سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

كوردستانی عێراق.. هەڵكشانی قەیران‌و مافە درزاوەكان

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 تشرینی دووەم 2020

كوردستانی عێراق.. هەڵكشانی قەیران‌و مافە درزاوەكان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
دامەزراوەی "EMHRF" كە دامەزراوەكی سەربەخۆیە‌و لەلایەن كۆمەڵێك بەرگریكاری مافەكانی مرۆڤەوە بەڕێوەدەبرێت، راپۆرتێكی لەبارەی دۆخی ئازادییە گشتییەكان لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.
راپۆرتەكە لەژێر ناوی " كوردستانی عێراق.. هەڵكشانی قەیران‌و مافە درزاوەكان" بڵاوكراوەتەوە، تێیدا باسی قەیرانی دارایی حكومەتی هەرێم‌و كاریگەری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لە هەرێمی كوردستان.
راپۆرتەكە نوسیویەتی:" سەروەت‌و سامانی كوردستان لەدەستی ژمارەیەكی دیاریكراو لە بەرپرسان كۆبوەتەوە‌و رێژەی هەژایی تادێت زیاتر دەبێت، لەپاڵ ئەمەدا رێژەی خۆكوشتن زیادی كردووە‌و تادێت ژمارەیەكی زیاتر لە خەڵك بەرەو ئەوروپا كۆچ دەكەن".
لەبەشێكی تری راپۆرتەكەدا باسلەوەكراوە، دوای دابەزینی نرخی نەوت، پلانی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی خەرجییە گشتییەكان قەیرانەكەی قوڵتر كردوەتەوە‌و دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ماوەیەكی زۆر دوادەكەوێت، ئەم دواكەوتنە كاریگەری لەسەر بژێوەی فەرمانبەران دروستكردووە".
راپۆرتەكە دەڵێ:" هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی هەڕەمەكی چالاكوانان‌و خۆپیشاندەران دەستگیردەكەن"، لیستی ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردوەتەوە كە دەستگیركراون.
دوای دیكۆمێنتكردنی چیرۆكی ئەو چالاكوانان‌و رۆژنامەنوسانەی كە بەمدواییە لە هەرێمی كوردستان دەستبەسەركراون‌و روبەڕووی زیندانیكردن بونەتەوە، رێكخراوەكە داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات:
•    دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی خێرا دەستگیركردنی چالاكوانان‌و رۆژنامەنوسان رابگرن. 
•    ناكرێت دەسەڵاتدارانی هەرێم لەسەر بنەمای یاساكانی تر رۆژنامەنوسان دادگایی بكەن‌و دەبێت لەسەر بنەمای ئازادی كاری رۆژنامەنوسی دادگایی بكرێن. 
•    دەسەڵاتدارانی هەرێم رێوشوێنی توند لەبەرامبەر ئەو كەسانە بگرنەبەر كە دەیانەوێت چالاكوانان‌و رۆژنامەنوسان‌و رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان بتۆقێنن. 
•    دەسەڵاتداران دەستهەڵگرن لە داخستنی میدیاكان‌و دەستگیركردنی تیمە رۆژنامەوانییەكان بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایی.
•    دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێم دۆخی زیندان‌و دەستگیركراوان باش بكەن كە جۆرێك پێداویستی تەندروستی لەم دۆخی كۆرۆنایەدا لەخۆبگرێت. 
•    دەبێت دەسەڵاتداران دەستهەڵگرن لە دەستگیركردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەبێ بوونی هیچ تۆمەتێك لەسەریان. 
•    پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی خێرا دەستوەردان بكات بۆ راگرتنی پێشێلكارییەكان لە هەرێمی كوردستان. 
•    دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێم وەڵامی داواكاری هاوڵاتیان بدەنەوە بە پلانێكی كردەیی كە ئامانج لێی باشكردنی دۆخی ئایبوری‌و روبەڕووبونەوەی گەندەڵی بێت لەسەرجەم دامەزراوەكاندا. 

دەقی راپۆرتەكە 

https://euromedmonitor.org/uploads/reports/kurdistanrepen.pdf

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

تا ئێستا (196) جار هێرشكراوەتەوە سەر هەرێم

null
٨ ئازار ٢٠٢٦

هێرشە درۆنییەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان