سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئینفۆگرافیک

لایەنەكانی چوارەمین جەنگی كەنداو ئەگەر ڕووبدات 

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 کانوونی دووەم 2020

لایەنەكانی چوارەمین جەنگی كەنداو ئەگەر ڕووبدات 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
بە كوشتنی (قاسم سولەیمانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە، ئاڵۆزییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران ڕووی لە هەڵكشان كرد. پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) كەشتی جەنگی فرۆكە هەڵگری (ئەبراهام لینكۆڵن) و فرۆكەی شەڕكەڕی ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە پاساوی بوونی زانیاری هەواڵگری لەبارەی ئامادەكاری ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرش كە ڕەنگە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بكاتە ئامانج.
ئەم ئاڵۆزییانە ئێستا،  كەش و هەوای سێ‌ جەنگی ڕابردوو دێنێتەوە یاد لە ناوچەی كەنداو، یەكەمیان لەساڵانی 1980 - 1988 لە نێوان عێراق و ئێران، جەنگی دووەمی كوەیت 1990-1991 ، جەنگی سێیەمیش هێرشكردنە سەر عێراق وكۆتایهێنان بە رژێمی پێشووی عێراق لەساڵی 2003دا، ئەم كەش و دۆخەی ئاڵۆزەی ئێستا، ئاماژە بە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی چوارەم دەكات لە ناوچەكە. 
لەم ئینفۆگرافیكەدا لایەنەكانی جەنگی كەنداو دەخەینەڕوو ئەگەر ڕووبدات...
ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی:
-    سعودیە
-    بەحرەین
-    ئیمارات
-    ئیسرائیل
-    بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە ( كوەیت، قەتەر، عومان) 
ئێران و هاوپەیمانەكانی
-    میلیشیا شیعەكانی عێراق و حەشدی شەعبی
-    میلیشیاكانی ئێران لە سوریا
-    حزبوڵای لوبنان
-    میلیشیا حوسیەكانی یەمەن 


دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 42 خولەک

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری هەرێم بچێت بۆ توركیا

null
پێش 17 کاتژمێر

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
پێش 17 کاتژمێر

موجتەبا خامنەیی كێیە؟