سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

لە هەفتەیەكدا دووجار پەیوەندی تەلەفۆنییان كردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئازار 2019

لە هەفتەیەكدا دووجار پەیوەندی تەلەفۆنییان كردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا): 
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، مەسرور بارزانی لەماوەی هەفتەیەكدا دووجار بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرهەم ساڵح قسەی كردووە.
سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی ئەو ناكۆكییەی كە لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بەرهەم ساڵح دروستبوو، چارەسەربكرێت. 
سەرچاوەكە وتی:" پارتی دەیەوێت پرسی پەیوەندییەكانی بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی‌و پارتی دیموكراتی كوردستان كاریگەری نەرێنی لەسەر رەوتی دانوستانی نێوان پارتی‌و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دروستنەكات".
(درەو میدیا) زانیویەتی، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، دوای بەشداریكردنی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بووە لەو كۆبونەوەیەدا كە بەمدواییە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بۆ لایەنە سیاسییەكان لە كۆشكی سەلام لە بەغداد رێكیخست.
لە یەكێك لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی هەرێم نیازپاكی پارتی بە بەرهەم ساڵح راگەیاندووە سەبارەت بە ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان، هەروەها داوای كردووە بەرهەم ساڵح رۆڵ بگێڕێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداد.
هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح وەكو سەرۆك كۆماری عێراق لەدەرەوەی رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەتایبەتی رێككەوتنی نێوان پارتی‌و یەكێتی، ئاڵۆزی لە پەیوەندییەكانی هەردوو حیزبدا دروستكرد.
ئاسایبوونەوەی پەیوەندی بەرهەم ساڵح لەگەڵ پارتی، پێشبینی دەكرێت كاریگەری ئەرێنی لەسەر رەوتی ئەو دانوستانە هەبێت كە بڕیارە سبەینێ لە سلێمانی لەنێوان وەفدی دانوستانكاری پارتی‌و یەكێتی بەڕێوەبچێت.
(درەو میدیا) لە چەند كاتژمێری داهاتوودا زانیاری ورد لەبارەی دواین كۆبونەوەی نێوان وەفدی پارتی‌و یەكێتی ئاشكرادەكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 18 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت