سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئەمریكا راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی مافەكانی مرۆڤ لە جیهاندا بڵاوكردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئازار 2019

ئەمریكا راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی مافەكانی مرۆڤ لە جیهاندا بڵاوكردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی: نامیق رەسوڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆرتی ساڵانەیدا دەربارەی مافەكانی مرۆڤ تیشكی خستوەتە سەر دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی كوردستان‌و رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی هەرێمی پێداچوونەوەیان بە راپۆرتی پێشێلكارییەكانی چەند ئەندامێكی هێزەكانی پێشمەرگە كردووە، بەڵام لە كۆتاییدا بەبێ‌ تاوان لە قەڵەمیانداون، سەرەڕای گومانی رێكخراوەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ و ئاشكراشیدەكات كە هەروەها بەرپرسە حكومییەكان‌و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان كە مافەكانی مرۆڤ پێشێلدەكەن، لە سزادان رزگاردەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی ساڵانەی  2018ی خۆی دەربارەی مافەكانی مرۆڤ لە جیهاندا بڵاوكردەوەو تێیدا بارودۆخی زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی لەخۆگرتووە.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پێشكەشی راپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەداوە كە " دامەزرێنەرانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و نوێنەرانی لە لیژنەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆد، دانیان بەوەدا ناوە كە ئازادییە بنەڕەتییەكان، وەك ئازادی ئاین، ئازادی بیروباووەڕی و ئازادی رادەبڕین‌و گردبونەوەی ئاشتیانەن ماف و موڵكی هەموو مرۆڤێكە".
پۆمپیۆ راشیگەیاندووە:" ئەو ئازادیانە حكومەتەكان نایبەخشن, بەڵكو لە كەرامەتی راستەقینەی مرۆڤەوە سەرچاوەیان گرتووەو ناكرێت بە هیچ پاساوێك لەلایەن حكومەتەكانەوە سنوردابكرێت‌و مایەی دەستكاریكردن نین و حكومەتەكان بەرپرسن لەوەی گەرەنتی ئەوە بكەن خودی خۆیان دەستوەردان نەكەن لە مافەكانی مرۆڤ‌و ئازادییە بنچینەییەكان".
وەزیری دەرەوەی  ئەمریكا جەختیشدەكاتەوە" ئەو وڵاتانەی خاوەن سەروەرین پەیوەندی پتەو‌و بەردەوامیان لەگەڵدا هەیە، ئەو دەوڵەتانەن كە حكومەتەكانیان لەگشتی رێز لە مافەكانی مرۆڤ دەگرن و بەشداری ناكەن لە پێشێلركردنی مافەكانی مرۆڤی وەك كوشتن لە دەرەوەی دادگا، ئەشكەنجەدان‌و دەستگیركردنی ناڕەوا".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە درێژەی وتەكانیدا  دەشڵێت:" ئەو وڵاتانەی كە هەڕەشە لە سەقامگیری ئیقلیمی دەكەن، یان ئەو وڵاتانەی سەرپەرشتیاری تیرۆرن یان ئەوانەی هەمیشە بانگەوازی چەكداركردنی تیرۆریستانن، ئەو دەوڵەتانەن كە حكومەتەكانیان لە رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤی هاوڵاتیانیان كەمتەرخەمن".
مایك پۆمپیۆ ئاماژەیبەوەشداوە وڵاتەكەی دۆست و پشتیوانێكی بەهێزی ئەو كەسانەیە كە هەوڵدەدەت بۆ چاكسازی‌و نەهێشتنی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ. 
راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا تیشكی خستوەتە سەر دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و عێراق‌و ئێران و چەند وڵاتێكی تر:
عێراق و هەرێمی كوردستان
راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بۆئەوە كردووە كە ساڵی 2018دا دەسەڵاتدارنی عێراق نەیانتوانیوە بە تەواوەتی كۆنترۆڵی هەندێك كارمەندی هێزە ئەمنییەكان بكەن، بە تایبەتی چەند یەكەیەكی حەشدی شەعبی كە هاوپەیمانی ئێرانن.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە كردەوەی كوشتنی نایاسایی لەسەر دەستی چەند كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەنجامدراوە، بەتایبەتی لەلایەن ئەو گروپانەی حەشدی شەعبییەوە كە هاوپەیمانی ئێران.
هەروەها راپۆرتەكە باسیشی لە پرۆسەی چەكداركردنی نایاسایی منداڵان و بەكارهێنانیان كردووە لەلایەن یەكەكانی حەشدی شەعبییە كە هاوپەیمانی ئێرانن و لە دەرەوەی كرۆنترۆڵی حكومەتدان.
راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باسیشی لە حاڵەتەكانی گرتنی بەزۆر و ئەشكەنجەدان و رفاندن و گرتوخانەكانی عێراق كردووە‌و رایگەیاندووە كە لە دۆخێكی زۆر خراپدان، كە هەڕەشەیە بۆ ژیان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەیبەوەشداوە كە لە عێراقدا كۆت‌و بەند هەیە لەسەر ئازادی رادەبڕین و رۆژنامەگەری و ئینتەرنێت‌و ئازادی جموجوڵی ژنانیش كۆت‌و بەندكراوە و گەندەڵییەكی بەرفراوانی رەسمیش هەیە.
دەربارەی حكومەتی عێراق راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە كە حكومەت و نوسینگەی سەرۆك وەزیران لێكۆڵینەوەیان لە پێشێلكاریی‌و كردەوە قێزەونەكانی هێزەكانی ئاسایش كردووە، بەڵام زۆر بەدەگمەن ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان راگەیاندووە یان سزای بەرپرسانی ئەو پێشێلكارییانەیان دابێت.
هەرێمی كوردستان
پەیوەست بە هەرێمی كوردستان راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی پێداچوونەوەیان بە راپۆرتەكانی پێشێلكارییەكانی چەند ئەندامێكی هێزەكانی پێشمەرگە كردووە كە زۆرینەیان دژ بە ئاوارەكان بووە، بەڵام لە كۆتاییدا بەبێ‌ تاوان لە قەڵەمیانداون، سەرەڕای گومانی رێكخراوەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ بە میسداقیەتی ئەو لێكۆڵینەوانە.
هەروەها راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باسیشی لەوەكردووە كە لە هەرێمی كوردستان‌و عێراق بەرپرسی حكومییەكان‌و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان لەوانەش هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبیی، هێزی پێشمەرگە‌و هێزی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەسزادان رزگاردەبن.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 17 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت