سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ڕاپۆرت

بەغداد هەڕەشەی سزای توندتر لە كۆمپانیاكانیان دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئازار 2019

بەغداد هەڕەشەی سزای توندتر لە كۆمپانیاكانیان دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییەكانیانەوە، حكومەتی عێراق هەرسێ كۆمپانیای (ئاسیاسێڵ‌و كۆڕەك تیلیكۆم‌و زەین)ی سزادا.
دەستەی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی عێراق ئەمڕۆ سزای دارایی بەسەر سێ كۆمپانیای بواری پەیوەندییە تەلەفۆنییەكاندا سەپاند، ئەوەش بەهۆی خراپی كوالیتی خزمەتگوزارییەكانیان.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەریەكە لە كۆمپانیاكانی (ئاسیا سێڵ‌و كۆڕەك تیلیكۆم‌و زەین) سزادراون، بڕیاری سزاكانیشیان لەسەر بنەمای راپۆرتی تیمە تایبەتمەندەكانی سەربە دەستەكە بووە، كە بەردەوام لەسەرەتاسەری عێراق پشكنین دەكەن، ئەمە سەرباری ئەو سكاڵایانەی كە لەلایەن خەڵك بۆی نێردراوە. 
دەستەی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، سەرباری سزای دارایی كە بەسەر ئەو سێ كۆمپانیایەدا سەپێندراوە، هەرسێ كۆمپانیاكەش پابەندكراون بەوەی دەبێت لەوادەیەكی زەمەنی دیاریكراودا خزمەتگوزارییەكانیان باش بكەن، بەپێچەوانەوە دەستەكە رێوشوێنی توندتریان لەدژ دەگرێتەبەر.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

کشانەوەی ئیمارات لە ئۆپێک: وەرچەرخانێک لە مێژووی وزەدا

null
١ ئایار ٢٠٢٦

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی (38%) كەمیكردووە

null
٣٠ نیسان ٢٠٢٦

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە