سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

كەركوك،یەكێتی و پارتی بەسەر دووبەرەدا دابەش دەكات  

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 کانوونی یەکەم 2018

كەركوك،یەكێتی و پارتی بەسەر دووبەرەدا دابەش دەكات  

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 ( درەو میدیا )
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئەنجومەنی سەركردایەتی  پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لایەنی كەركوك كۆبونەوەو تیایدا باسیان لە بارودۆخی كەركوك و چۆنیەتی ئاساییكردنەوەی ئەو پارێزگایەكرد، لەناو كۆبونەوەكەدا كەمال كەركوكی پێشنیازی ئەوەی كردووە كە "پێویستە كەسێكی بێلایەن بكرێتە پارێزگاری كەركوك" بەتایبەت پێشنیازی "عەبدولڕەحمان سدیق وەزیری پێشوتری ژینگەی عێراق و ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو"ی كردووە بۆ پارێزگاری كەركوك. 
كۆبونەوەكە بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی  بووە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا كەمال كەركوكی رایگەیاند: كەركوك داگیركراوەو بەبێ ئاڵای كوردستان ناچینەوە كەركوك .
لەلایەكی ترە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ كوتلە سیاسەكانی كەركوك كۆبونەوە  بەتایبەت عەرەب و توركمانەكان، راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوەو تیایدا رێكەوتن لەسەر بەخشینی رێبوارتاڵەبانی  لە جێگری سەرۆكی ئەنجومەن و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە وەكالەت و دانانی جەمال مەولود وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە دەبێتە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت ( وەك بەتەمنترین ئەندام). 
بڕیارە رۆژی 8/1/2019 ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆبونەوەی ئاسایی بكات و تیایدا ئەو خاڵانە جێبەجێ بكات. 
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لە 41 ئەندام پێكهاتووەو هەڵبژێردراوی ساڵی 2005 ە 6 ئەندامی عەرەب و 9 ئەندامی توركمان و 26 ئەندامی لیستی برایەتیە، كە لە ئێستادا 12 ئەندامی پارتیەو 3 ئەندامی یەكگرتوو 6 ئەندامی یەكێتی و دوو ئەندامی شیوعی و عەرەبێك و توركمانێك و مەسیحیەكە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 7 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 22 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت