سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئاگرەكەی قەیسەری كەركوك 5 تۆن زێڕی تواندەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی دووەم 2018

ئاگرەكەی قەیسەری كەركوك 5 تۆن زێڕی تواندەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ئاگرێك لە بازاڕی قەیسەری ناوەڕاستی كەركوك كەوتەوە و زیانێكی زۆری مادی لێكەوتەوە و بەوتەی سەرۆكی یەكێتی بازرگانانی خشڵ و زێڕ، بەهۆی ئاگرەكەوە بەبەهای یەک ملیار دۆلار زێڕ و خشڵی گرانبەها تواوەتەوە.
حەقی ئیسماعیل، سەرۆكی یەكێتی بازرگانانی خشڵ و زێڕ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند ئێستا لە ژێر داروپەردووی دوكانە سوتاوەكاندا كاركردن بۆ كۆكردنەوەی ئەو ئاڵتونە تواوەوەیە دەستیپێكردووە.
حەقی ئیسماعیل ئاماژیبەوەشدا كە بەهۆی سوتانی 67 دوكانی قەیسەرەییەكەوە نزیكەی 5 تۆن ئاڵتون و كانزا و كەلوپەلی گرانبەها تواوەتەوە و بەبەهای نزیكەی 200 هەزار دۆلاریش زیو تواوەتەوە.
 ئەو بازرگانەی زێڕ و كانزا بەنرخەكان جەختیشیكردەەوە سەرچاوەی بژێوی سەدان خێزان بەهۆی ئەو ئاگرەوە بووە خۆڵەمێش و داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد هۆكارەكانی كەوتنەوەی ئاگرەكە و سوتانی ئەو بازاڕی مێژوییە دێرینە ئاشكرابكەن.
توركمان گومانی هەیە
قەیس كەركوكلی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرێتی ئاگركوێژینەوەی كەركوك رایگەیاند هێشتا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە و بەرپرسێكی بەرەی توركمانیش گومانی لە رووداوەكە هەیە.
حەسەن تۆران جێگری سەرۆكی بەرەی توركمانی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت:" ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەری تیرێكە لەو تیرانەی كە ئامانج لێی سڕینەوەی بوونی نەتەوەیی توركمانە لە كەركوك لە رێگەی بەئامانجگرتنی شارستانیەتی و شوێنەوار و ئابورییەكەی".
تۆران جەخیشدەكاتەوە كە ئەم جۆرە كارانە نابێتە هۆی ئەوەی كە دەستبەداری شارەكانیان و بازرگانیی و كەلەپوریان بن".
لیژنەی لێكۆڵینەوە
لیوا روكن مەعن سەعدی كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە بەرپرسی دۆسیەی ئەمنیی كەركوكە و بە ناونیشانی " فەرماندەی سەپاندنی یاسا" لە كەركوك دەستبەكاربووە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت:" ئاگرەكە درەنگانێكی شەو كەوتوەتەوە و دوای چوار كاتژمێر تیمەكانی فریاكەوتن كۆنترۆڵیان كردووە و كوژاندویانەتەوە و زیانێكی زۆری مادی لێكەوتەوەو هیچ زیانێكی گیانیش تۆمارنەكراوە"
سەعدی جەختیشدەكاتەوە كە بە ئەندامێتی لیژنە ئەمنییە پسپۆرەكان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی هۆكارەكانی رووداوەكە پێكهێنراوە.
بازاڕی قەیسەری كەركوك، بازارێكی مێژوویی دێرینە و 160 ساڵ لەمەوبەر لەسەر رووبەری دوو هەزار مەتر چوارگۆشە بونیادنراوە و لە هەشتاكاندا نۆژەنكراوەتەوە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 39 خولەک

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 3 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 18 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت