سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ڕاپۆرت

پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێنج هەڵبژاردندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تشرینی یەکەم 2018

پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێنج هەڵبژاردندا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی: محەمەد رەئوف
پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە ساڵی 1946 دامەزراوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی كوردستان دەنگەگانی كەمیكردووە بەڵام كورسیەكانی زیادیكردووە.   
پارتی دیموكراتی كوردستان لە زۆربەی هەڵبژاردنەكاندا بە لیستی هاوبەش لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكانی تر بەشداریكردووە، خۆ ئەگەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەربگیرێت دەردەكەوێت كە ژمارەی دەنگ و كورسیەكانی چەند گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.
لە هەڵبژاردنی 2010 ی پەرلەمانی عێراق پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (670,965) دەنگی بەدەستهێنا ، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014 ی پەرلەمانی عێراق (753,014) دەنگی بەدەستهێنا ، دەنگەكانی زیاتر لە ( 82 هەزار ) دەنگ زیادیكرد بەرێژەی ( 12%)، ئەگەر بەراوردی بكەین بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 كە پارتی لە سێ پارێزگاكەی هەرێم (724,727) دەنگی بەدەستهێنا لەگەڵ 25 كورسی پەرلەمان، واتا لە نێوان هەڵبژاردنی 2010 بۆ 2018 پارتی دەنگەكانی (53762) بەرێژەی ( 8%) زیادیكردووە.
سەبارەت بە پەرلەمانی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی 2013 دا پارتی دیموكراتی كوردستان (743,984) دەنگی بەدەستهێنا، لەگەڵ 38 كورسی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 دا پارتی (688,070) دەنگی بەدەستهێنا، دەنگەكانی (55914) كەمیكردووە بەرێژەی لە ( 7.5%) بەڵام كورسیەكانی زیادی كرد لە 38 بۆ 45 واتا 7 كورسی بەرێژەی ( 16%)
 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 15 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟