سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

بزوتنەوەی گۆڕان لە پێنج هەڵبژاردندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تشرینی یەکەم 2018

بزوتنەوەی گۆڕان لە پێنج هەڵبژاردندا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی: محەمەد رەئوف
بزوتنەوەی گۆڕان كە لە ساڵی 2009 دامەزراوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی كوردستان دەنگ و كورسیەكانی بەرێژەی زیاتر لە50% دابەزیوە، ئەمەش گفتوگۆی جدی لە نێو ئەو حزبەدا درووستكردووە.
بزوتنەوەی گۆڕان لە تەواوی هەڵبژاردنەكاندا بە لیستی سەربەخۆ بەشداری كردووە، خۆ ئەگەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەربگیرێت دەردەكەوێت كە ژمارەی دەنگ و كورسیەكانی چەند گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.
لە هەڵبژاردنی 2010 ی پەرلەمانی عێراق بزوتنەوەی گۆڕان لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (425,793) دەنگی بەدەستهێنا لەگەڵ 8  كورسی پەرلەمانی عێراق، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014 ی پەرلەمانی عێراق (472,502) دەنگی بەدەستهێنا و كورسیەكانیشی زیادیكرد بۆ 9 كورسی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ ئەوەی دەنگەكانی زیاتر لە ( 47 هەزار ) دەنگ زیادیكرد بەرێژەی ( 10%)، ئەگەر بەراوردی بكەین بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 كە گۆڕان لە سێ پارێزگاكەی هەرێم (199,611) دەنگی بەدەستهێنا لەگەڵ 5 كورسی پەرلەمان، واتا لە نێوان هەڵبژاردنی 2010 بۆ 2018 گۆڕان دەنگەكانی (226,182) بەرێژەی ( 53%) كەمیكردووە .
سەبارەت بە پەرلەمانی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی 2013 دا گۆڕان (476,736) دەنگی بەدەستهێنا، لەگەڵ 24 كورسی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 دا گۆڕان َ (186,903) دەنگی بەدەستهێنا، كورسیەكانی كەمیكرد بۆ 12 كورسی بەرێژەی ( 50%)،  دەنگەكانیشی (289,833 ) كەمیكردووە بەرێژەی لە ( 61%)

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 15 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟