سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

كۆمەڵی ئیسلامی لە پێنج هەڵبژاردندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تشرینی یەکەم 2018

كۆمەڵی ئیسلامی لە پێنج هەڵبژاردندا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی: محەمەد رەئوف
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كە لە ساڵی 2001 دامەزراوە، ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنی ( 30ی ئەیلولی 2018)ی پەرلەمانی كوردستان، كورسیەكانی زیادیكردوو دەنگەكانی كەمیكرد, بەڵام هاورێكانی ( یەكگرتوو ، گۆڕان) كورسی و دەنگەكانیان بەرێژەیەكی بەرچاو كەمیكرد
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە بەشێك لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عێراق بەیەك لیست لەگەڵ یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی دیكە بەشداربووە، خۆ ئەگەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەربگیرێت دەردەكەوێت كە ژمارەی دەنگەكانی چەندێك كەمی كردووە
لە هەڵبژاردنی 2010 ی پەرلەمانی عێراق كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (144,987 ) دەنگی بەدەستهێنا لەگەڵ 2  كورسی پەرلەمانی عێراق، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014 ی پەرلەمانی عێراق (140,771 ) دەنگی بەدەستهێنا بەڵام هەر 2 كورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا، لەگەڵ ئەوەی دەنگەكانی زیاتر لە ( 4 هەزار ) دەنگ كەمیكرد بەرێژەی ( 3%)، ئەگەر بەراوردی بكەین بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 كە كۆمەڵ لە سێ پارێزگاكەی هەرێم (91,968) دەنگی بەدەستهێناوە واتا لە نێوان هەڵبژاردنی 2010 بۆ 2018 كۆمەڵ دەنگەكانی (53,019) بەرێژەی ( 36.5%) كەمیكردووە .
سەبارەت بە پەرلەمانی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی 2013 دا كۆمەڵ (118,574) دەنگی بەدەستهێنا، لەگەڵ 6 كورسی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 دا كۆمەڵ (109,494) دەنگی بەدەستهێنا، كورسیەكانی زیادی كرد بۆ 7 كورسی، بەڵام دەنگەكانی (9080) كەمیكردووە بە رێژەی ( 7.6%). 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 21 خولەک

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 12 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 20 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە