سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

رێژەی دەنگدان لە بنكەیەكی كۆیە 110% و لە بنكەیەكی شەقڵاوە 103% بووە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 تشرینی یەکەم 2018

رێژەی دەنگدان لە بنكەیەكی كۆیە 110% و لە بنكەیەكی شەقڵاوە 103% بووە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا): 
ئێستا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان سەرقاڵی یەكلاكردنەوەی سكاڵاكانە،لە پێناو ئەوەی ئەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەرە یەكلایان بكاتەوە كە ئەگەر سەلمێنرا كە ساختەكاری تیاكراوە ئەوا دەنگەكانی دەستوتێت،  بەپێی ئەو بەڵگانەی دەست ( درەو میدیا) كەوتووە لە هەندێك وێستگەو بنكەی دەنگدان رێژەی دەنگدان لە 100%ی تێپەراندووە، كە ئەمەش بەڵگەیە بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا.
لە قوتابخانەی هەرمۆتە لە قەزای كۆیە بنكەی ژمارە ( 121708 ) وێستگەی ( 5 – 7 )  رێژەی دەنگدان گەیشتۆتە ( 110% ) و ژمارەیەكی زۆر فۆرمی دەنگدان خراوتە ناو سندوقی دەنگدانەوە، بەپێی قۆرمی ( 53 )ی ئەنجامی قەوارە سیاسیەكان لە بنكەكانی دەنگدان ئەنجامی دەنگدانە لە وێستگەی ژمارە ( 5 - 7 )  بەم شێوەیەیە:
وێستگەی  ژمارە  7                                        وێستگەی ژمارە  5
یەكێتی : 426 دەنگ                                         443 دەنگ
بەرەو ئیسڵاح : 1 دەنگ                                      4 دەنگ
سەردەم: 3 دەنگ                                              1 دەنگ 
نەوەی نوێ : 12 دەنگ                                       9 دەنگ
گۆڕان : 15 دەنگ                                            8 دەنگ 
پارێزگاران : سفر                                               سفر   
ئازادی: 3 دەنگ                                               3 دەنگ
پارتی : 11 دەنگ                                             2 دەنگ
كۆمەڵ: 3 دەنگ                                               2 دەنگ 


هاوكات لە قوتابخانەی ( هەلان ) لە قەزای شەقڵاوە بنكەی ژمارە ( 122701 ) لە وێستگەی ژمارە ( 4 ) رێژەی بەشداربوان ( 103%) بووە ، بەپێی قۆرمی ( 53 )ی ئەنجامی قەوارە سیاسیەكان لە بنكەكانی دەنگدان ئەنجامی دەنگدانە لە وێستگەی ژمارە ( 4 )  بەم شێوەیەیە:
پارتی: 385 دەنگ
یەكێتی : سفر 
گۆڕان 2 دەنگ 
كۆمەڵ: 1 دەنگ 
نەوەی نوێ: 1 دەنگ
بەرەو ئیسلاح : سفر 

ئەمە لە كاتێكدایە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە ئێستادا سەرقاڵی یەكلاكردنەوەی سكاڵاكانە كە ئێستا( 779 )سكاڵا ماونەتەوە، كە 348 سكاڵای زەرد، 270 سكاڵای سەوز و 161 سكاڵای سوورن. سكاڵاسوورەكان 77 دانەیان لە هەولێر، 72 سكاڵا لە سلێمانی و 12 سكاڵاش لە دهۆكن، جگە لە سكاڵا سوورەكان 228 سندووقیش قردێلەی سووریان لێدراو .
تا ئێستا 85% دەنگەكانی راگەیاندووەو 15%ی دەنگەكان ماوە، هەندێك پێیان وایە ئەو رێژەیەی كە ماوە گۆڕانكاری لە دەنگ و كورسی لیستەكاندا درووست دەكات و هەندێكی دیكەش پێیان وایە ئەو دەنگانەی كەماوە بۆ دانوستانی نێوان هێزەكانەو چاوەڕەوان ناكرێت گۆڕانكاری درووست بكات، بەو پێیەی دۆخی دوای هەڵبژاردنی هەرێم توانای درووستكردنی كێشەی دیكەی نیە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 12 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟