سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

(درەو میدیا) بەهای هەر كورسییەكی پەرلەمان ئاشكرا دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئەیلوول 2018

(درەو میدیا) بەهای هەر كورسییەكی پەرلەمان ئاشكرا دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات، (درەەو میدیا) بەپشتبەستن بە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، لەم راپۆرتەدا بەنزیكەیی بەهای هەر كورسییەكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكات.
لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا بەشێوەیەكی گشتی (3 ملیۆن و 85 هەزارو 641) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەم ژمارەیە (174 هەزارو 148) كەسیان دەنگدەری تایبەت بوون كە رۆژی هەینی دەنگیاندا. 
دەنگدەرانی گشتی ژمارەیان بەمشێوەیە ژمارەیان دابەشبووە بەسەر پارێزگاكاندا:

یەكەم: پارێزگای هەولێر  
(ملیۆنێك و 36 هەزارو 419) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەم ژمارەیە (611 هەزارو 487) كەس بەشداری دەنگدانیان كرد، واتە رێژەی 59%ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە چونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان.  

دووەم: پارێزگای سلێمانی 
(ملیۆنێك و 134 هەزارو 760) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەم ژمارەیە (623 هەزارو 123) كەس بەشداری دەنگدانیان كرد، واتە رێژەی 55%ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە چونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان.  

سێیەم: پارێزگای دهۆك
(677 هەزارو 797) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەم رێژەیە (413 هەزارو 456) كەس بەشداری دەنگدانیان كرد، واتە رێژەی 61%ی كۆی ئەوانەی كە مافی دەنگدانیان هەبووە چونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان. 
چوارەم: پارێزگای هەڵەبجە
(66 هەزارو 16) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەم رێژەیە (40 هەزارو 269) كەس بەشداری دەنگدانیان كرد، واتە رێژەی 60%ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە چونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان.

كۆی گشتی ئاستی بەشداری هەڵبژاردن
بەشێوەیەكی گشتی لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان  (2 ملیۆن و 914 هەزارو 992) كەس لە دەنگدانی گشتیدا مافی دەنگدانیان هەبوو، لەم رێژەیە (ملیۆنێك و 688 هەزارو 335) كەس بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان كرد.

لە دەنگدانی تایبەتیشدا كە رۆژی هەینی بەڕێوەچوو، لە كۆی (170 هەزارو 469) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبوو، (156 هەزار 314) كەس بەشداری هەڵبژاردنیان كرد.
بەلێكدانی ئاستی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت و گشتی، دەردەكەوێت لە كۆی (3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە (ملیۆنێك و 709 هەزار و 472) كەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان كردووە.

بەهای كورسییەك چەند دەنگە ؟
بەپێی لێكدانەوەی بەرایی (درەو میدیا) بۆ بەهای كورسی بەپێی رێژەی بەشداری، كە لە چوار پارێزگاكەی هەرێم ( 1 ملیۆن و 844 هەزارو 649 ) هەر كورسییەكی پەرلەمانی نوێی كوردستان (18 هەزارو 446) دەنگ دەبێت.
ئەمانە لێكدانەوەی بەراین و بەنزیكەیی وەرگیراون، لەحاڵی جێگریبوونی ژمارەكان و ئاستی بەشداریدا، (درەو میدیا) زانیاری وردتر بڵاودەكاتەوە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 11 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟