سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

پارتی لە هەوڵی بەدەستهێنانی (50+1)دایە

بڕیارە سبەینێ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، پارتی بە نیازی (50+1)ی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تشرینی دووەم 2026

پارتی لە هەوڵی بەدەستهێنانی (50+1)دایە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

بڕیارە سبەینێ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، پارتی بە نیازی (50+1)ی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانە.

بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەوانەی سبەینێ بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن نزیكە لە (51) ئەندامی پەرلەمان و ئەوكات پێویستی بە سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نیە، ئەگەر خۆی بەشدار نەبێت، ئەو پەرلەمانتارانەی ئەگەری بەشدارییان هەیە لە دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان : 

-       فراكسیۆنی پارتی: 39 پەرلەمانتار 

-       فراكسیۆنی توركمان: 1 پەرلەمانتار

-       فراكسیۆنی كلدانی ئاشوری: 2 پەرلەمانتار 

-       فراكسیۆنی سۆسیالیست: 1 پەرلەمانتار

-       فراكسیۆنی بەرەی گەل: 1 پەرلەمانتار

-       هەردی سەڵاح (چاوەڕوان دەكرێت بەشدار بێت)

-       دوو پەرلەمانتاری هەڵوێست (چاوەڕوان دەكرێت بەشدار بن)

-        (2) پەرلەمانتاری نەوەی نوێ (ئەگەری هەیە بەشداربن )

ئەوەی تا ئێستا ئاراستەی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان كراوە واژۆی (42) پەرلەمانتارە بۆ كۆبوونەوە، بەڵام بەشداریكردن لە دانیشتنی سبەینێ رێژەكە زیاتر دەبێت. 

ئەو فراكسیۆنانەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا داوای دانیشتنی پەرلەمانیان كرد:

-       فراكسیۆنی پارتی

-       فراكسیۆنی سۆسیالیست

-        فراكسیۆنی توركمان یەك پەرلەمانتار

-       فراكسیۆنی كلدان ئاشوری 2 پەرلەمانتار

(3 پەرلەمانتار ماوە سوێندی یاسایی بخۆن)

  • یەك پەرلەمانتاری بەرەی گەل لە شوێنی لاهور شێخ جەنگی
  • دوو پەرلەمانتاری كۆمەڵ (بایكۆتیان كردووە) بە فەرمی 
  • شوێنی سیپان ئامێدی لە نەوەی نوێ كە سیپان بووە بە راوێژكاری سەرۆككۆمار (فاروق عومەر) بەپێی زنجیرەی زۆرترین دەنگی لیستی نەوەی نوێ لە دهۆك دەچێتە شوێنی (هێشتا ئەوەی سیپان ماوە چونكە دەستیلەكارنەكێشاوەتەوە) 

ئەو فراكسیۆنانەی بەرەسمی بڵاویانكردووەتەوە بەشدار نابن

  • فراكسیۆنی یەكێتی
  • فراكسیۆنی نەوەی نوێ
  • فراكسیۆنی یەكگرتوو
  • فراكسیۆنی هەڵوێست
  • 1 ئەندامی فراكسیۆنی توركمان
  • 1 ئەندامی فراكسیۆنی مەسیحی
  • كۆمەڵی دادگەری بایكۆتی كردووە

پێكهاتەی پەرلەمانی كوردستان 

  • فراكسیۆنی پارتی: 39 كورسی
  • فراكسیۆنی یەكێتی: 23 كورسی (هەردی سەڵاح بەرەسمی دەستی لەكاركێشایەوە)
  • فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 15 كورسی ( تا ئێستا)
  • فراكسیۆنی یەكگرتوو: 7 كورسی
  • فراكسیۆنی هەڵوێست: 4 كورسی (دوو پەرلەمانتاریان جیابوونەتەوە)
  • فراكسیۆنی كۆمەڵ: بایكۆتیان كردووە (1 پەرلەمانتاریان سوێندی خواردووە)
  • فراكسیۆنی بەرەی گەل: 2 كورسی (1 پەرلەمانتاریان سوێندی خواردووە)
  • فراكسیۆنی سۆسیالیست: 1 كورسی 
  • فراكسیۆنی گۆڕان: 1 كورسی
  • فراكسیۆنی توركمان : 2 كورسی (1 كورسی هەولێر، 1 كورسی سلێمانی)
  • فراكسیۆنی مەسیحی : 3 كورسی ( 2 كورسی هەولێر و دهۆك، 1 كورسی سلێمانی) 

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

كوردو هەڕەشەكانی ئێران

null
٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

چاتم هاوس: ناكۆكییەكانی یەكێتی وپارتی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەخاتە مەترسیەوە

null
٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خولی ئه‌مریكا؛ رێبه‌رێك بۆ تێگه‌یشتن له‌ شه‌ڕی كۆنگرێس