سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

داشکاندنی نرخی فرۆشتنی نەوتی عێراق

داشکاندنی نرخی فرۆشتنی نەوتی عێراق و دەرفەتەکانی گەورەکردنی داهاتی نەوت, لە مانگی ئابدا (1.7 ملیار) دۆلار داشکاندن بۆ کڕیارانی نەوتی عێراق کراوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 تشرینی دووەم 2026

داشکاندنی نرخی فرۆشتنی نەوتی عێراق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو: 

🔻 بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی بەیان

🔹 لە مانگی حوزەیراندا، عێراق (24.5 ملیۆن) بەرمیل نەوتی بە داشکاندنی (29) دۆلار فرۆشتووە و کۆی گشتییەکەی (710 ملیۆن) دۆلار بووە، لە مانگی تەمموزدا (49 ملیۆن) بەرمیلی بە داشکاندنی (27) دۆلار فرۆشتووەو کۆی بەهای داشکاندنەکەی گەیشتووە (1.3 ملیار) دۆلار، مانگی ئاب (70 ملیۆن) بەرمیلی بە داشکاندنی (25) دۆلار فرۆشتووە، کە بەهایەکەی گەیشتووەتە (1.7 ملیار) دۆلار.

🔹 داشکاندنی نرخی نەوتی عێراق بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لەلایەن کۆمپانیا جیهانی و عەرەبییەکانەوە، بە جۆرێک کە کۆمپانیای ئەدنوکی ئیماراتی (72 ملیۆن) بەرمیلی لە ماوەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوولدا کڕیوە، بە داشکاندنێک کە لە نێوان (4 و 18 و 25 و 27 و 30) دۆلاردا بووە بۆ هەر بەرمیلێک.

🔹 تێچووی کرێی گرتنی تانکەری نەوتی خاو لە جۆری (VLCC) لە ڕێگەی هێڵی ئاراستەی دەریایی (کەنداوی عەرەبی – چین) بە نزیکەیی (620 هەزار) دۆلارە لە ڕۆژێکدا بۆ گواستنەوەی (2 ملیۆن) بەرمیل، پێش قەیرانەکە (45 هەزار) دۆلار بوو.

 

دەقی ڕاپۆرتەکەی ناوەندی بەیان 

کورتە

-       عێراق پەیڕەوی لە میکانیزمی داشکاندنی نرخ ناکات، چونکە لە فرۆشتنی نەوتەکەیدا شێوازی گرێبەستی فرۆشتنی دەریایی لەگەڵ ڕادەستکردن لەسەر پشتی کەشتی (FOB) پەیڕەو دەکات، و بەرپرسیارێتی لایەنی عێراقی دەستبەجێ دوای بارکردنی بارەکان لەسەر تانکەرەکانی کڕیار کۆتایی دێت.

-       ئەو داشکاندنانەی کە عێراق پێشکەشی دەکات تەنها بۆ کۆمپانیا کڕیارەکانە، وەک قەرەبوویەک بۆ مەترسییەکانی جەنگ لە ناوچەکەدا، ئەویش بۆ داپۆشینی بەرزبوونەوەی رسووماتی بیمە لەسەر بارە دەریاییەکان، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ئەو کۆمپانیایانە رسوومات بە لایەنی ئێرانی بدەن بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی بارەکانیان بە گەرووی هورمزدا، نەک عێراق، کۆمپانیای سومۆ پەنای بردووەتە بەر ئەم بژاردەیە لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموز و ئابدا.

-       لە مانگی حوزەیراندا، عێراق (24.5 ملیۆن) بەرمیل نەوتی بە داشکاندنی (29) دۆلار فرۆشتووە و کۆی گشتییەکەی (710 ملیۆن) دۆلار بووە، لە مانگی تەمموزدا (49 ملیۆن) بەرمیلی بە داشکاندنی (27) دۆلار فرۆشتووەو کۆی بەهاکەی گەیشتووە (1.3 ملیار) دۆلار بووە. سەبارەت بە مانگی ئاب (70 ملیۆن) بەرمیلی بە داشکاندنی (25) دۆلار فرۆشتووە، کە بەهایەکەی گەیشتووەتە (1.7 ملیار) دۆلار.

-       دەبێت ستراتیژێکی نوێ بدۆزرێتەوە بۆ ڕزگاربوون لەو داشکاندنانەی کە بارگرانییەکی دارایی گەورە لەسەر عێراق دروست دەکەن، کە بە ملیۆنان دۆلار لە مانگێکدا خەمڵێنراوە.

-       داشکاندنی نرخی نەوتی عێراق بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لەلایەن کۆمپانیا جیهانی و عەرەبییەکانەوە، بە جۆرێک کە کۆمپانیای ئەدنوکی ئیماراتی (72 ملیۆن) بەرمیلی لە ماوەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوولدا کڕیوە، بە داشکاندنێک کە لە نێوان (4 و 18 و 25 و 27 و 30) دۆلاردا بووە بۆ هەر بەرمیلێک.

-       کۆمپانیای ئەدنوك شێوازی «گواستنەوەی هاتوچۆیی» پەیڕەو دەکات بە گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی گەشتە کورتییەکانەوە لە ناو کەنداودا، پێش ئەوەی لە تانکەرەکانی تردا لە دەرەوەی گەرووی هورمز بەرەو بازاڕەکانی ئاسیا خاڵی بکرێنەوە.

-       جیاوازییەکی گەورە لە تواناکانی کارپێکردنی دەریاییدا لە نێوان هەردوو کەشتیگەلی عێراقی و ئیماراتیدا هەیە لە ڕووی توانای لەخۆگرتن و هەمەجۆریی تانکەرەکانەوە، چونکە کەشتیگەلی ئیماراتی کە لەلایەن کۆمپانیای ئەدنوك بۆ دابینکردن و خزمەتگوزارییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت پێکهاتووە لە (57) تانکەر، بە کۆی بارستاییەکی گشتی کە دەگاتە (7 هەزار و 575 ملیۆن) تۆنی بێجووڵە، ئەوەش نەرموونیانی گونجاو بە ئیمارات دەبەخشێت لە گەیاندنی بارەکانی نەوتی خاو بە شوێنە مەبەستەکانی خواست لە بازاڕە نێودەوڵەتییە جیاوازەکاندا، لە کاتێکدا عێراق خاوەنی کەشتیگەلێکە کە پێکهاتووە لە (6) تانکەری بچووک، و کۆی بارستاییەکانیان (117 هەزار) تۆنی بێجووڵەیە.

-       عێراق هەوڵ دەدات ستراتیژێک بگرێتەبەر کە بریتییە لە بەکرێ گرتنی تانکەری گەورەی نەوت لە پۆلی (VLCC) بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکانی گواستنەوە بۆ کەنداوی عومان، و خۆپاراستن لە داشکاندنی نرخی بەرز، و تێچووی کرێی گرتنی تانکەری نەوتی خاو لە جۆری (VLCC) لە ڕێگەی هێڵی ئاراستەی دەریایی (کەنداوی عەرەبی – چین) بە نزیکەیی (620 هەزار) دۆلارە لە ڕۆژێکدا بۆ گواستنەوەی (2 ملیۆن) بەرمیل، کە پێش قەیرانەکە (45 هەزار) دۆلار بوو.

-       تێچووی گواستنەوەی (2 ملیۆن) بەرمیل لە دەوروبەری (2 ملیۆن) دۆلار دەبێت، واتە تێچووی گواستنەوەی یەک بەرمیل یەکسانە بە (1) دۆلار، کە (3 بۆ 4) دۆلاری بۆ زیاد دەکرێت وەک تێچووی داپۆشینی کرێی مامەڵەکردن لە تانکەرێکەوە بۆ تانکەرێکی تر(Ship-to-Ship)، و رسووماتی (STS) و رسوومات و باجەکانی تریش، و لەو ڕێگەیەوە کۆی تێچووی گواستنەوەی یەک بەرمیل دەبێتە نزیکەی (5) دۆلار، بە مەرجێک خاوەن تانکەرە بەکرێگیراوەکان بەرپرسیارێتی گەیاندنی بارەکانی نەوت بۆ ناوچەی کەنداوی عومان لە ئەستۆ بگرن.

-       داهاتی دارایی چاوەڕوانکراو بۆ فرۆشتنی (70 ملیۆن) بەرمیل بە نرخی خەمڵێنراوی (100 دۆلار - 5 دۆلار تێچوو = 95 دۆلار/بەرمیل) لە دەوروبەری (6 ملیار و 650 ملیۆن) دۆلار دەبێت، بەم شێوەیە تێپەڕێنەری ئەو داهاتە دەبێت کە پێش قەیرانەکە لە ماوەی مانگی كانوونی دووەم/2026 دا بەدی هاتبوو، کە بە نزیکەیی (6 ملیار و 490 ملیۆن) دۆلار بوو.

-       گواستنەوە لە شێوازی فرۆشتنی نەریتیی بنیادنراو لەسەر مەترسییە هەرێمییەکان بۆ سەر ستراتیژەکانی "گواستنەوەی هاتوچۆیی" و مامەڵەی ڕاستەوخۆ لە کەنداوی عوماندا، بەسە بۆ گۆڕینی قەیرانی ئێستا بۆ دەروازەیەک بۆ مەزنکردنەوەی داهاتە گشتییەکان و مسۆگەرکردنی هەناردە نیشتمانییەکان.

-       عێراق پێویستی بە خێراکردنی جێبەجێکردنی پلانی کرێی گرتنی تانکەرە زەبەلاحەکان هەیە، لەگەڵ بنیادنان و پەرەپێدانی کەشتیگەلی نیشتمانیی تانکەرەکان، و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن و ڕێڕەوەکانی گواستنەوە، لەگەڵ فراوانبوون لە ستراتیژە مۆدێرنەکانی بازارکردندا.

 

یەکەم؛ پێشەکییەک بۆ ناساندنی چەمکی داشکاندنی نرخی نەوتی عێراق

داشکاندنی نرخەکان (Price Discounts) بە میکانیزمێکی نرخدان دادەنرێت کە وڵاتە هەناردەکارەکانی نەوت لە بارودۆخە ناچارییەکاندا پەیڕەوی دەکەن، بۆ کەمکردنەوەی بڕە پارەی دیاریکراو لەو نرخە باوەی لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ هەر بەرمیلێکی فرۆشراو هەیە. لە حاڵەتی عێراقیدا، ئەم داشکاندنانە بەهۆی ئالنگارییەکانی جوگرافیای سیاسی و مەترسییە ئەمنییەکان لە گەرووی هورمز و خلیجی عەرەبیدا دروست دەبن، چونکە عێراق پەنای بردووە بۆ پێشکەشکردنی ئەم هاندەرە نرخییانە بۆ کۆمپانیا کڕیارەکانی نەوت، وەک هۆکارێکی قەرەبووکردنەوە بۆ داپۆشینی تێچووی بەرزی بیمە و مەترسییەکانی بارکردنی دەریایی، کە ئەوەش بەردەوامبوونی لێشاوی نەوتی عێراق بۆ بازاڕە جیهانییەکان و دوورکەوتنەوە لە وەستانی هەناردەکردن مسۆگەر دەکات، ئەگەرچی ئەوەش لەسەر حیسابی لێبڕین بێت لە داهاتە داراییە گشتییەکان.

 

دووەم؛ ڕاستی داشکاندنەکانی نرخ

هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەم دواییانەدا زانیارییان بڵاوکردەوە کە ئاماژە بەوە دەکەن عێراق بڕە پارەیەک دەدات کە دەگاتە (20) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بە لایەنی ئێرانی، بەرامبەر بە مسۆگەرکردنی تێپەڕبوونی نەوت بە گەرووی هورمزدا. وەک ڕوونکردنەوەیەک بۆ دۆخەکە، ئەم هەواڵانە نادروستن، چونکە عێراق لە فرۆشتنی نەوتەکەیدا پشتی بە شێوازی گرێبەستی فرۆشتنی دەریایی لەگەڵ ڕادەستکردن لەسەر پشتی کەشتی (FOB) بەستووە، و بەرپرسیارێتی لایەنی عێراقی دەستبەجێ دوای بارکردنی بارەکان لەسەر تانکەرەکانی کڕیار کۆتایی دێت. سەبارەت بە بنچینەی ئەو بڕە پارانەی کە ئاماژەیان پێکراوە، ئەوا داشکاندنێکی نرخدانە کە عێراق لەسەر ئەو نرخە باوەی لە بازاڕدا هەیە پێشکەشی دەکات، و دەبەخشرێت بە کۆمپانیا کڕیارەکان وەک قەرەبوویەک بەرامبەر مەترسییەکانی جەنگ لە ناوچەی کەنداو و گەرووی هورمزدا، و بۆ داپۆشینی بەرزبوونەوەی رسووماتی بیمە لەسەر بارە دەریاییەکان، و لەوانەیە ئەو کۆمپانیایانە رسوومات بە لایەنی ئێرانی بدەن بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی بارەکانیان بە گەرووی هورمزدا بە سەلامەتی.

 

سێیەم؛ ئاماژەکانی داشکاندنی نرخ لە ماوەی ساڵی 2026

قەیرانی داخستنی گەرووی هورمز کاریگەری تووند و ڕاستەوخۆی کردە سەر قەبارەی هەناردە نەوتییەکانی عێراق، کە ئەوەش لە بەرامبەردا ڕەنگدانەوەی هەبوو لەسەر پێکهاتەی بوودجە و بەرزبوونەوەی ڕێژەکانی کورتهێنان، و لە خوارەوەشدا پێداچوونەوەیەکی بارودۆخی دارایی و هەناردەکردنی عێراق دەخەینە ڕوو:

1.    قەبارەی هەناردەی نەوتی (پێش و دوای قەیرانەکە)

ڕێژەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە گۆڕانکاری توونددا تێپەڕین لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانەکە تاوەکو چارەکی سێیەمی ساڵی 2026، چونکە عێراق پێش قەیرانەکە نەوتی بە ڕێژەیەکی جێگیری هاوسەنگ هەناردە دەکرد کە نزیک بوو لە (3.4 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە زۆرینەیان بە ناو بەندەرە دەریاییەکانی باشوور و گەرووی هورمزدا تێدەپەڕین. سەبارەت بە لوتکەی داڕمانەکەش، لەگەڵ سەرەتای داخستنی گەروودا، هەناردە دەریاییەکان بە شێوازێکی تووند پاشەکشەیان کرد لە هەندێک لە ماوەکاندا، وەک نیسانی 2026، بگەنە نزمترین ئاستی خۆیان کە نزیکەی تەنها (300 هەزار) بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا. پاشان گۆڕانکارییەکی پلەبەندی بەخۆوە بینی بە هۆی کارا کردنی هێڵەکانی گواستنەوەی وشکانی بە تانکەرەکان لە ڕێگەی ئوردن و سووریاوە، و بەگەڕخستنەوەی بەشێکی هێڵی بۆری جیهانی تورکی، بە جۆرێک کە هەناردەکردن لەگەڵ سەرەتای مانگی حوزەیراندا بە پلەبەندی بەرز بووەوە، بۆ ئەوەی نزیکەی (800 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا تۆمار بکات، و زیادی کرد بۆ تۆمارکردنی تێکڕای هەناردەکردنێک کە بەربەستی (1.5 ملیۆن) بەرمیلی لە ڕۆژێکدا تێپەڕاند لە مانگی تەمموزدا، و پاشان تێکڕای هەناردەکردن گەیشتە زیاتر لە (2 ملیۆن و 250 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی ئاب/2026 دا، ئەوەش وەک ئەنجامی گرێبەستکردن لەسەر ڕێککەوتنە لۆجستییەکان و ئاسانکارییەکان بۆ تێپەڕبوونی هەندێک تانکەر بە گەرووی هورمزدا. و خشتەی (1) بڕە نەوتە هەناردەکراوەکان و داهاتە خەمڵێنراوە بەدیهاتووەکان نیشان دەدات.

خشتەی (1)

 

Untitled Media

 

 

2. شیکردنەوەی داشکاندنەکانی نرخ

سێ مانگی کۆتایی (حوزەیران و تەمموز و ئابی 2026) شایەتی پێشکەشکردنی داشکاندنی نرخ بوون بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی بڕەکانی نەوتی خاو لە ڕێگەی بەندەرە نەوتییەکانی باشووری عێراقەوە، و سروشتی سیاسەتی نرخ و ئەو داشکاندنانەی کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سومۆ) پەیڕەوی دەکات لە ڕێگەی وەرگرتنی پێشنیاری نرخی ڕکابەرانە لەو کۆمپانیایانەی کە پرۆسەی بارکردن و گواستنەوە بە گەرووی هورمزدا دەگرنە ئەستۆ، و پاشان هەڵبژاردنی باشترین و بەرزترین پێشنیار لە ڕووی داهاتەوە لە نێوان پێشنیارە پێشکشکراوەکاندا و بڵاوکردنەوەی وەک پێوەرێک بۆ ئەوانەی حەز بە کڕین دەکەن، و ئەم داشکاندنانەی نرخ تێچووی بەرزی گواستنەوە و مەترسییە زیادەکانی بیمە دەدەنەوە کە تانکەرەکانی نەوت بۆ پەڕینەوە بە گەروودا هەڵیانگرتووە، دەکرێت ئەم داشکاندنانە بەم شێوەیە وردەکارییان بۆ بخرێتە ڕوو: 

·      لە مانگی حوزەیراندا: (24.5 ملیۆن) بەرمیل فرۆشرا بە تێکڕای نرخێک کە گەیشتە (61) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بەرامبەر بە نرخێکی بازاڕ کە گەیشتە (90) دۆلار، واتە بە داشکاندنێکی نرخی (29) دۆلار/بەرمیل، کە ئەوەش مانای ئەوەیە داهاتی داشکاندنەکانی نرخ لە ماوەی مانگی ئاماژەپێکراودا گەیشتە نزیکەی (710 ملیۆن) دۆلار.

·      سەبارەت بە مانگی تەمموزیش: نزیکەی (49 ملیۆن) بەرمیل بە داشکاندنێکی نرخی (27) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا، کە ئەوەش مانای ئەوەیە کۆی گشتی بەهای داشکاندنەکانی نرخ لە ماوەی مانگی ناوبراودا نزیک بووەوە لە (1.3 ملیار) دۆلار.

·      لە کاتێکدا نزیکەی (70 ملیۆن) بەرمیل لە ماوەی مانگی ئابدا فرۆشرا، بە داشکاندنێک کە گەیشتە (25) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، واتە کۆی گشتی بەهای داشکاندنەکانی نرخ نزیک بووەوە لە (1.750 ملیار) دۆلار. 

تێبینی دەکرێت کە چەندە قەبارەی هەناردەی نەوتی بەرزببێتەوە، بەهای داشکاندنە مانگانەکانی پێشکەشکراو بۆ کۆمپانیا کڕیارەکانیش لەگەڵیدا بەرز دەبێتەوە، بۆیە دەبێت ستراتیژێکی نوێ بدۆزرێتەوە بۆ ڕزگاربوون لەو داشکاندنانەی کە بارگرانییەکی دارایی گەورە لەسەر عێراق دروست دەکەن، کە بە ملیۆنان دۆلار لە مانگێکدا خەمڵێنراوە.

3. پێشوازیی کۆمپانیا جیهانییەکان و میکانیزمەکانی "گواستنەوەی هاتوچۆیی" 

داشکاندنی نرخی نەوتی عێراق بووە هۆی زیادبوونی خواست لەلایەن کۆمپانیا جیهانی و عەرەبییەکانەوە؛ بە جۆرێک کە ڕاپۆتەکان، کڕینی باڵ و لقی بازرگانی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئەبو زەبی (ئەدنوك)یان لە ماوەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی 2026 دەرخست، بەم شێوەیەی خوارەوە:

·      لە مانگی ئابدا، (32 ملیۆن) بەرمیل کڕرا بە داشکاندنەکانێک کە لە نێوان (25 و 27) دۆلاردا بۆ هەر بەرمیلێک دەخوولێنەوە. 

·      لە مانگی ئەیلوولیشدا، ڕێککەوتن کرا لەسەر کڕینی (40 ملیۆن) بەرمیل، (10 ملیۆن) بەرمیلی بە داشکاندنی (18) دۆلار، و (30 ملیۆن) بەرمیلی بە داشکاندنی (25) دۆلار.

کۆمپانیاکە پەیڕەوی لە شێوازی «گواستنەوەی هاتوچۆیی» دەکات لە ڕێگەی لقی کارپێکردنی خۆیەوە (ئەدنوك بۆ دابینکردن و خزمەتگوزارییەکان)، بە گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی گەشتە کورتییەکانەوە لە ناو کەنداودا پێش ئەوەی لە تانکەرەکانی تردا لە دەرەوەی گەرووی هورمز بەرەو بازاڕەکانی ئاسیا خاڵی بکرێنەوە. و تواناکانی گواستنەوەی دەریایی جیاوازییەکی کارپێکردن لە نێوان هەردوو کەشتیگەلی عێراقی و ئیماراتیدا ڕوون دەکەنەوە لە ڕووی توانای لەخۆگرتن و هەمەجۆریی تانکەرەکانەوە، چونکە کەشتیگەلی ئیماراتی کە لەلایەن کۆمپانیای ئەدنوك بۆ دابینکردن و خزمەتگوزارییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت پێکهاتووە لە (57) تانکەر، بە کۆی بارستاییەکی گشتی کە دەگاتە (7.575 ملیۆن) تۆنی بێجووڵە، ئەوەش نەرموونیانی گونجاو بە ئیمارات دەبەخشێت لە گەیاندنی بارەکانی نەوتی خاو بە شوێنە مەبەستەکانی خواست لە بازاڕە نێودەوڵەتییە جیاوازەکاندا. و خشتەی (2) تایبەتمەندییەکان و پێکهاتەی کەشتیگەلی تانکەرەکانی نەوتی ئیماراتی دەخاتە ڕوو.

خشتەی (2)

 

Untitled Media

 

 

لە کاتێکدا عێراق لە ئێستادا خاوەنی کەشتیگەلێکە کە پێکهاتووە لە (6) تانکەری بچووک لە ڕووی قەبارەوە، کە کۆی بارستاییەکانیان (117 هەزار) تۆنی بێجووڵەیە، و بەکاردێن بۆ گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەردوو بەندەری خور زوبێر و ئوم قەسرەوە بۆ کۆگا شلەمەنییە سەرئاوکەوتووەکان لە ناوچەی لەنگەرگەی دەرەکی لە ئاوە هەرێمییەکانی عێراقدا، لە ژێر بەڕێوەبردن و کارپێکردنی کۆمپانیای کەشتیگەلی تانکەرەکانی نەوتی عێراقیدا، بۆ ئەوەی دوای ئەوە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سومۆ) هەستێت بە هەناردەکردنی ئەم بەرهەمانە بەپێی گرێبەستەکانی فرۆشتنی دەریایی (FOB)، خشتەی (3) تایبەتمەندی و مواسەفاتەکانی کەشتیگەلی تانکەرەکانی نەوتی عێراقی دەخاتە ڕوو.

خشتەی (3)

 

Untitled Media

 

 

وەک ئەنجامێک بۆ نەبوونی کەشتیگەلی عێراقی، چونکە عێراق بێبەشە لە کەشتیگەلێکی نیشتمانیی کارای تانکەری نەوتی خاو، ئەوەش وا لە کۆمپانیا کڕیارەکان دەکات داوای داشکاندنی نرخ بکەن بۆ داپۆشینی مەترسییەکانی گواستنەوە و وەک ئیستغلالکردنێک بۆ دۆخی عێراق لە نەبوونی توانایدا بۆ گواستنەوەی هەناردە نەوتییەکانی بە دەریادا، بۆیە لە ئێستادا عێراق هەوڵ دەدات ستراتیژێکی نوێ بۆ هەناردەکردن لە ناوچەکانی پاش گەرووەکە بگرێتە بەر وەک لە بڕگەی داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە.

4. ستراتیژی جێگرەوە بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی کەنداوی عومانەوە 

وەک ئەنجامێک بۆ زیادبوونی بڕی داشکاندنەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی بڕە فرۆشراوەکان، عێراق هەوڵ دەدات ستراتیژێک بگرێتە بەر کە بریتییە لە کرێی گرتنی تانکەری گەورەی نەوت لە پۆلی (VLCC) بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکانی گواستنەوە بۆ کەنداوی عومان، و خۆپاراستن لە داشکاندنی نرخی بەرز، و دەکرێت لایەنی شیاوی ئابووری و شیکردنەوەی دارایی بۆ ستراتیژەکە بەم شێوەیە بخەمڵێنرێت:

·      تێچووی گواستنەوە و مامەڵەکردن: تێچووی کرێی گرتنی تانکەری نەوتی خاوی جۆری (VLCC) لە ڕێگەی هێڵی ئاراستەی دەریایی (کەنداوی عەرەبی – چین)، (AG-CHINA) بە نزیکەیی (620 هەزار) دۆلارە لە ڕۆژێکدا بۆ گواستنەوەی (2 ملیۆن بەرمیل) بە زانینی ئەوەی کە کرێی گواستنەوە بۆ ئەم هێڵە دەریاییە بڕەکەی لە دەوروبەری (45 هەزار) دۆلار بوو پێش قەیرانەکە). بە مەزەندەکردنی تێچووی کرێی گرتنی تانکەری (VLCC) بە نزیکەیی (500 هەزار) دۆلار لە ڕۆژێکدا بۆ گواستنەوەی (2 ملیۆن) بەرمیل نەوتی خاو لە بەندەرەکانی بارکردن لە بەسرەوە بۆ کەنداوی عومان (ئەو تەرەفەی پاش گەرووەکە) و پاشان مامەڵەکردنی بۆ تانکەرێکی تر (Ship-to-Ship) بۆ گواستنەوەی بۆ شوێنە مەبەستەکانی هەناردەکردن دوای ئەم پرۆسەیە، و ئەگەر بزانین کە ماوەی گەشتی تانکەرەکە لە (3.5 بۆ 4 ڕۆژ)دا دەخایەنێت لە بەندەرەکانی بەسرەوە بۆ کەنداوی عومان، و بەو شێوەیە تێچووی گواستنەوەی (2 ملیۆن) بەرمیل دەبێتە نزیکەی (2 ملیۆن) دۆلار واتە تێچووی گواستنەوەی یەک بەرمیل یەکسانە بە یەک دۆلار، ئەوەش بخەرە سەر (3 - 4) دۆلار وەک تێچووی خەمڵێنراو بۆ داپۆشینی کرێی مامەڵەکردن لە تانکەرێکەوە بۆ تانکەرێکی تر، رسووماتی (STS) و رسوومات یان باجەکانی تریش، و لەو ڕێگەیەوە کۆی تێچووی گواستنەوەی یەک بەرمیل دەبێتە نزیکەی (5) دۆلار، بە مەرجێک خاوەن تانکەرە کرێگرتراوەکان بەرپرسیارێتی گەیاندنی بارەکانی نەوت بۆ ناوچەی کەنداوی عومان لە ئەستۆ بگرن، و ئەگەر بزانین کە نرخەکانی ئێستای نەوت بەم شێوەیەن: 

-       نەوتی برێنت لە دەوروبەری 100 دۆلار/بەرمیل. 

-       نەوتی تێکساس لە دەوروبەری 96 دۆلار/بەرمیل. 

-       نەوتی دوبەی لە دەوروبەری 122 دۆلار/بەرمیل.

-       نەوتی عومان لە دەوروبەری 121 دۆلار/بەرمیل.

·      میکانیزمی فرۆشتنی ڕاستەوخۆ: بەپێی نرخە بەرزەکانی ئێستای نەوت، دەکرێت نرخی فرۆشتنی بەرمیلێکی نەوتی خاوی عێراقی بە نزیکەیی بە (100) دۆلار مەزەندە بکرێت کە (5) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک (تێچووی گەیاندنی بۆ کەنداوی عومان)ی لێ دەرکرابێت، و پاشان نرخی فرۆشتن دەبێتە (95) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

·      داهاتی دارایی چاوەڕوانکراو: لە کاتی فرۆشتنی (70 ملیۆن) بەرمیل بە نرخی مەزەندەکراو (100 دۆلار - 5 دۆلار تێچوو = 95 دۆلار/بەرمیل)، ئەوا کۆی داهاتی مانگانە دەبێت لە دەوروبەری (6.650 ملیار) دۆلار و بەو شێوەیە تێپەڕێنەری ئەو داهاتە دەبێت کە پێش قەیرانەکە لە ماوەی مانگی كانوونی دووەمی/2026 بەدی هاتبوو، کە بە نزیکەیی (6.490 ملیار) دۆلار بوو بەرامبەر بە فرۆشتنی بڕەکانی نەوتی خاو کە بڕەکەیان لە دەوروبەری (107.6 ملیۆن) بەرمیل بوو، واتە عێراق دەتوانێت داهاتەکانی گەورە بکاتەوە لە ڕێگەی ئیستغلالکردنی ئەم دەرفەتەوە و تێپەڕاندنی ئەو داهاتە نەوتیانەی کە پێش قەیرانی داخستنی گەرووی هورمز بەدەستی دەهێنان.

 

کۆتایی 

خوێندنەوەی ورد بۆ قەیرانی داشکاندنی نرخی نەوتی عێراق دەریدەخات کە ئالنگارییە ئەمنییەکان و جوگرافیا سیاسییەکان لە گەرووی هورمزدا، سەرەڕای تێچووە داراییە قورسەکانیان، دەرفەتێکی ستراتیژی بۆ پێداچوونەوە بە پرۆسەی بە بازاڕکردن و گواستنەوەی دەریایی نەوتی خاوی عێراقیدا دابین دەکەن، و گواستنەوە لە شێوازی فرۆشتنی نەریتیی بارکراو بە مەترسییە هەرێمییەکانەوە بۆ سەر ستراتیژەکانی "گواستنەوەی هاتوچۆیی"  و مامەڵەی ڕاستەوخۆ لە کەنداوی عوماندا، بەسە بۆ گۆڕینی قەیرانی ئێستا بۆ دەروازەیەک بۆ گەورەکردنی داهاتە گشتییەکان و مسۆگەرکردنی هەناردە نیشتمانییەکان.

 

پێشنیازەکان

1.    خێراکردن لە جێبەجێکردنی پلانی کرێی گرتنی تانکەرە زەبەلاحەکان (VLCC). 

2.    بنیادنان و پەرەپێدانی کەشتیگەلی نیشتمانیی تانکەرەکان.

3.    هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن و ڕێڕەوەکانی گواستنەوە.

4.    فراوانبوون لە ستراتیژە مۆدێرنەکانی بازارکردندا (STS).

 

سەرچاوە

د. حسني حيدر محمد الجزائري، واقع الخصومات السعرية لبيع النفط العراقي وفرص تعظيم اإليرادات النفطية، مركز البيان للدراسات والتخطيط، 2/9/2026؛

https://www.bayancenter.org/2026/09/16508/

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 خولەک

هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خولی ئه‌مریكا؛ رێبه‌رێك بۆ تێگه‌یشتن له‌ شه‌ڕی كۆنگرێس

null
پێش 3 کاتژمێر

"ئەمریكا چەكی ئەتۆم دژی ئەمریكا بەكار دەهێنێت"

null
پێش 6 کاتژمێر

هاوسەرۆكی پژاك: ئێرانێكی فیدراڵ و دیموكراتمان دەوێت