سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دروشمی زۆربەی لایەنەكان لاستیكین

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئەیلوول 2018

دروشمی زۆربەی لایەنەكان لاستیكین

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
رۆژی (30)ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن (17) رۆژ دەخایەنێت.
جگە لە پارت و كەسایەتی پێكهاتەكانی (توركمان و ئەرمەن)، (9) لیست بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن، هەریەكە لەو لیستانە لە پاڵ چەندین دروشمی لاوەكی بۆ راكێشانی سەرنجی دەنگدەران، دروشمێكی سەرەكییان هەڵگرتووە.
بەشێوەیەكی گشتی لیستە بەشدارەكان لە دروشمی سەرەكی خۆیاندا هیچ یەكێكیان دەستیان بۆ دروشمێك نەبردووە كە بتوانرێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا كە چوار ساڵی خولی پەرلەمانە، جێبەجێ بكرێت، زۆربەی دروشمەكان گشتگیر و لاستیكین و دەستیان نەبردووە بۆ كێشەی بنەڕەتییەكانی خەڵكی كوردستان كە خۆی دەبینێتەوە لە كێشەكانی (ئاو، كارەبا، نیشتەجێبوون، موچە، خزمەتگوزارییە گشتییەكان، خوێندن، تەندروستی و..هتد). 
دروشمی سەرەكی لیستە بەشدارەكانی هەڵبژاردن:
•    پارتی دیموكراتی كوردستان
"بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز"

•    بزوتنەوەی گۆڕان
"بەرەو هەرێمێكی دادپەروەر و خزمەتگوزار"

•    یەكێتی نیشتمانی كوردستان
"بۆ ئارامی، هەلی كار، خزمەت"

•    كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
"كۆڵنادەین و بەردەوامین"

•    بەرەی ئیسلاح (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان+ بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان)
ئەم لیستە هیچ دروشمێكی سەرەكی نییە.

•    نەوەی نوێ
"بەرەو لوتكەی دەسەڵات و ئابورییەكی بەهێز"

•    لیستی سەردەم (حزبی سۆسیالت دیموكراتی كورستان+ پارتی كرێكاران و رەنجدەران) 
"لەپێناو دادپەروەری و خۆشگوزەرانی"

•    ئازادی (حزبی شیوعی كوردستان)
"خاك.. نان.. ئازادی"

•    پارتی پارێزگارانی كوردستان
"ئاشتی و پێكەوەژیان"

جگە لە لایەنە كوردییەكان، لە پێكهاتەی توركمان (8) لیست بەشداری هەڵبژاردنی 30 ئەیلولدا دەكەن، لەسەر پێكهاتەی ئەرمەنیش (6) كەس خۆیان كاندیدكردووە.
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كە بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتی دەكات سەرباری ئەوەی كشاوەتەوە و بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن ناكات، بەڵام هێشتا ناوی لەسەر كارتی دەنگدەرانە و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی ناوەكەی نەسڕیوەتەوە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 7 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟