سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

عەلی زەیدی: بەهای  دۆلار بۆ 155 هەزار دینار دادەبەزێنین

عەلی زەیدی: زۆرینەی ئەوانەی تۆمەتبارن بە دزیکردن؛ خەریکی گەندەڵی بوون لەو ملیۆن بەرمیل نەوتەی وەزارەت بەبێ بەرامبەر وەریدەگرت, جێگرەكانی سەرۆك وەزیران لە جێی راوێژكارەكان كاردەكەن و 72 راوێژكارم دوورخستووەتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 تشرینی یەکەم 2026

عەلی زەیدی: بەهای  دۆلار بۆ 155 هەزار دینار دادەبەزێنین

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەلی زەیدی:
🔻زۆرینەی ئەوانەی تۆمەتبارن بە دزیکردن؛ خەریکی گەندەڵی بوون لەو ملیۆن بەرمیل نەوتەی وەزارەت بەبێ بەرامبەر وەریدەگرت
🔻جێگرەكانی سەرۆك وەزیران لە جێی راوێژكارەكان كاردەكەن و 72 راوێژكارم دوورخستووەتەوە
🔻 من نەهاتووم حكومەت دروست بكەم؛ هاتووم دەوڵەت دروست بكەم؛ لە ئایندەدا خەڵك بەرهەمەكەی دەبینێت
🔻 لەگەڵ یەبەشە لێكگەیشتنمان كردووە بۆ رادەستكردنی چیای شەنگال و هێزەكانیان دەخرێنە ناو حەشدی شەعبی
🔻بەهێواشی كاردەكەین و لە ماوەی داهاتوودا بەهای  دۆلار بۆ 155 هەزار دینارو خوارتریش دادەبەزێنین لەڕێی خستەڕووی كاش
🔻دووجار پۆستی سەرۆك وەزیرانم رەتكردەوە؛ روبەڕوی مەترسی و هەڕەشەی زۆر بوومەتەوە بەڵام گوێی پێنادەم و ناترسم
درەو:
عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی:
🔹عێراق لە ماوەی راسپاردنماندا لە دۆخی دابڕانی نێودەوڵەتیدا بوو، سەركەتووبووین لە دەربازیكردنی. 
🔹توانیمان روبەڕوی گەندەڵی ببینەوە، ئەگەر كۆتایمان پێنەهێنابێت‌، ئەوا لاوازمان كردووە.
🔹لە دۆسیەی كۆكردنەوەی چەكدا سەركەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، پێنچ گرووپ رازیكراون، سیانیان چەكیان داناوەو دوانیان بەم دواییە رازیبوون بەدانانی چەك و لەگەڵ دوانی تریان لە گفتوگۆداین.
🔹پێش ئەوەی بێمە سەر كار، بڕیاربوو چەند رۆژێكی تر گەمارۆ بەسەر عێراقدا بسەپێنن و باڵیۆزخانەو نوێنەرایەتیەكان بكشێنەوە.
🔹ئەو پەیەمامان بە خەڵكدا، عێراق وڵاتێكە گرووپی چەكداری تێدایە، نەك گرووپی چەكدار خاوەنی دەوڵەتەكە بێت.
🔹كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت بڕیارێکی کۆتاییەو گەڕانەوەی نییە.
🔹لە پرسی چەكدا جدین و لە 30 حوزەیرانی داهاتوودا چەك نامێنێت لە دەرەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت.
🔹لەگەڵ یەبەشە لێكگەیشتنمان كردووە بۆ رادەستكردتنی چیای شەنگال و سوپای عێراق دەچێتە چیاكەو هێزەكانیان دەخرێنە ناو حەشدی و شەعبی و هێزەكانی توركیاش دوای ئەوە لە بەعشیقە دەكشێنەوە.
🔹عێراق بەشداری لە هیچ شەڕێكدا ناكات و قەیرانەكە هەرێمایەتییەكانیش دەبێت كۆتاییان بێت گریمانەكان هەر چەندێك بن.
🔹من نەهاتووم حكومەت دروست بكەم، هاتووم دەوڵەت دروست بكەم، لە ئایندەدا خەڵك بەرهەمەكەی دەبینێت.
🔹گەندەڵی لەهەموو جومگەكاندا بوونی هەیە، شوێنێك نییە گەندەڵی تێدا نەبێت.
🔹دابەزینی نرخی دۆلار هەڵە بوو نەك بەرزكردنەوەی، دابەزاندنی زیانەكەی 60 تریلیۆن دینار بووە.
🔹ئێمە بەهێواشی كاردەكەین و لەماوەی داهاتوودا بەهای دۆلار بۆ 155 هەزارو خوارتریش دادەبەزێنین، لەڕێی خستەڕووی كاش.
🔹ئەگەر دۆخی ئێستا نەبوایە، نرخی دۆلار لە بازاڕ 152 هەزار دیناربوو، بەڵام هۆكارەكەی ئەوەیە ترسیان هەیە پارەكە بگاتە دەست گرووپە چەكدارەكان.
🔹زۆرینەی ئەوانەی تۆمەتبارن بە دزیکردن لە وەزارەتی نەوت، خەریکی گەندەڵی بوون لەو ملیۆن بەرمیل نەوتەی وەزارەت بەبێ بەرامبەر وەری دەگرت.
🔹دەمانەوێت تۆڕێك بۆری هەناردەكردنی نەوت دروست بكەین، ناكرێت عێراق بارمتەی تەنها رێگا بێت بۆ هەناردەكردنی نەوت.
🔹ئەگەر لەم كاتەدا بمانتوانیایە نەوتێكی باش لە رێگای ترەوە هەناردە بكەین، ئەوەی دەستمان دەكەوت سێ‌ هێندە بوو بەهۆی بەرزی نرخەكەیەوە.
🔹ساڵی داهاتوو دۆخی عێراق باشتر دەبێت لە ئێستادا، داهاتە نانەوتیەكییەكان لە رێژی سەدا شەش بۆ هەشتەوە بازیداوە بۆ لەسەدا 19.
🔹ئێمە عێراقیمان لە دۆخێكی زۆر سەختدا ئیدرەدا، لە گەرمەی قەیرانی ئابوری و شەڕو ململانێی كۆمەڵێك هێزی گەورە.
🔹من دیپلۆماسیەتی زۆر نازانم بەڵام روونیەكی زۆرم هەیە.
🔹حەفتاو دوو راوێژكارمان دوورخستووەتەوە لەكارەكانیان و پێویستمان پێیان نییە.
🔹جێگرەكانی سەرۆك وەزیران رادەسپێرم بۆ كاری راوێژو سەردانی خەڵك و ئەنجامدانی كۆبونەوە، پێموتوون دەبێتت بچنە پارێزگاكان و سەردانی وەزارەتەكان بكەن.
🔹تا ساڵی 2030 بەنیازین بەرهەمهێنانی نەوتەكەمان بگەیەنینە 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.
🔹ئەمریكا زۆر پێشكەوتووە لەم بوارەداو كۆمپانیاكانی ئەمریكامان كردووە بە هاوبەشی ستراتیجی بۆ كاركردن لەم بوارەو عێراق دەچێتە قۆناغێكی ترەوە.
🔹دووجار پۆستی سەرۆك وەزیرانم رەتكردەوە، هەموو ژیانی گۆڕیم، حوكمڕانی زۆر قورسە ئەگەر ویژانێكی زیندووت هەبێت، روبەڕوی مەترسی و هەڕەشەی زۆر بوومەتەوە، بەڵام گوێی پێنادەم و ناترسم.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

عەلی زەیدی لەبارەی نەوتو دەروازە سنوریەكانی هەرێم بڕیاریدا

null
پێش 15 کاتژمێر

زەیدی دەیەوێت كۆتایی بە دۆسیەی قاچاغچێتی بهێنێت لە هەرێم

null
پێش 15 کاتژمێر

بارزانی هاتنی سوپای عێراق و گەڕانەوەی بۆ هێڵی شین رەتكردووەتە