سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

گۆڕانكاری لە یاسای حەشدی شەعبی

رۆژنامەیەكی قەتەری: پڕۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبی گۆڕانكاری زۆری تێداكراوە بەڵام وەك دەستەیەكی سەربەخۆ لە دەرەوەی وەزراتە ئەمنیەكان دەمێنێتەوە   

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تشرینی یەکەم 2026

گۆڕانكاری لە یاسای حەشدی شەعبی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق بە نیازە به‌مزوانه‌ رەشنوسی پڕۆژەیاسای "دەستەی حەشدی شەعبی" بنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەران، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لە ناو پەرلەماندا سڕكرا بەهۆی رەتکردنەوەی ئەمریکا و ئامادەنەبوونی سوننە و کورد بۆ دەنگدان لەسەری.
بەپێی سەرچاوەکانی رۆژنامەی "العربی الجدید"، پڕۆژەکە لە ماوەی رابردوودا گۆڕانکاریی زۆری تێدا کراوە لەلایەن بەرپرسانێکەوە كە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران دیاریکردوون، بۆ لابردنی ئەو بڕگانەی واشنتونی تووڕە کردبوو، لەگەڵ ئەو بڕگانەی کە دەستەکە گەورە دەکەن، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دووبارە خستنەڕووی لە پەرلەماندا بۆ خوێندنەوە و پاشان دەنگدان لەسەری.
دیارترین گۆڕانکارییەکانی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی :
•کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی حەشدی شەعبی بۆ جوڵەكردن.
•دوورخستنەوەی لە شارەکان.
•کردنی بە دەزگایەک كە نەبێتە رکابەری سوپای عێراق لەڕووی چەکدارکردن و رێکخستنەوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەم هەنگاوانە لەلایەن سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی و زۆرینەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری کراوە. 
پوختەی پڕۆژەیاساکە لەوەدایە سەربەخۆیی تەواو بە حەشد دەدات، واتە دەبێتە دەزگایەکی ئەمنی سەربەخۆ کە پەیوەست نییە بە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆوەو خاوەنی سەرۆکایەتی ئەرکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی تایبەت دەبێت راستەوخۆ پەیوەستە بە سەرۆک وەزیرانەوە، کە بەپێی دەستوور "فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان"ـە. 
پڕۆژەیاسا نوێیەکە ئەو یاسا کۆنە هەڵدەوەشێنێتەوە کە پەرلەمان لە ساڵی 2016دا لە سەردەمی جەنگی دژ بە داعشدا دەنگی لەسەر دا.
پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە 18 ماددە و نزیکەی 70 گرووپی چەکدار پێکهاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە شوباتی ساڵی رابردودا رەزامەندیی لەسەر دا و پەرلەمانی عێراقیش خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ ئەنجام دا، بەڵام دەنگدانی بۆ نەکرا بەهۆی ناڕەزایەتی ئەمریکا لەسەر دەرچوواندنی یاساکە لە سەردەمی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، کە هەوڵی دەدا لایەنی ئەمریکی دڵنیا بکاتەوە کە یاساکە بەشێکە لە چاکسازیی دەزگا ئەمنییەکان. 
بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ روبیۆ بە فەرمی نیگەرانییەکانی ئەمریکای سەبارەت بە پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی دەربڕی و جەختی کردەوە، دەرکردنی هەر یاسایەکی لەم شێوەیە دەبێتە هۆی چەسپاندنی هەژموونی ئێران و ئەو گرووپە چەکدارانەی کە سەروەریی عێراق لاواز دەکەن.
هەر لەو چوارچێوەدا، ئەحمەد خەزعەلی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووەتە پەرلەمان و بەمزوانە دەگات. 
راشیگەیاندووە، ئەو گۆڕانکارییەکانی كراون لە پڕۆژەکە سادە و سنوردارن و دەستکاریی بەرژەوەندیی چەكدارەكان ناکەن و پەرلەمانیش سوورە لەسەر تێپەڕاندنی لە ماوەیەکی نزیکدا دوای پێداچوونەوەی لەلایەن لێژنەی یاساییەوە.
سەبارەت بە زەبەلاحبوونی قەبارەی پڕۆژەکەو گۆڕانی دەزگاکە بۆ وەزارەتێکی لاوەکی، خەزعەلی ئاماژە بەوە دەکات، ئامانجی یاساکە تەنها رێکخستنی کاروباری کارمەندانی دەستەی حەشدی شەعبییە بە داڕشتنی چوارچێوەیەکی یاسایی روون و هیچی تر نییە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

کاریگەرییەکانی دابەزینی بەهای دینار لەسەر موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

null
پێش 13 کاتژمێر

داهات و خەرجی عێراق بەراوردکاری 2025 و 2026

null
٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2027ەوە