سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

تەسنیم: دەبێت عێراقچی داوای لێبوردن بكات

 ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، لە راپۆرتێکدا رەخنە لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەگرێت لە پای كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری ترەمپ لە نیویۆرك بەناوی (ئاغای عێراقچی! لەمە بێسەروبەرتر هیچ بەڵگەیەکتان نەبوو؟):

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئەیلوول 2026

  تەسنیم: دەبێت عێراقچی داوای لێبوردن بكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 



درەو:
 ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، لە راپۆرتێکدا رەخنە لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەگرێت لە پای كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری ترەمپ لە نیویۆرك بەناوی (ئاغای عێراقچی! لەمە بێسەروبەرتر هیچ بەڵگەیەکتان نەبوو؟):
- بەپێی ڕاپۆرتی گروپی سیاسەتی دەرەوەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، یەکێک لە ڕاگەیاندنەکان شەوی ڕابردوو، سێشەممە، نووسی کە بەڕێز عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە "پێداگریی" نوێنەری ئەمریکا لەگەڵ ویتکۆف (یەکێک لە نوێنەرانی ترەمپ لە دانوستانەکاندا) لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەتەوە، کە ڕاگەیاندنی مەرجەکانی ئێران بۆ کردنەوەی گەروی هورمز هۆکاری قبوڵکردنی داواکارییەکەی ویتکۆف بووە بۆ دیدار، و هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی ئێران لەم دیدارەدا بە نوێنەری ئەمریکا ڕاگەیەندراوە!
- هەروەک لە هەواڵەکانی دوو هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار هاتبوو، مەرجە یەکلاکەرەوەکانی ئێران لەم دوو هەفتەی ڕابردوودا و تەنانەت پێش ئەوەش چەندین جار لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بە لایەنی ئەمریکی ڕاگەیەندرا بوو، و چاوپێکەوتنەکانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و هەندێک لە بەرپرسانی تری ئێرانی لەم بارەیەوە شایەتی ئەم ڕاستییەن.
کەواتە ڕاگەیاندنی مەرجە یەکلاکەرەوەکانی ئێران، زۆۆر روون و دووبارەن هیچ پاساوێکی دروست بۆ ئەم دیدارە بوونی نییە.
- لەو هەواڵەی کە دیارە تیمە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە پێشکەشی صداوسیما (تەلەفزیۆنی فەرمی) کردووە و شێوازی دەربڕینەکەشی بە جۆرێک ڕێکخستووە کە وای پیشان بدات لەبەر ئەوەی ویتکۆف زۆر پێداگریی کردووە، عێراقچی قبوڵی کرد!
- ئایا لەم پاساوە لاوازتر و بێسەروبەرتر دەکرێت بەڵگەیەک بهێنرێت؟ واتە لایەنی بەرامبەر هەر تاوانێکی دەوێت با ئەنجامی بدات و لەم ڕۆژانەشدا سەرەڕای گەمارۆی دەریایی، گەمارۆی ئاسمانیشی ئەنجامداوە ئێستا ئێمە ئەوەندە رۆمانسی و فانتازیا بیر بکەینەوە کە پێداگرییەکەی ویتكۆف بە گەورە ڕابگرین و دیدار ئەنجام بدەیم؟
ئەم جۆرە بەڵگەهێنانەوەیە سووکایەتیکردنە بە تێگەیشتنی وەرگر، ئەگەر لە خودی دیدارەکە خراپتر نەبێت، باشتر نییە!
- دیداری بەڕێز عێراقچی لەگەڵ ویتکۆف لەو نموونانەیە کە هەم یارمەتیی ئەم ئامانجەی ئەمریکییەکان دەدات واتە (پاراستن و توندترکردنەوەی فشار دژی ئێران و کەمکردنەوەی فشار لەسەر خۆیان) و هەم مانایەکی خراپی هەیە و ئەویش ئەوەیە کە ئێران سەرەڕای توندبوونەوەی فشاری دوژمن، ئامادەیە پێداگرییەکانی ئەمریکا دەستەبەر بکات!
- ناوەندەکانی بڕیاردان لە ئێران جەختیان لەوە کردووەتەوە "ئەم دیدارە پێچەوانەی بەرژەوەندیی نیشتمانییە و نابێت بکرێت. داوای روونکردنەوە لە عێراقچی دەکات کە بە کام مۆڵەت ئەو دیدارەی کردووە؟
- قۆناغی ئێستا قۆناغێکی زۆر یەکلاکەرەوەیە؛ ئەمریکا بڕیاری داوە بە چالاککردنەوەی سەرجەم ئامرازەکانی فشاری مەیدانی و دەروونی، ئێران ناچار بە تەسلیمبوون بکات. ئێران دەبێت پیشان بدات کە تا کۆتایی دەوەستێت و دوژمن ناچار بە پاشەکشە دەکات، بەڵام دیدارەکانی لەم شێوەیە لە نێوان عێراقچی و ویتکۆفدا دیارییەکی گەورەیە بۆ ترامپ و پێویستە بەڕێز عێراقچی بەلای کەمەوە لەم بارەیەوە بە فەرمی داوای لێبووردن بکات.

 

دەقی راپۆرتەكەی تەسنیم

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

هەفتەی رابردوو رابردوو دوو ئەندامی كەجەكە چوونەتە ئیمرالیی

null
پێش 20 کاتژمێر

پێشمەرگە لە نێوان میراتی خەبات و ئاڵنگاری کاری دامەزراوەییدا

null
٢١ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی بەدەستهێنا