سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ژینگە

خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێم (2019 – 2025)

بەپێی راپۆرتێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم لە ماوەی (1019 - 2025) دا كۆی خەرجی (87) ترلیۆن دیناربووە، خەرجی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان (65) ترلیۆن دینار بووە، (4) ترلیۆن خەرجی كارەبا بووە، (3.8) ترلیۆن خەرجی وەبەرهێنابووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 تەمموز 2026

 خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێم  (2019 – 2025)

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

 

🔻 فەرمانگەی میدیا و زانیاری

 🔹 کۆی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان: لە حەوت ساڵی رابردوو، کۆی داهاتی هەرێم 51.3 ترلیۆن دینار بووە. داهاتی نەوت تا مانگی سێی 2023 زیاتر لە 22.5 ترلیۆن دینار بووە. داهاتە نانەوتییەکانیش پێکدێن لە داهاتی وەزارەتەکان (13.8 ترلیۆن)، گومرگ (9.5 ترلیۆن) و باج (5.4 ترلیۆن) دینار.

 🔹 خەرجییە گشتی و مانگانەکان: خەرجیی کرداریی ساڵی 2025 بریتی بووە لە 14.3 ترلیۆن دینار، کە زۆرینەی (10 ترلیۆن دینار) بۆ تەنیا 10 مووچە دەڕوات. خەرجیی بەکاربردنی مانگانەش بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک دەرمان، پاککردنەوە و چاککردنی ڕێگاوبان و پڕۆژەکان لەنێوان 130 بۆ 160 ملیار دیناردایە.

 🔹 دابینکردنی مووچە لە سەردەمی قەیرانەکاندا: سەرەڕای قەیرانی کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت، ڕاگرتنی هەناردەی نەوت و نەناردنی پارە لە بەغداوە، حکومەتی هەرێم لەو ماوەیەدا زۆربەی مووچەکانی دابەش کردووە و تەنیا 10 مووچە خەرج نەکراوە و ئەویش لە ئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵییە.

🔹 قەبارەی مووچەخۆران و پڕۆسەی دامەزراندن: لە ئێستادا 1,190,391 کەس وەک مووچەخۆر و سوودمەند لە هەرێم تۆمار کراون، کە مانگانە 945.8 ملیار دیناریان پێویستە. سەرەڕای ئاستەنگە داراییەکان، حکومەت لەسەر داهاتی ناوخۆ 66,474 کەسی بە شێوازە جیاوازەکانی (هەمیشەیی، گرێبەست و هتد) دامەزراندووە.

 

ڕاپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری

 

پێشەکی

چەسپاندنی شەفافیەت لە گشت بوارە داراییەکانی هەرێم و ئەنجامدانی چاکسازی، یەکەم هەنگاوی کارکردن و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، هەر لەسەر ئەو بنەمایەی کە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی تەواو شەفاف، سەرجەم داهاتەکانی لە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان ( گومرگ، باج، داهاتی وەزارەتەکان) و سەرجەم خەرجییەکان و پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان دەخاتە ڕوو، لەم ڕاپۆرتەدا وردەکاریی تەواوی پارەی هاتوو لە عێراق لە چوارچێوەی بودجە و داهاتەکان و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس کراوە، هەروەها سەرجەم ئەو شایستە داراییانەش باس کراوە کە بەگوێرەی یاسای بودجە لە چوارچێوەی پشکی کوردستان دیاری کراوە و وردەکاریی خەرجکردنی پارەکە و ئەو بڕەشی کە لە پشکی کوردستان نەنێردراوە خراوەتە ڕوو، سەرجەم ئەو داتا و زانیارییانەی کە ئاماژەیان پێ کراوە لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی عێراقی فیدڕاڵەوە پەسەند کراون. 

تێبینی/ سەرجەم ئەو بڕە پارانەی ئاماژەیان پێکراوە دیناری عێراقین

 

بودجەی عێراق و پشکی کوردستان

بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشکی هاوتای 12.67%ـە لە کۆی بودجەی گشتیی عێراق، بەدەر لە بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان، لە دوایین سەرژمێریی عێراق لە ساڵی 2024 ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان %14.1ـە، بەڵام هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانەکەی، پشکی خۆی بۆ دیاری نەکراوە، لەم خشتە شیکاری بۆ دۆخی بودجەی گشتیی عێراق و پشکی کوردستان و پارەی نێردراو لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدڕاڵییەوە، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو.

Untitled Media

 

 

 

لە بودجەی گشتیی عێراق خەرجییە سەروەرییەکان لەسەر ئاستی دەوڵەت تەرخان دەکرێن، هەروەها لە بودجە سەربازییەکان و وەزارەتی بەرگریی عێراق کە بەشێکن لە بودجەی سەروەری، دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تەرخان بکرێت، بەڵام لە خەرجییە سەروەرییەکان و خەرجییە سەربازییەکان، هەرێمی کوردستان بێبەش کراوە؛ لە کاتێکدا لە پشکی کوردستانەوە، پارە بۆ ئەو دامەزراوانە تەرخان دەکرێت کە لە چوارچێوەی خەرجیی سەروەری و سەربازی بودجەیان بۆ تەرخان دەکرێت، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردووش، بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، لە کۆی 146 ترلیۆن دینار کە وەک پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە دیاری کراوە، تەنیا 33.4 ترلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

 

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

·      خەرجی کرداریی ساڵانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 2025 بەنموونە 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی16.5 ترلیۆن دیناری وەک خەرجی گشتی کرداری پێویستە، ئەگەر ساڵی 2025 بە نموونە وەربگرین، لەو ساڵەدا تێکڕای خەرجی بریتییە لە 14.3 ترلیۆن دینار کە بەمشێوەیە خەرج کراوە: لە ساڵی ڕابردوو 10 مووچە دابەش کراوە، کە تێکڕای پارەی خەرجکراو بۆ مووچە بریتی بووە لە 10  ترلیۆن دینار، هەروەها بڕی یەک تریلیۆن دینار وەک خەرجیی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج کراوە، بڕی 482 ملیار دیناریش وەک خەرجیی دابینکردن و بەرهەمهێنانی کارەبا و شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا خەرج کراوە و 2.7 ترلیۆن دیناریش وەک خەرجیی بەکاربردن خەرج کراوە.

·      خەرجیی بەکاربردنی مانگانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران کە مانگانە نزیکەی یەک ترلیۆن دینارە، هاوکات بۆ بەڕێوەبردنی دامودەزگاکان و کاروباری ڕۆژانەی حکومەت و خزمەتگوزارییە بەردەوامەکان، مانگانە لەنێوان 130  بۆ 160  ملیار دیناری پێویستە؛  مانگانە حەوت ملیار دینار بۆ کڕینی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکیی نەخۆشخانەکان خەرج دەکات، هەروەها 12 ملیار دینار بۆ پاککردنەوەی شارەکان و نەخۆشخانەکان و کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک تەرخان دەکات، هەروەها 30 ملیار دینار بۆ چاککردنی ڕێگاوبان و شەقامەکان و ئاوەدانکردنەوەی پارک و باخچە و سەوزاییەکانی ناو شارەکان خەرج دەکات.

هەروەها لەسەر داهاتی ناوخۆ و وەک بەشێک لە خەرجییە مانگانەکان، بڕی 42 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست خەرج دەکات. هاوکات مانگانە بڕی 64 ملیار دینار، وەک پێشینە و بەخشینی مانگانە بۆ دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات، جگە لەمانە، مانگانە حەوت ملیار دینار بۆ دابینکردنی خواردن بۆ بەندییەکان و نەخۆشەکان و دەستبەسەرکراوەکان تەرخان دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، مانگانە هەشت ملیار دینار بۆ کڕین و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ فەرمانگەکانی حکومەت و بڕی دوو ملیار دینار بۆ کرێی فەرمانگەکانی حکومەت و بەشەناوخۆییەکانی قوتابییان خەرج دەکرێ.

ئەمە جگە لە تەرخانکردنی 90 ملیار دینار مانگانە، وەک خەرجیی وەبەرهێنان بۆ بونیاتنان و جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکان، وەک بەنداو و ڕێگاکان و پڕۆژەکانی ئاو و کارەبا خەرج کراوە، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لەسەر داهاتی ناوخۆ، دەبێت بڕی 120  ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ بنێرێت، واتە بۆ ئەم بارودۆخە، پێویستە داهاتی ناوخۆ لە 385  تاوەکوو 400 ملیار دینار کەمتر نەبێت، بۆ ئەوەی بتوانێت هەموو مانگێک بە دڵنیایی 120 ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بنێرێت.

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

 

 

داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێک هاتووە لە داهاتی نەوتی و داهاتی نانەوتی لە (داهاتی باج و خانووبەرەی میری، داهاتی گومرگ و داهاتی وەزارەت و دامودەزگاکان) کۆ دەکاتەوە، بۆ دابینکردنی مووچە و ئەنجامدانی پڕۆژە گرنگەکان و پارەدارکردنی خزمەتگوزارییە بەردەوامەکان؛ لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا، تێکڕای داهاتی نەوتی و نانەوتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە، بریتی بووە لە 51.3 ترلیۆن دینار. 

 

داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان 

هەرێمی کوردستان لە ساڵانی (2022-2021-2020-2019 تاوەکوو مانگی سێی  (2023لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە، داهاتی کۆ دەکردەوە، کە زۆربەی داهاتی نەوت بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران خەرج دەکرا و وردەکاریی داهاتی نەوت دوای وردبینیکردنی لەلایەن کۆمپانیای دیلۆیتەوە لە ساڵانی ئاماژەپێکراو.

 

Untitled Media

 

 

داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان 

جگە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سێ سەرچاوەی دیکەوە داهاتی کۆ دەکردەوە، لەژێر ناونیشانی داهاتی نانەوتی، یاخود داهاتی ناوخۆ کە بەم جۆرەن:

·      داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی کوردستان

لە هەرێمی کوردستان، داهاتی باج لە شەش جۆر سەرچاوەی جیاوازەوە کۆ دەکرێتەوە، کە بریتین لە: باجی کۆمپانیاکان، گەورەباجدەران، باجی خانووبەرەی میری، باجی هاوردە و هەناردە، باجی خانووبەرە و باجی دەرامەت. لە حەوت ساڵی ڕابردوو، بەتێکڕا 5.4 ترلیۆن دینار بووە. 

 

Untitled Media

 

·      داهاتی گومرگ لە هەرێمی کوردستان 

هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەروازەکان و فڕۆکەخانەکانەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان ئەنجام دەدات و داهاتی گومرگی لە ڕێگەی ئەو جموجۆڵە بازرگانییەوە کۆ دەکرێتەوە، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا، داهاتی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە 9.5 ترلیۆن دینار کە وردەکارییەکەی بەم شێوازەیە:

 

Untitled Media

 

 

 

·      داهاتی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت جگە لە باج و گومرگ

یەکێکی دیکە لە سەرچاوە گرنگەکانی داهاتی نانەوتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داهاتی وەزارەت و دامودەزگاکانیەتی، جگە لە داهاتی باج و گومرگ کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە حەوت ساڵی ڕابردوودا 13.8 ترلیۆن دیناری لە داهاتی وەزارەتەکان دەست کەوتووە، بەڵام بەشێک لەو داهاتانە بەشێوەی مەقاسە دەکرێت لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو داهاتەکانیش بەشێوەی نەختینە نین، هەروەها پشکی شێری ئەو داهاتەش لە وەزارەتی کارەباوەیە، لەم خشتەیەدا وردەکاریی داهاتی وەزارەتەکان لە حەوت ساڵی ڕابردوو خراوەتە ڕوو:

 

 

Untitled Media

 

 

 

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

 

خەرجکردنی مووچە لە ماوەی 2019 تاوەکوو 2025

حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی کردووەتە کاری لەپێشینەی، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێکی داوە،  سەرەڕای قەیرانی کۆرۆنا، قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت، ڕاگرتنی پڕۆسەی هەناردەکردن و نەناردنی پشکی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵیی عێراقەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی لە ساڵی 2019ـدا، بەتەواوی 12 مووچە دابەش بکات، لە 2020 هەشت مووچە دابەش کرا، لە 2021 توانرا 12 مووچە دابەش بکرێت کە شەش مووچەیان بە لێبڕین بووە.        هەروەها لە 2022 توانراوە 12 مووچە بەتەواوی خەرج بکرێت، لە 2023ـشدا نۆ مووچە خەرج کرا و لە 2024ـیش لە کۆی 12 مووچە، توانرا 11 مووچە خەرج بکرێت، لە ساڵی ڕابردووش10  مووچە بەتەواوی دابەش کراوە، لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا، 10 مووچەی مووچەخۆران خەرج نەکراوە و لەسەر ئەستۆی حکومەتی عێراق ماوەتەوە، هەروەها 11 مووچەش بە لێبڕینەوە دابەش کراوە. 

 

دامەزراندن و ژمارەی مووچەخۆران فەرمانبەرانی گرێبەست

لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای ئاڵنگارییە داراییەکان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر داهاتی ناوخۆ، 66 هەزار و 474 کەسی دامەزراندووە بەشێوەی (دامەزراندنی هەمیشەیی، گرێبەست، مووچەی زیندانی سیاسی، دامەزراندنی پزیشکان بە گوێرەی پێویستی و سێ یەکەمەکانی زانکۆکان)، مووچەی 19 هەزار و 918 خاوەنپێداویستیی تایبەتی، سەرەڕای چاکسازیی مووچە و نەهێشتنی فرەمووچەیی بەستووەتەوە.

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگانە پێویستیی بە 980 ملیار تا یەک ترلیۆن دینار هەیە بەشێوەی کاش، بۆ ئەوەی بتوانێت تەنیا پارەی سەرجەم مووچەی مووچەخۆرانی دابەش بکات، هەروەها کۆی لێبڕینەکانی (خانەنشینی و باج) لە ساڵی ڕابردوو 1.2 ترلیۆن دینار بووە، بەمەش بۆ دابەشکردنی 12 مووچەی یەک ساڵی مووچەخۆران، حکومەتی هەریمی کوردستان لە یەک ساڵدا، پێویستیی بە 13 ترلیۆن دینار هەیە، جگە پلەبەرزکەدەوەی فەرمانبەران وجیاوازی مووچە ورێژەی لێبرینەکانی خانەنشینی وباج، هەروەها جگە  لە خزمەتگوزارییە بەردەوامەکان و بودجەی بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی حکومەت. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 42 خولەک

دەقی ڕێککەوتنى یه‌كێتیی و نه‌وه‌ی نوێ

null
١ تەممووز ٢٠٢٦

هەڵمەتەكەی زیدی بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵكاران

null
٣٠ حوزەیران ٢٠٢٦

روبەڕووبونەوەی چەكداری لە رۆژهەڵاتی كوردستان