سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

هەڵمەتەكەی زیدی بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵكاران

لە چوارچێوەی هەڵمەتەكەی عەلی زەیدیدا بۆ دەستگیركردنی بەرپرسانی تۆمەتبار بە گەندڵی  تائێستا 200 ملیار دینارو بڕێكی زۆر زێڕو 300 ئۆتۆمبیل و 400 موڵكی نیشتەجێبوون و بازرگانی دەستی بەسەردا گیراوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 تەمموز 2026

هەڵمەتەكەی زیدی بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵكاران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:

راپۆرتی: العربي الجدید
کۆبوونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە تا درەنگانی شەوی دووشەممە بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، نەبووەتە هۆی ئەوەی دەستی كراوە بكات دژی لایەن و کەسایەتیەكانی سەر بە گرووپە چەکدارەکان.
بەگوێرەی سێ سەرچاوە، دووپەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی زەیدی، کە قسەیان بۆ رۆژنامەی " العربي الجدید " زەیدی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگادارکردووەتەوە لە نیازی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە هەڵمەتی ئێستای بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان.
زەیدی، کە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا سەردانی کۆشکی سپی دەکات، هەڵمەتی دژە گەندەڵی گێڕاوەتەوە بۆ فشارەکانی ئەمریکای پەیوەست بە سپیکردنەوەی پارە و دارایی تیرۆر و هەروەها تۆمەتەکانی واشنتۆن کە ئێران و حزبوڵای لوبنان سوودمەندن لە سیستەمی دارایی و ئابوری عێراق.
یەكێك لە سەرچاوەیەکان وتویەتی، چەند سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ترسیان لەوەی هەیە ئاڵۆزی ئەمنی رووبدات ئەگەر هەڵمەتەکان کەسایەتییە باڵاكانی گرووپە چەکدارەکان بکەنە ئامانج.
داوایان لە عەلی زەیدی کردووە کە بەپێی میکانیزمێک کاربکات کە دڵنیابێت لەوەی هیچ پشێوییەکی ئەمنی دروست نابێت، هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا له لێکۆڵێنەوەكاندا ناوی سێ‌ بەرپرسی سەربە گرووپە چەكدارەكان هاتووە كە تێوەگلاون لە دۆسییەكانی گەندەڵی وەزارەتی نەوت و كارەبا، جگە لە تۆمەتباركردنی سودانی بە كەمتەرخەمی كە بووەتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی گەندەڵی بەوشێوەیەی ئێستا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی عێراق راگەیاندووە، ئەو هەڵمەتەی کە عەلی زەیدی سەرۆکایەتی دەکات، مامەڵەكردن لەگەڵ پرۆژەکان و کۆمپانیا و قەوارە تایبەتەکانی کەرتی تایبەت رادەگرێت، كە پەیوەندییان بە چەند گرووپێكی چەکدارەوە هەیە، لەسەر بنەمای مەرجەکانی ئەمریکا.
ئەو سەرچاوەیە بوونی کۆمپانیای ئاشکرا کردووە کە لە بوارەکانی ڕێگاوبان و پرد و چێشتخانە و هۆتێل و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون کاردەکەن، واشنتۆن ئەم کۆمپانیایانە تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بازرگانی یان سەرچاوەی پارە پەیداكردنن بۆ ئەو گرووپانە کە پێشتر وەک رێکخراوی تیرۆریستی دەستنیشانی کردووە، وەک، کەتایبى حزبوڵاو نوجەبا و عەسائیبى ئەهلی حەق و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کۆمپانیایانە لە ڕێگەی حکومەت و وەزارەتەکان و دامەزراوە فەرمییەکان رادەگیرێت.
روونیشیکردەوە، رەنگە ئەم ڕێوشوێنە لەلایەن عەلی زەیدیەوە وەک بەدیلێک بۆ روبەڕوبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ گرووپانە بگیرێتەبەر، ئەگەر بڕیاریدا بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەستگیرکردن هاوشێوەی ئەو ئۆپراسیۆنەی لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنجامدراون.
بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکان دەکات، ڕاگەیاندووە، ئەو پارەیەی دەستی بەسەردا گیراوە (کاش) 200 ملیار دیناری عێراقی تێپەڕاندووە، ئەمە جگە لەوەی بڕێکی زۆر زێڕ و و کاتژمێری گرانبەها و زیاتر لە 300 ئۆتۆمبێلی مۆدێلی جۆراوجۆر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەست بەسەر زیاتر لە 400 موڵکی نیشتەجێبوون و بازرگانیدا گیراوە، لەگەڵ هەژماری بانکیدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەماهەنگی لەگەڵ ئیمارات، ئوردن، تورکیا، ئێران و لوبنان هەیە، بەو پێیەی ئەوان ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین جار لە دانپێدانانی بەرپرسانی دەستبەسەرکراودا ئاماژەیان پێکراوە، وەک پەناگەیەک بۆ ئەو پارە تاڵانکراوانەی بردویانەتە دەرەوەی وڵات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٣٠ حوزەیران ٢٠٢٦

روبەڕووبونەوەی چەكداری لە رۆژهەڵاتی كوردستان

null
٣٠ حوزەیران ٢٠٢٦

داهاتی گومرگ و خاڵە سنورییەکانی هەرێم لە 2019 - 2025

null
٣٠ حوزەیران ٢٠٢٦

سبەینێ پشووی هاوینەی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات