سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ڕاپۆرت

جگەرەکێشان؛ پەتایەکی بێدەنگ کە تەندروستی، ئابووری و ژینگەی عێراق دەخوات.

عێراقییەکان ساڵانە زیاتر لە (2) ترلیۆن دینار بۆ کڕینی جگەرە خەرج دەکەن، کە دەکاتە نزیکەی (6) ملیار دینار لە ڕۆژێکدا، ڕێژەی بەکارهێنان: 22٪ـی دانیشتووان (نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس) جگەرەکێشن، کە زۆربەیان گەنج و هەرزەکارن.

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئایار 2026

جگەرەکێشان؛ پەتایەکی بێدەنگ کە تەندروستی، ئابووری و ژینگەی عێراق دەخوات.

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

*مەعرووف مەجید.
دیاردەی جگەرەکێشان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەنها کێشەیەکی تەندروستی نییە، بەڵکو قەیرانێکی هەمەلایەنە و بێدەنگە کە سەرجەم جومگەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سروشتی وڵاتەکەمانی خستووەتە ژێر مەترسییەوە.


بەپێی دواین داتا و ئامارەکانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
عێراقییەکان ساڵانە زیاتر لە ٢ ترلیۆن دینار بۆ کڕینی جگەرە خەرج دەکەن، کە دەکاتە نزیکەی ٦ ملیار دینار لە ڕۆژێکدا.
ڕێژەی بەکارهێنان: ٢٢٪ـی دانیشتووان (نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس) جگەرەکێشن، کە زۆربەیان گەنج و هەرزەکارن.
لە عێراق هەر ١٠ خولەک جارێک کەسێک بەهۆی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە جگەرەوە گیان لەدەست دەدات، هەروەها ٤٥٪ـی هاووڵاتییان ناچارن دووکەڵی دەستی دووەم هەڵمژن.‌
جگەرە لە هەرێمی كوردستان
ساڵی ۲۰۰۷ پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی پەسەندكرد بەناوی یاسای ژمارە (۳۱)ی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشان، ساڵی ۲۰۰٨ یاساكە هەمواركرایەوە‌و بە بڕیارێك خرایەبواری جێبەجێكردن.
بەپێی ئەو یاسایە، ریكلامكردن بۆ جگەرە لە هەرێمی كوردستان قەدەغەكراوە‌و سەرپێچیكار بە بڕێك پارە كە لە (٤۰۰ هەزار) دینار كەمتر نەبێت‌و لە (۲ ملیۆن) دینار زیاتر نەبێت سزادەدرێت، ئەمە سەرباری ئەوەی ریكلامەكەی پێ لادەبرێت.


جگەرە و نێرگەلە لە هەرێمی کوردستان:
کۆمەڵەی نەهێشتنی جگەرە کێشان:
لە (۳٥% تا ٤۰%) لە هەرێم جگەرە کێش هەیە.
لە تەمەنی (۱۲ تا ۷۰) ساڵ جگەرە کێش هەیە.
بەپێی ڕاپرسی ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی لە ۲۰۰٨:
لە (٤۳ %) جگەرە کێشەکان لە نێوان تەمەنی ۱٥ تا ۲٥ ساڵیدان.
لە (۱٨%) جگەرە کێشەکان ئافرەتانن.
لە (۳۲%) پزیشکان جگەرە کێشن.
لە (۳%) زانایانی ئایینی جگەرە کێشن.
لە (۳٦%) گەنجان نێرگەلە کێشن.
لە (۲٥%) لە ناو قوتابیانی زانکۆ نێرگەلە دەکێشن
لە سەدەی ڕابردوودا ١٠٠ ملیۆن کەس بەهۆی تووتنەوە مردوون.
لە ساڵی ٢٠١٧ـدا تەنها، ٨ ملیۆن کەس گیانیان لەدەست داوە، کە ١.٢ ملیۆنیان تەنها بەهۆی جگەرەکێشانی ناچاری بووە.
٨٠٪ـی ١.٣ ملیار جگەرەکێشەکەی جیهان لە وڵاتانی داهات نزم و مامناوەند دەژین، کە دەرخەری ئەوەیە جگەرە بارگرانییەکی گەورە لەسەر شانی وڵاتانی گەشەسەندوو دروست دەکات.
زۆربەی خەڵک زیانە ژینگەیییەکانی جگەرە پشتگوێ دەخەن، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە:
پلاستیکی ژەهراوی: پاشماوەی جگەرە لە پلاستیکی "سێلولۆز ئەسیتیت" دروستکراوە کە ١٠-١٥ ساڵی دەوێت تا شی دەبێتەوە و خاک و ئاو ژەهراوی دەکات، یەک پاشماوەی جگەرە دەتوانێت ٥٠٠ لیتر ئاو پیس بکات.
لە کوردستان، فڕێدانی پارچە جگەرەیەک کە بە تەواوی دانەمرکاوەتەوە، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان و وێرانکردنی ژینگەی سروشتی.
سەرەڕای بوونی یاسای ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠١٢ لە عێراق و یاسای ژمارە (٣١)ی ساڵی ٢٠٠٧ لە هەرێمی کوردستان، کەچی هێشتا:
بازاڕەکان پڕن لە جگەرەی هەرزان و ئاسان بەردەست.
ڕیکلامە ناڕاستەوخۆکان لە سۆشیاڵ میدیا و میدیاکاندا هێشتا وەک دیاردەیەکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ جگەرە دەکەن.
بڕیارەکەی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ڕێکخستنی هاوردەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی، دەبێت وەک دەرفەتێک بۆ چاودێری و کۆنترۆڵکردنی توندتر سەیر بکرێت، نەک ئاسانکاری.
بۆ ڕزگاربوون لەم قەیرانە، پێویستە:
سەپاندنی باجی بەرز لەسەر بەرهەمەکانی تووتن و تەرخانکردنی بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە.
جێبەجێکردنی یاسای قەدەغەکردنی جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکان و نەخۆشخانەکان بە شێوەیەکی کردەیی.
بەیاساییکردنی سزای قورس بۆ هەر کەسێک پاشماوەی جگەرە لە دارستان و شوێنە گشتییەکان فڕێ دەدات.
تەرخانکردنی میدیا بۆ پیشاندانی زیانەکان، نەک تەنها لە ڕووی تەندروستییەوە، بەڵکو وەک "تاوانێک بەرامبەر بە ژینگە".
جگەرەکێشان تەنها خوویەکی کەسی نییە، بەڵکو تاوانێکە بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو، خاک و ئاوی نیشتمانەکەمان. کاتی ئەوە هاتووە حکومەت و تاک بە تاکمان، بەجدی ڕووبەڕووی ئەم پەتایە ببینەوە.
١. مێژووی ڕۆژی جیهانیی بێ تووتن.
ئەم ڕۆژە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)ـەوە دیاری کراوە، لە ساڵی ١٩٨٧ـدا، ئەنجومەنی تەندروستی جیهانی بڕیارێکی دەرکرد (بڕیاری WHA40.38) بۆ ئەوەی ٧ـی نیسانی ساڵی ١٩٨٨ بکرێت بە "ڕۆژی جیهانیی بێ تووتن".
دواتر لە ساڵی ١٩٨٨ بڕیاری WHA42.19 دەرچوو، کە تێیدا بڕیار درا هەر ساڵێک ڕۆژی ٣١ـی ئایار وەک ڕۆژی جیهانیی بێ تووتن دیاری بکرێت، لەو کاتەوە ئەم ڕۆژە بووەتە نەریتێکی ساڵانە بۆ هۆشیارکردنەوەی جیهان لە مەترسییەکانی تووتن.
*سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

بۆچی هێزە کوردییەکانی ئێران لە دەرەوەی شەڕی ئەمریکا-ئێران مانەوە؟

null
پێش 3 کاتژمێر

حكومەتی هەرێم:بایی 4 ترلیۆن پرۆژەی بەردەوام هەیە

null
٢٩ ئایار ٢٠٢٦

حکومەتەکەی زەیدی و کێشەی میلیشیاکان لە عێراقدا