سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا (هەزار و 781) خێزان پارێزگای هەڵەبجەیان جێهێشتووەو لە ژمارەیەش تەنها (156) خێزانیان گەڕاونەتەوە، تەنها لە ساڵی (2025)دا (106) ماڵ پارێزگاکەیان جێهێشتووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 نیسان 2026

 کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 

🔻 ڕاپۆرتی ژمارە (9)ی ڕێکخراوی هەڵوێست

🔹 لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا (هەزار و 781) خێزان پارێزگای هەڵەبجەیان جێهێشتووەو لە ژمارەیەش تەنها (156) خێزانیان گەڕاونەتەوە، تەنها لە ساڵی (2025)دا (106) ماڵ پارێزگاکەیان جێهێشتووە.

🔹 داهاتی کارەبای پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵی 2025 (2 ملیار و 943 ملیۆن و 461 هەزار و 500) دینار بووە. کە بە ڕێژەی (17%) بە شێوەی چەک و (83%) بە شێوەی کاش بووە.

🔹 (4 هەزار و 665) مامۆستاو فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجەن، ژمارەی قوتابخانەکانی پارێزگاکە (136) قوتابخانەن و (66)یان بە ڕێژەی (49%) لە سنوری قەزای ناوەندن، (23 هەزار و 653) خۆێندکار لە پارێزگای هەڵەبجە هەن.

 

سەرەتا

ڕێکخراوی هەڵوێست ڕاپۆرتی ژمارە 9ی ڕێکخراوەکەی بڵاوکردەوە، ڕاپۆرتەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (پەروەردە، کارەبا) و سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەدا ئامادە کراوە. پڕۆژەکە بە هاوکاری و پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی (NED)ی ئەمریکی جێبەجێ کراوە.

ڕێکخراوەکە ماوەی نۆ ساڵە بەردەوامە و لە ژێر ڕۆشنایی چەند یاسایەکی بەرکار، وەک یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2011ی تایبەت بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2013ی تایبەت بە مافی دەستکەوتنی زانیاری، کارەکان ئەنجام دراون.

ڕاپۆرتەکە خۆی لە چوار بەشدا دەبینێتەوە:

·       لە بەشی یەکەمدا: کۆی ئەو چالاکییانە خراونەتە ڕوو کە لە ماوەی ساڵی 2025دا ئەنجام دراون.

·       بەشی دووەمی ڕاپۆرتەکە: تایبەت کراوە بۆ ئاماری کار و چالاکی فەرمانگەکان لە ساڵی 2025دا.

·       بەشی سێیەم: تایبەتە بە بەراوردکاری پڕۆژەی فەرمانگەکان لە ساڵانی ڕابردوو تا ساڵی 2025، هەروەها بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ چەند پرسێکی گرنگ کراوە و لە ڕاپۆرتەکەدا جێگیر کراون.

·       بەشی کۆتایی: ئەو گفتوگۆیانە خراونەتە ڕوو کە بۆ (بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا، سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە) ئەنجاممان داون.

لێرەدا تیشک دەخەینە سەر چەند ئامارێکی گرنگ کە لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

 

یەکەم؛ ئاماری ماڵ بارکردن و گەڕانەوە بۆ هەڵەبجە

لە ماوەی 1/1/2016 بۆ 31/12/2025، واتە لە دە ساڵی ڕابردوودا (هەزار و 781) خێزان پارێزگای هەڵەبجەیان جێهێشتووەو لە ژمارەیەش تەنها (156) خێزانیان گەڕاونەتەوە، تەنها لە ساڵی (2025)دا (106) ماڵ پارێزگاکەیان جێهێشتووە.

ئەگەر بە وردی سەیری ئاماری ماڵبارکردن بکەین لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێت کە خەڵک نیگەرانە لە بارودۆخی پارێزگاکە؛ ساڵانە بە سەدان خێزان پارێزگاکە بەجێدەهێڵن و ڕوو لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر دەکەن. بەجێهێشتنی شارەکە لەلایەن خەڵکەوە بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە:

یەکەم: نەبوونی هەلی کار لە هەڵەبجە؛ خێزانەکان لە شارەکانی دیکە هەلی کار بۆ منداڵەکانیان دابین دەکەن.
دووەم: خزمەتگوزاری لە شارەکانی تر باشترە و ئاسانتر دەستی پێ دەگات.
بۆ ئەمەش، لەبری ئەوەی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە پلانێکی تۆکمە دابنێت و کۆچی پێچەوانە دروست بکات (بە هێنانی وەبەرهێنەرەکان، دروستکردنی جێگای نیشتەجێبوونی مۆدێرن و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی شارەکە)، نەک هەر ئەو هەوڵانە وەک پێویست نەدراون، بەڵکو بەداخەوە لە ڕێگەی نووسراوێکەوە بە ژمارە (590/3) لە ڕێکەوتی 26 / 3 /2025 کە گشتاندنی بۆ کراوە بۆ فەرمانگەکان، داوای کردووە فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدان بچن لە پارێزگای سلێمانی، لە پڕۆژەی (شاری پایان) کە لەلایەن کۆمپانیای دایکەوە سەرپەرشتی دەکرێت، خانوو و شووقە بکڕن.

ئەم نووسراوە ئەوەمان نیشان دەدات، ئەگەر جاران گومانێک هەبووبێت بۆ چۆڵکردنی پارێزگاکە بە پلان، ئێستا ئەو گومانە نەما؛ بەداخەوە ئەم چۆڵکردنەش وەک "خزمەت" بە خەڵکی پارێزگاکە دەفرۆشرێتەوە. ئەم نووسراوە پاساوی هۆکاری جێهێشتنی شارەکەمان پێ دەدات، لە کاتێکدا ئێمە چاوەڕێ بووین بەرپرسانی ئەم شارە فشاریان لە وەبەرهێنەرەکان بکردایە بۆ ئەوەی بەشێک لەو پڕۆژانە بهێننە هەڵەبجە و لێرە جێبەجێیان بکردایە.

لەم بارەیەوە بڕوانە نوسراوەکانی یەکەم و دووەم و گرافیکی یەکەم

نوسراوەکان

Untitled Media

Untitled Media

 

 

گرافیکی یەکەم

Untitled Media

 

 

دووەم؛ داهات و هاوبەشانی کارەبا لە پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵی 2025

بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی هەڵوێست، کۆی گشتی داهاتی کارەبای پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵی 2025 بریتی بووە لە (2 ملیار و 943 ملیۆن و 461 هەزار و 500) دینار بووە. کە بڕی (510 ملیۆن و 369 هەزار و 250) دینار بە ڕێژەی (17%) بە شێوەی چەک و بڕی (2 ملیار و 433 ملیۆن و 92 هەزار و 250) دیناری بە ڕێژەی (83%) بە شێوەی کاش بووە.

هاوبەشانی کارەباش تا مانگی 11ی 2025، گەیشتوون بە (41 هەزار و 505) هاوبەش، لە جۆرەکانی (ماڵان، دوکان، میری، کشتوکاڵ و پیشەسازی) دەبەشبوون بەسەر (ناوەندی پارێزگا و سیروان و هەورامان). بۆ وردەکاری بڕوانە گرافیکی دووەم.

گرافیکی دووەم

 

Untitled Media

 

 

سێیەم؛ ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە لە مانگی 1ی 2026

بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی هەڵوێست، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە (4 هەزار و 665) مامۆستاو فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی میلاکی بەڕێوەبەرایەتییەکەن، کە (4 هەزار و 362)یان میلاکی هەمیشەیین و (303)تان گریبەستن، کۆی ژمارەی مامۆستاو فەرمانبەرانیش (49%)یان مێ و (51%) لە ڕەگەزی نێرن.

هاوکات ژمارەی قوتابخانەکانی پارێزگاکە (136) قوتابخانەن و (66)یان بە ڕێژەی (49%) لە سنوری قەزای ناوەندن و ئەوانی دیکە لە ناحیەکانی سیروان، خورماڵ و تەوێڵەو بیارەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە (23 هەزار و 653) خۆێندکار لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە هەن و (11 هەزار و 570)یان لە ڕەگەزی نێر و (12 هەزار و 83)یان لە ڕەگەزی مێن. دابەشبوون بە سەر (باخچەی منداڵان، قۆناغی بنەڕەتی، خوێندنی خێرا، ئامادەییەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی)) بۆ وردەکاری بڕوانە گرافیکی سێیەم.

گرافیکی سێیەم

 

Untitled Media

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی

null
١٧ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی رەتیكردووەتەوە ببێت بە جێگری ئەحمەد شەرع