سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

ماڵپەری "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە"مەسرور بارزانی بە تۆم باراكی وت ئەمە لەپێناو سەرۆك ترەمپ دەكەم، باراک بەڵێنیدا گەنجینەی ئەمریكا بەشداری دانوستانەکانی بەغدادو هەولێر بكات لەبارەی داهات و بازرگانی دەرەکی، پاشەكشەی بارزانی بەشێکی پەیوەندی بە کاردانەوەی زۆرینەی عەرەبی عێراقەوە هەبوو بەرامبەر بە كورد.

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئازار 2026

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
ماڵپەری "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی راپۆرتێكی بە ناونیشانی رۆیشتنی نەوتی عێراق بۆ تورکیا دوای ئەوەی ئەمریکا بەڵێنی دا دەستوەردان بكات لە کێشەی گومرگی نێوان بەغداد و کورد" بڵاوكردووەتەوەو تیایدا دەڵێت:
رێككەوتنی بەغدادو هەولێر بە نێوەندگیری ئەمریکا، دوای هەفتەیەک لە چەقبەستوویی، بووە هۆی ئەوەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.
پرۆسەی هەناردەکردن دەستیپێکردەوە، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی نەوتی خاوی عێراق لە بۆرییەکەیدا بڕوات، ئەوەش دوای دەستوەردانی ئەمریکا، کۆتایی بە ناکۆکییەکی هێنا كە ماوەی هەفتەیەك لە نێوان هەولێرو بەغداد لەسەر ئەو پرسە بەردەوامبوو.

مەسرور بارزانی بە تۆم باراكی وت ئەمە لەپێناو سەرۆك ترەمپ دەكەم


بەرپرسێکی باڵای کوردی عێراق كە ئاگاداری وردەکارییەکانی رێککەوتنەکەیە، راگەیاند: رێككەوتنەكە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی درەنگانی شەوی سێشەممەدا لە نێوان تۆم بارک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە راستەوخۆ پێش پەیوەندییەکی تەلەفونی  دیکەی گریمانەكراوی نێوان بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی بەغداد بووە.
بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا بە باراکی وتووە "ئەمە بۆ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکات"، سەرچاوەی دووەم کە ئاگاداری وردەکاریی ئەو گفتوگۆیە بوو، ئەم باسەی پشتڕاست کردەوە.
بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیاندووە، باراک لە بەرامبەردا بە داواکارییەکانی حکومەتی هەرێم ڕازی بووە کە دیپلۆماتکارانی ئەمریکی و بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا بەشداری دانوستانەکانی داهاتووی نێوان بەغدادو هەولێر بکەن سەبارەت بە پرسەکانی دابەشکردنی داهات کە پەیوەندییان بە بازرگانی دەرەکییەوە هەیە.
بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ترەمپ پەیوەندی بە بارزانی و باوکیەوە، بکات و سوپاسیان بكات بۆ هاوکارییەکانیان.
بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بەڵێنێکی گەورەی دیکەی لایەنی ئەمریکا کردووە بەڵام ئامادەنەبوو وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

پاشەكشەی بارزانی بەشێکی پەیوەندی بە کاردانەوەی زۆرینەی عەرەبی عێراقەوە هەبوو بەرامبەر بە كورد  


باراک کە بەشداری لە دۆسیەی عێراقدا زیاتر بووە، بەڵێنیداوە بە بەشداریکردنی بەردەوامی ئەمریکای لە گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان هەولێر و بەغداد سەبارەت بە دابەشکردنی داهات، ئەوەش یەکێک لەو داواکارییە زۆرانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکارییەکانی کردوویەتی. بە تایبەتیتر بەرپرسانی وەزارەتەکانی دەرەوەو گەنجینە بەشداری لە دانوستانەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەکەن سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمێکی گومرگی و تاریفەی نوێ کە لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەرگیراوە، بۆ پەرەپێدانی شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەربڵاو لە سەرتاسەری وڵات.
كرۆكی ناکۆکیەکە ئەوەیە بەغداد رەتیدەكاتەوە حکومەتی هەرێم کۆنترۆڵی سنورە وشکانییەکانی و فڕۆکەخانەکانی بەدەستەوە بمێنێت، هەروەها ئەو داهاتە گومرگییانەی لەوێ کۆدەکرێنەوە. حکومەتی هەرێم پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی ئەو سیستەمە دەکات، بەمەرجێک داهاتەکانی وەربگرێت و پشکی خۆی بدات بە بەغداد. بەڵام بەرپرسانی عێراق رەتیدەکەنەوە پاشەکشە لە هەڵوێستیان بکەن. حکومەتی هەرێم پێی وایە ئەم هەڵوێستە پەیوەستە بە هەوڵە بەردەوامەکانی بەغداد بۆ سەرلەنوێ‌ سەپاندنەوەی دەسەڵاتی تەواوی خۆی بەسەر هەرێمی کوردستاندا، کە لە ڕووی دەستوورییەوە پێگەی فیدراڵی گەرەنتیکراوی هەیە.

كرۆكی ناکۆکیەکە ئەوەیە بەغداد دەیەوێت كۆنتڕۆڵی دەروازەو فرۆكەخانەكان لە هەرێم بسەنێتەوە بە داهاتەكانیشەوە


پێدەچێت بڕیارەکەی بارزانی بۆ پاشەکشەکردن و ڕێگەدان بە بەکارهێنانی بۆری نەوتی کوردی، بەشێکی بەهۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکانەوە بێت سەبارەت بە کاردانەوەی زۆرینەی عەرەبی عێراق. هەستی دژە کورد ماوە ماوە لە لایەن سیاسەتمەدارە شیعەکانی سەر بە ئێرانەوە دەوروژێنرێت، زۆرێکیان کورد تۆمەتباردەكەن بە بەشداریكردن لە قەیرانە ئابورییە كەڵكەبووەكانی وڵات، بە بێبەشكردنیان لە  تاکە ئامرازەکانی بۆ فرۆشتنی نەوت و دابینکردنی لانیکەم بەشێک لە پێداویستییە داراییەکانی وڵات. هاوكات بارزانی روبەڕوی دژایەتیی هاوبەشە بچوکەكەشی بووەوە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا، بارزانی تۆمەتبار كرد بەوەی تاکلایەنە مامەڵەی کردوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی عێراق پابەند دەكات