هەواڵ
ڕاپۆرت
Translation not available for key: DIRY NAKRAW
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا:دەست بەهەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
بڵاوکراوەتەوە لە: 5 ئازار 2025
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
ڕاپۆرت
Translation not available for key: DIRY NAKRAW
بڵاوکراوەتەوە لە: 5 ئازار 2025
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
سایتی (OilPrice.com) ئەمریكی، راپۆرتێكی (سیمون واتكینز) بڵاوكردووەتەوە، سەبارەت بە وردەكاری پەیوەندییە تەلەفونییەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو سەرۆك وەزیرانی عێراق و، رۆڵی روسیاو چین و ئێران لە گەمارۆدانی هەرێمی كوردستان و، ملكەچپێكردنی بۆ بەغدادو، دورخستنەوەی رۆژئاوا لە كەرتی وزەی عێراق، كە ئەمە پوختەكەیەتی:
?سەرچاوەیەکی یاسایی باڵا لە واشنتۆن ئاشكرایكردووە، گفتوگۆكەی نێوان ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو محمەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، زۆر راشکاوانە بووە.
?سودانی كتوپڕ خۆی بە تەواوی لەگەڵ بیرۆکەکەی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بینیوەتەوە، كە پێویستی پەلەكردنە لە كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا.
? رۆبیۆ بە سودانی وتووە، ئەمریکا گرنگی بە سەربەخۆیی وزەی عێراق و پێدانی شایستەكان دەدات بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە لە عێراق کاردەکەن.
?واشنتۆن دەیەوێت بەغداد هاوردەکردنی غاز و کارەبا لە ئێرانەوە رابگرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وزەو، دەیەوێت دەستبەجێ رێگە بە رۆیشتنی نەوتی عێراق بدات بۆ تورکیا.
?ئەگەر عێراق ئەم هەنگاوانە بنێت، ئەوا وەبەرهێنانی زیاتر لە ئەمریکا وەردەگرێت، ئەگەر نەشیکات، ئەوا روبەڕوی سزا دەبێتەوە، کە رەنگە توندكردنەوەی زۆر بەخێرایی پەرەبستێنێت.
?رەنگە ئەو راشكاوییەی رۆبیۆ پەیوەندی بەو گەمارۆیەوە هەبێت حکومەتی فیدراڵی عێراق نزیکەی دوو ساڵە بەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستاندا سەپاندویەتی.
?سەرچاوەیەکی باڵا کە لە لەگەڵ كۆمەڵگەی ئاسایشی وزەی یەکێتی ئەوروپا كاردەكات وتویەتی، ئەمریکا و هاوپەیمانە سەرەکیەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەیانەوێت لەمەودای درێژخایەندا، کۆتایی بە هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا چینی، روسی و ئێرانییەکان بهێنێت، کە پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە.
?دوای ئەوە دەتوانێت ئەمە وەک پردێک بەکاربهێنرێت بۆ جەختكردنەوە لە گێڕانەوەی کاریگەری رۆژئاوا لە ناوچەكانی تری عێراق، سەرەتا لە رێگەی گرێبەستە گەورەکانی وەبەرهێنان و دواتر پەرەپێدانی ژێرخانی پەیوەندیدار.
?لەنێو ئەم گرێبەستانەشدا، کە دەتوانێت ببێتە مۆدێلێک بۆ نوێبونەوەی هاوکاری نێوان رۆژئاوا و بەغداد، گرێبەستی (بی پی)یە، بە بڕی (٢٥) ملیار دۆلار، کە هەفتەی رابردوو بە فەرمی واژۆکرا، بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی گەورە لە ناوچەی کەرکوک.
?لە دیوەکەی تری هاوکێشەکەدا، چین و روسیا، کە ماوەیەكی درێژە سەرپەرشتیاری سەرەکی حکومەتی فیدراڵی عێراقن، هاوشانی ئێرانی دراوسێ، هێزی بەهێزی پشت بیرۆکەی یەکخستنی هەرێمی کوردستانی عێراق بوون لە عێراقی فراوانتردا.
?سەرچاوەیەکی سیاسی باڵا لە مۆسکۆ وتویەتی: عێراق دەبێتە یەک دەوڵەتی یەکگرتوو، بە دوورخستنەوەی رۆژئاوا لە گرێبەستە وزە لەوێ، کۆتایی هاتنی باڵادەستی رۆژئاوا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێتە بابەتی یەکلاکەرەوەو کۆتایی تەواوەتی رۆژئاوا.
?بەشێکی سەرەکی ستراتیجەکە، داماڵینی هەرێمی کوردستانە لە سەرچاوەی سەرەکی داراییەكەی، کە هەر لە هەناردەکردنی نەوتەوە دەستی دەكەوێت.
?قۆناغی یەکەمی ئەوەش بریتی بوو لە نەدانی پارەی بودجە لە بەغدادەوە، کە بڕیار بوو بۆ نەوت لە کوردستانی عێراق بدرێت.
?قۆناغی دووەم، چڕکردنەوەی خێرایی و قەبارەی دادگاییکردن بوو لە دژی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان، کە بەردەوام بوون لە کارکردن لە هەرێم، بۆ ئەوەی رێگرییان لێبکرێت لە فرۆشتنی ئەو نەوتەی لەوێ بەرهەم دەهێنرێت.
?سێیەمیشیان، پلانەکە ئەوە بوو هیچ شتێکی بەرچاو نەکەن بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی فرۆشتنی نەوتی سەربەخۆ لە کوردستانی عێراقەوە بۆ تورکیا، سەرەڕای بوونی چەندین رێگای کراوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە لە سەرەتای گەمارۆکانەوە.
?دواین قۆناغیش، بریتی بوو لە پێشنیارکردنی یاسایەکی نوێی یەکگرتووی نەوت، کە بە هەموو رووەکانی لە بەغدادەوە جێبەجێ بکرێت و، بە یەکجاری و بۆ هەمیشەش کوردستانی عێراق بە ناوچەكانی تری عێراقەوە ببەسترێتەوە.
?بە لەبەرچاوگرتنی ئەمە، کەس نابێت سەری لەوە بسوڕمێت کاتێک، لە (3)ی ئابی ساڵی رابردودا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە روونی رایگەیاند، یاسای نوێی یەکگرتووی نەوت، سەرجەم بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و وەبەرهێنان لە هەریەك لە عێراق و کوردستانی عێراق بەڕێوەدەبات و، دەبێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ یەکڕیزی عێراق.