سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە کانونی دووەمی 2023

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 نیسان 2023

داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە کانونی دووەمی 2023

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شیكاری: درەو

وەزارەتی دارایی عێراق دواین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی داهات و خەرجی مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2023)ی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
? لە مانگی کانونی دووەمی (2023)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر بووە لە (10 ترلیۆن 660 ملیار) دینار، کە (96.5%)ی داهاتی نەوت و(3.5%)ی داهاتی نانەوتی بووە. ئەمە لە کاتێکدایە لە هەمان مانگی (1)ی ساڵی پار داهاتی گشتی وەزارەتەکە (11 ترلیۆن و 595 ملیار) دینار بووەو (94%)ی لە داهاتی نەوتەوە بەدەستهاتبوو.
? لەو داهاتەی لە مانگی (1)ی ئەمساڵ بەدەستهاتووە زیاتر لە (5 ترلیۆن و 561 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (86.5%)ی چووە بۆ خەرجی بەگەڕخستن. بڕی (865 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (13.5%) لە بواری وەبەرهێناندا بەخەرج دراوە. بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا خەرجی بەگەڕخستن نزیکەی (7 ترلیۆن) دینار بووە بە نزیکەی ڕێژەی (96%) و کەمتر لە (300 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (4%) لە وەبەرهێناندا بە خەرج درابوو. 
? هەر بەپێی ئامارەکان دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی لە مانگی کانونی دووەمی (2023) بەڕێژەی (34.7%) و زیاتر لە (3 ترلیۆن 700 ملیار) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە. بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا سەرڕێژی داهاتەکە زیاتر بووە و گەیشتووە بە زیاتر لە (4 ترلیۆن و 339 ملیار) دینار بە ڕێژەی (37.4%).
? خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کانونی دووەمی ئەمساڵ زیاتر بووە لە (911 ملیار) دینار و بە جۆرێک؛ ئەنجومەنی وەزیران زۆرتر لە (866 ملیار) دینارو ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر (3 ملیار 588 ملیۆن) دینار و سەرۆکایەتی کۆمار (3 ملیار و 588) دینار، خەرجیان هەبووە. بەم پێیەش بێت خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە نزیکەی (40%) و بە بڕی زیاتر لە (362 ملیار و 928 ملیۆن) دینار زیادی کردووە بەراورد بە مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2022).


یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە کانونی دووەمی ساڵانی (2022 و 2023)
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە کانونی دووەمی (2023)، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) کە چووەتە خەزێنەی وەزارەتی داراییەوە، بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 660 ملیار و 291 ملیۆن و 179 هەزار و 912) دینار، بەجۆرێک بڕی (10 ترلیۆن و 285 ملیار و 546 ملیۆن و 454 هەزار و 622) دیناری بەڕێژەی (96.5%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، تەنها بڕی (374 ملیار و 744 ملیۆن و 725 هەزار و 290) دیناری بەڕێژەی (3.5%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بەم پێیە بێت داهاتی گشتی وەزارەتەکە بەراورد بە کانونی دووەمی ساڵی (2022) داهاتی گشتی بە ڕێژەی (8%) و بڕی (934 ملیار و 997 ملیۆن و 549 هەزار و 642) دینار کەمی کردووە بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)

جێگەی ئاماژەی داهاتی نانەوتی عێراق بۆ مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ وەک لە لەڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی پێدراوە سەرچاوەی گرتووە لە؛
-    باجی کاڵای هاوردە بریتی بووە لە (51 ملیار و 982 ملیۆن و 771 هەزار و 128) دینار.
-    باجی شمەک و رەسمی بەرهەمهێنان بریتی بووە لە (66 ملیار و 292 ملیۆن و 397 هەزار و 867) دینار.
-    داهاتی رەسم بریتی بووە لە (127 ملیار و 882 ملیۆن و 457 هەزار و 557) دینار.
-    داهاتی قازانج لە کەرتی گشتی بریتی بووە لە (21 ملیار و 571 ملیۆن و 501 هەزار و 706) دینار.
-    داهاتی سەمایەگوزاری بریتی بووە لە (2 ملیار و 358 ملیۆن و 153 هەزار و 654) دینار.
-    داهاتەکانی دیکە بریتی بووە لە (104 ملیار و 657 ملیۆن و 443 هەزار و 378) دینار.
هەر لە ڕاپۆرتی ناوبراودا لە چوارچێوەی داهاتە نانەوتییەکان ئاماژە بەوە دراوە بڕی (2 ترلیۆن و 955 ملیار و 608 ملیۆن و 708 هەزار و 100) دینار لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیە) کورتهێنان ڕویداوە، بەڵام هۆکاری ئەو کورتهێنانەی ڕوون نەکردووەتەوە.

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان) لە کانونی دووەمی ساڵانی (2022 و 2023)
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە کانونی دووەمی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (6 ترلیۆن و 426 ملیار و 560 ملیۆن و 976 هەزار و 291) دینار، بەجۆرێک بڕی (5 ترلیۆن و 561 ملیار و 525 ملیۆن و 808 هەزار و 856) دیناری بەڕێژەی (86.5%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (865 ملیار و 35 ملیۆن و 167 هەزار و 435) دیناری بەڕێژەی (13.5%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. 
ئەگەر بەراوردی داتاکان بکەین بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت بڕی (829 ملیار و 389 ملیۆن و 281 هەزار و 762) دینار بەڕێژەی (11%) خەرجی گشتی کەمی کردووە، بەڵام خەرجی بواری وەبەر‌هێنان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لە (296 ملیار و 118 ملیۆن و 505 هەزار و 618) دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ (865 ملیار و 35 ملیۆن و 167 هەزار و 435) دینار لە کانونی یەکەمی ساڵی (2023). بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە کانونی دووەمی ساڵانی (2022 و 2023)
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە کانونی دووەمی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (865 ملیار و 35 ملیۆن و 167 هەزار و 435) دیناری بەڕێژەی (13.5%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (7 ملیار و 412 ملیۆن و 840 هەزار و 54) دیناری بۆ خەرج کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە لە هەمان ماوەی ساڵی (2022)دا خەرجی ئەم بوارە تەنها بریتی بووە لە (1 ملیار و 527 ملیۆن و 410 هەزار و 496) دینار.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (96 ملیار و 77 ملیۆن و 989 هەزار و 209) دیناری بۆ خەرج کراوە، دیسان خەرجی ئەم بوارەش زیادی کردووە، چونکە لە ساڵی ڕابردوودا خەرجی تەرخانکراوی بواری پیشەسازی بریتی بووە لە (81 ملیار و 457 ملیۆن و 810 هەزار و 885) دینار.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (102 ملیار و 729 ملیۆن و 623 هەزار و 927) دیناری بۆ خەرج کراوە. بەڵام لە ساڵی ڕابردوو بڕەکە بریتی بووە لە (76 ملیار و 696 ملیۆن و 901 هەزار و 428) دینار.
4.    کەرتی بیناسازی بڕی (564 ملیار و 191 ملیۆن و 689 هەزار و 362) دیناری بۆ خەرج کراوە، بەڵام داهاتی تەرخانکراوی هەمان بوار لە هەمان ماوەی ساڵی (2023) تەنها بریتی بووە لە (129 ملیار و 278 ملیۆن و 690 هەزار و 776) دینار.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (94 ملیار و 623 ملیۆن و 24 هەزار و 883) دیناری بۆ خەرج کراوە. ئەمەش زیادکردنێکی بەرچاوە لە خەرجی بوارەکە چونکە لە ساڵی ڕابردوودا ئەو خەرجییە تەنها بریتی بووە لە (7 ملیار و 157 ملیۆن و 692 هەزار و 33) دینار.
6.    خەرجییەکانی دیکەی بواری وەبەرهێنان کانونی دووەمی (2023) بریتی بووە لە (7 ملیار و 412 ملیۆن و 840 هەزار و 54) دینار.
بەپێی ئەو ئامارەکان بێت خەرجی بواری وەبەرهێنان بە ڕێژەی (192%) زیادی کردووەو لە کانونی دووەمی ساڵی پار تەنها بڕی (296 ملیار و 118 ملیۆن و 505 هەزار و 618) دینار بووە و ئەمساڵ گەیشتووە بە (865 ملیار و 35 ملیۆن و 167 هەزار و 435) دینار. بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (3)


چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی لە کانونی دووەمی ساڵانی (2022 و 2023)
لە کانونی دووەمی ساڵی (2023)دا، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (6 ترلیۆن و 959 ملیار و 831 ملیۆن و 752 هەزار و 435) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 660 ملیار و 291 ملیۆن و 179 هەزار و 912) دینار.
بڕی (3 ترلیۆن و 700 ملیار و 459 ملیۆن و 427 هەزار و 477) دیناری بەڕێژەی (34.7%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە.
بەڵام داتاکان لە هەمان ماوەی ساڵی (2022) بەجۆرێک بووە، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (7 ترلیۆن و 255 ملیار و 950 ملیۆن و 258 هەزار و 53) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (11 ترلیۆن و 595 ملیار و 288 ملیۆن و 639 هەزار و 554) دینار.
بڕی (4 ترلیۆن و 339 ملیار و 338 ملیۆن و 381 هەزار و 501) دیناری بەڕێژەی (37.4%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە سەررێژ هەبووە. بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
خشتەی ژمارە (4)

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کانونی دووەمی ساڵانی (2022 و 2023)
لە کانونی دووەمی ساڵی (2023)دا، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (911 ملیار و 30 ملیۆن و 893 هەزار و 840) دینار. بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی پار ئە خەرجییە بریتی بووە لە (548 ملیار و 102 ملیۆن و 814 هەزار و 177) دینار، بەم پێیەش بە خەرجییەکان بەڕێژەی (66%) زیادی کردووە و زیادکردنەکەش پشکی شێری بە ئەنجومەنی وەزیران دەکەوێت بەهۆی زیادکردنی خەرجی وەبەرهێنانەوە بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران لە کانونی دووەمی (2023) بڕی (41 ملیار و 231 ملیۆن و 928 هەزار و 465) دیناری خەرجکردووە. بەڵام لە کانونی دووەمی (2022)دا بڕی (36 ملیار و 295 ملیۆن و 189 هەزار و 60) دیناری خەرجکردووە.
2.    سەرۆکایەتی کۆمار لە کانونی دووەمی (2023)دا بڕی (3 ملیار و 588 ملیۆن و 387 هەزار و 679) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن بووە. بەڵام لە کانونی دووەمی (2022)دا بڕی (3 ملیار و 258 ملیۆن و 106 هەزار و 828) دیناری خەرجکردووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران لە کانونی دووەمی (2023)دا بڕی (886 ملیار و 210 ملیۆن و 577 هەزار و 696) دیناری خەرجکردووە، بڕی (507 ملیار و 645 ملیۆن و 309 هەزار و 436) دیناری بە ڕێژەی (59%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (358 ملیار و 565 ملیۆن و 268 هەزار و 260) دیناری بە ڕێژەی (41%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. 
بەڵام لە کانونی دووەمی (2022)دا بڕی (508 ملیار و 549 ملیۆن و 518 هەزار و 289) دیناری خەرجکردووە، بڕی (484 ملیار و 614 ملیۆن و 971 هەزار و 565) دیناری بە ڕێژەی (95%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (23 ملیار و 934 ملیۆن و 546 هەزار و 724) دیناری بە ڕێژەی (5%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)

 

سەرچاوەکان
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني 2023 للموازنە الاتحادیة
 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 12 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)