سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

جیاوازی نرخی سەوزەو میوە لە شوباتی (2021 - 2023)

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 شوبات 2023

جیاوازی نرخی سەوزەو میوە لە شوباتی (2021 - 2023)

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرت: درەو
بەراوردی نرخەكان لە رۆژێكی مانگی شوباتی 2021و بەراوردكردنی بە نرخ لە هەمان رۆژی مانگی شوباتی 2023، دەریدەخات گرانی رووی لە بازاڕەكانی كوردستان كردووە‌و بەتێكڕا نرخی سەوزەو میوەی (ناوخۆو هاوردەكراو) بەرێژەی (64%) هەڵكشانی بەخۆوە بینیوە، نرخی پیازی ناوخۆ بەرێژەی (122%)، كاهو بەڕێژەی (150%)و ‌تەماتە‌ی ناوخۆ بەڕێژەی (67%) هەڵكشاوە. بۆ نمونە نرخی پیاز (220%)، بیبەری شیرین (150%)و پەتاتەی هاوردەكراو (117%) بەرزبوەتەوە.

هەڵاوسانی نرخی سەوزەو میوە !
بەپێی داتاكانی (هۆبەی چاودێری گومرگی لە عەلوەی سلێمانی/ لیژنەی وەرگرتنی نرخی سەوزەو میوە رۆژانە)، لەڕێگەی بەراوردكردنی دوو تۆماری لیژنەكە لە رۆژەكانی (2/2/2021 و 2/2/2023)دا كە هاوپێچی ئەم ڕاپۆرتەن، نرخی سەوزەو میوەی ناوخۆیی (عێراق‌و هەرێم)و هاوردەكراو، بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، لێرەدا (30) جۆر رزق بە نمونە وەرگیراون كە (17)یان رزقی (هاوردە)و (13) رزقیان بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم‌و عێراقن، سەرجەم رزقەكان هەر یەكەیان بەڕێژەی جیاواز نرخەكانیان بەرزبوونەتەوەو بەتێكڕا نرخەكانیان بەڕێژەی (64%) هەڵكشاوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)

بڕو ڕێژەی بەرزبوونەوەی نرخی سەوزەو میوەی (عێراق و ناوخۆ)‌ لە شوباتی (2021 - 2023)
هەر بەپێی داتاكان لەو (13) رزقەی لە جۆری بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم‌و عێراقن بە تێكڕا نرخەكانیان (52%) بەرزبوونەتەوەو لەنێویاندا نرخی پیازی ناوخۆ (122%)، كاهو (150%)و ‌تەماتە‌ی ناوخۆ (67%) بەرزترین هەڵكشانیان تۆماركردووەو هەریەك لە لالەنگی‌و سندی عێراقی (25%)‌و كولەكەی ناوخۆ (11%)و پرتەقاڵی عێراقی‌ (3%) كەمترین ڕێژەی بەرزبوونەوەیان تۆماركردووە‌ (بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە (2))  
چارت و خشتەی ژمارە (2)

بڕو ڕێژەی بەرزبوونەوەی نرخی سەوزەو میوەی (هاوردەكراو)‌ لە شوباتی (2021 - 2023)
هەر بەپێی داتاكان لەو (17) رزقەی لە جۆری هاوردەكراون، بەتێكڕا نرخەكانیان (75%) بەرزبوونەتەوەو لەنێویاندا نرخی پیاز (220%)، بیبەری شیرین (150%)و پەتاتەی هاوردەكراو (117%)و بەرزترین هەڵكشانیان تۆماری كردووە، هەر یەك لە كولەكەی هاوردەكراو (13%)‌و پرتەقاڵ (11%)و خەیاری هاوردە (5%) كەمترین ڕێژەی بەرزبوونەوەیان تۆماركردووە‌ (بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە (3)).
چارت و خشتەی ژمارە (3)

 

هاوپێچی یەكەم

هاوپێچی دووەم

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 15 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت