سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

كیم و ترەمپ راگەیەنراوێكی چوار خاڵیان ئیمزاكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2018

كیم و ترەمپ راگەیەنراوێكی چوار خاڵیان ئیمزاكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكور لە سەنگاپورە لە هەنگاوێكی مێژوویدا كۆبوونەوە..
مێژوویی ئەم دیدارە بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە یەكەمجارە لە مێژوودا سەرۆكێكی ئەمریكا كە لە دەسەڵاتدا بێت لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور كۆدەبێتەوە.
دوای كۆبوونەوەكە سەرۆكی كۆریای باكور وتی:" كۆبوونەوەیەكی مێژووییمان كرد و بڕیارماندا ئاوڕ بۆ دواوە نەدەینەوە".

ترەمپ بۆچی كیمی بە كەسێكی زۆر بەهرەمەند ناوبرد؟
كاتێك لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا پرسیار لە ترەمپ كرا لەبارەی ئەوەی بۆچی كیم جۆن ئونی بە كەسێكی زۆر بەهرەدار ناوبردووە، ترەمپ وتی" ئەو بەڕاستی بەهرەمەندە. تەمەنی 26 ساڵ بووە كە دەسەڵاتی گرتوەتەدەست، ئەو پیاوێكی سەنگینە، بەڵام لەوباوەڕەدانیم ئەوە شتێكی باش بێت".

"زۆر زۆر خێرا"
كیلی ئو دۆنێل پەیامنێری كەناڵی ئێن بی سی ئەمریكی لە كۆشكی سپی وتی: كاتێك رۆژنامەنوسان پرسیاریان لە ترەمپ كرد لەبارەی پابەندبونی كۆریای باكور بە داماڵینی تەواوەتی چەكی ئەتۆمی لە نیمچە دورگەی كۆریا، ترەمپ وەڵامی داوەتەوە و وتویەتی" زۆر زۆر خێرا دەست بەو پرۆسەیە دەكەین".

ترەمپ: رایەڵەیەكی تایبەت لەنێوان من و كیم گەشەیكردووە
دوای ئیمزاكردنی بەیاننامە هاوبەشەكە لەگەڵ كیم جۆن ئون، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەدوای یەكەم دیداری نێوانیان "رایەڵەیەكی تایبەت" لەنێوان ئەو و كیم گەشەی كردووە.
كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكوریش وتی: دیدارێكی مێژوییمان كرد و بڕیارماندا ئاوڕ بۆ دواوەوە نەدەینەوە.

" گشتگیر و زۆر گرنگ"

لە كۆبوونەوەكەیاندا كیم و ترەمپ راگەیەنراوێكی هاوبەشیان واژۆكرد كە ترەمپ بە " گشتگیر و زۆر گرنگ" وەسفیكرد و راگەیەنراوەكەش لە چوار خاڵی سەرەكی پێكدێت:
•    هەردوو لایەن پابەند دەبن بە بونیادنیانی پەیوەندیی نوێ بە گوێرەی ویست و خواستی هەردوو گەل بۆ ئاشتی و گەشەسەندن.
•    هەردوو لایەن كاردەكەن بۆ چەسپاندنی ئاشتی هەمیشەیی و سەقامگیری لە نیمچە دوورگەی كۆریا.
•    كۆریای باكور پابەند دەبێت بە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك بۆ داماڵینی هەموو چەكە ئەتۆمییەكان لە نیمچە دوورگەی كۆریا.
•    بونیادنانی پەیوەندیی نوێ لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات