سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دابەشکردنی پرۆژەو خەرجی پارێزگاکانی هەرێم

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئاب 2022

دابەشکردنی پرۆژەو خەرجی پارێزگاکانی هەرێم

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
شیكاری: درەو
لەهەردوو ساڵی (2021 و 2022)، بە ڕێژەی (59%) خەرجی پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زۆنی زەرد و (41%)ی خەرجی پرۆژەکان لە زۆنی سەوز بووە.
لە ساڵی (2022) لە کۆی (851) پرۆژەی پێشنیارکراوو بەردەوام (520) پرۆژەی بە ڕێژەی (61%) لە زۆنی زەردن.

پرۆژەو خەرجی پارێزگاکانی هەرێم لە ساڵی (2021)
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە پەرلەمانتار (بەڵێن ئیسماعیل) بڵاوی کردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2021)دا بەپێی نوراوی ژمارە (2560 لە 25/2/2021) ڕەزامەندی خەرجکردنی بڕی (349 ملیار و 720 ملیۆن) دیناری بۆ پرۆژەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
بەپێی بەڵگەنامەکە، بڕی (205 ملیار و 370 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (59%) بۆ پرۆژەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەکانی سۆران و زاخۆ (زۆنی زەرد) تەرخان کراوە. بڕی (144 ملیار و 350 ملیۆن) بە ڕێژەی (41%)  بۆ پرۆژەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین (زۆنی سەوز) تەرخان کراوە. (بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە (1))

        

پرۆژەو خەرجی پارێزگاکانی هەرێم لە ساڵی (2022)
لە ساڵی (2022) لە کۆی (851) پرۆژەی پێشنیارکراوو بەردەوام (520) پرۆژەی بە ڕێژەی (61%) لە زۆنی زەردن و (331) پرۆژەی بە ڕێژەی (39%) لە زۆنی سەوزن.
بڕی (187 ملیار و 54 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (59%) بۆ (520) پرۆژەی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەکانی سۆران و زاخۆ (زۆنی زەرد) تەرخان کراوەو دەکرێت. بڕی (128 ملیار و 293 ملیۆن) بە ڕێژەی (41%)  بۆ (331) پرۆژەی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین (زۆنی سەوز) تەرخان کراوەو دەکرێت. (بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە (2))


بەڵگەنامەکان


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت