سلێمانیه‌كه‌ی شێخ ره‌زاو سلێمانیه‌كه‌ی ئێستا
2022-04-01 16:01:00
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
شێخ ره‌زای شاعیر ده‌فه‌رموێت :
له بیرم دێ سوله‌یمانی كه دار و لمولكی بابان بوو
نه‌مه‌حكومی عه‌جه‌م نه‌سوخره كێشی ئالی عوسمان بوو
له به‌ر قاپی سه‌را سه‌فیان ده‌به‌ست شێخ و مه‌لاو زاهید
مه‌تافی كه‌عبه بۆ ئه‌ربابی حاجه‌ت گردی سه‌یوان بوو
تا ده‌ڵێت :
درێغ بۆ ئه‌و زه‌مانه ،ئه‌و ده‌مه ، ئه‌و عه‌سره، ئه‌و رۆژه
ئێستا له‌و سلێمانیه حه‌یاته ، له شاره حه‌یاته‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان بۆ ماوه‌ته‌وه ، درێغ بۆ ئه‌و زه‌مانه ، ئه‌و ده‌مه ، ئه‌و عه‌سره، ئه‌و رۆژه .
ئێستا له بری سه‌فبه‌ستنی به‌رقاپی سه‌را ، پێشمه‌رگه‌ی دێرین ، خانه‌نشینی ماندوو ، هاونیشتمانی خانوه قوڕه‌كان له‌به‌رده‌م بانكه‌كان سه‌فی مردنیان به‌ستوه‌و ئه‌ندامی باڵای حزبیش خاوه‌نی ده‌یان ملیۆن دۆلاره و هێشتا ده‌ڵێت " هل من مزید" .
سلێمانی نه ده‌ڵێی به‌ڵقیسه ، نه‌كه‌س به‌ڵقیسی له بیره ، سه‌یوانیش ئه‌و سه‌یوانه‌ی جاران نیه.
سلێمانی تابانكی تیا نه‌بوو خاوه‌نی باشتری هه‌بوو ، له‌و رۆژه‌وه‌ی بانكی تیایه كه‌س خۆی به خاوه‌نی نازانێ و كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌یه‌كیش نیه تا به ساڵاچوان به گیرفانی پڕه‌وه بنێرێته‌وه ماڵه‌وه .
ئه‌م فره كوێخاییه ، خه‌ریكه ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌م زۆنه له بن دێنێت و به هه‌ركه‌سیش ده‌ڵێن پشتی چاوت برۆیه له بری مه‌تافی كه‌عبه‌ی گردی سه‌یوان شوێنێكی تر ده‌داته چاوو له‌و دوره‌وه ده‌ورو خولی كابه‌ی دیكه ده‌دات و ها مانا ئیتر كه‌س بۆی نیه پێم بڵێت پشتی چاوت برۆیه
رۆمی ئه‌وه‌نده شومه له شه‌خسیش ده‌دا زه‌ره‌ر
به‌ڵام خۆ ئێستا شار به ده‌ست رۆمیه‌وه نیه ، ئه‌وه كاتێ مه‌سعود محه‌مه‌دی بیركه‌ره‌وه‌ی كورد گوتی بۆ بیست ساڵ ئه‌م هه‌رێمه بده‌نه دووكۆمپانیای نه‌رویجی و ده‌نیماركی بابایه‌ك نه‌بوو بڵێ هه‌ر بۆئه‌وه‌ی مه‌حكومه عه‌جه‌م و سوخره كێشی ئالی عوسمان نه‌بین ، هیزه له رێی خوا به قسه‌ی ئه‌و بیرمه‌نده زمان ساز‌و نه‌ته‌وه سازه بكه‌ن .
كه‌س نیه بپرسێت سلێمانی بۆ پاره‌ی نیه ، یان زمانی پرسیار تۆقیوه‌و هه‌تره‌شی چووه ، چ وێرانه‌یه‌كه له بری داوای خزمه‌تگوزاری و جاده‌و بان و قوتابخانه‌ی مۆدێرن و نه‌خۆشخانه‌و پرد‌و میترۆ‌و تونێڵ ، له بری داوای ژیار‌و شارستانیه‌ت و شكۆ‌و بوون ، له بری داوای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ ده‌شت و ده‌ری كورده‌واری هه‌موو داوا‌و هاوارێك بووبێته داوای موچه‌و موچه‌ش له قوڕگی شێرا بێت .
خۆشویستنی سلێمانی ، خۆشویستنی به ساڵاچووان و خانه‌نشینان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو قسه خۆش و شاعیر‌و شێت و گه‌ڕه‌ك و كوچه‌و كۆڵان و چایخانه‌و بونه‌كه‌یه‌تی ، ده‌نا خۆشویستن به ده‌م جگه له درۆیه‌كی گه‌وره هیچی دیكه نیه .
گه‌نجێك له ناو شاری سلێمانیدا پێی وتم نه‌ك گه‌نجی قارون ئاماده‌م هه‌موو شار‌و كورد بوونه‌كه‌شم به یه‌ك ده‌به ئاوی سه‌تدیناری ته‌زویر بده‌م ، منیش نه‌متوانی هیچ بڵێم .