Draw Media

عێراق و هەرێمی کوردستان بەرە و کوێ..؟

عێراق و هەرێمی کوردستان بەرە و کوێ..؟

2022-03-31 19:28:13


سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق
دوای بەهێزبونی خێرای هەمەلایەنەی چین و زیندوبونەوەی ورچە سپیەکەی ڕوس جارێکی تر گۆڕینی ڕەسمی هێزە گەورەکانی دنیا لە تاک جەمسەریەوە بۆ فرە جەمسەری و پاشەکشەی ناتۆ و ئەمریکا و تێک چونی بازاڕی ئابوری جیهان دادەڕێژرێتەوە ، هیچ دۆسیەو وڵات و جوگرافیا و دەستەڵاتێک لە دەرەوەی کاریگەری ئەم گۆڕانکاریانە نین و دەکەونە سەر نەخشەی بەشێک لەم ململانێیانە ، خۆ ئەگەر بازنەکە بچوک بکەینەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئەوا لە کورترین پێناسەدا لە هەردو جوگرافیاکەدا هێزێک نیە خاوەنی ئیرادەی سەربەخۆی خۆی بێ ، هەرێمی دوو زۆن کارتی دەستی وڵاتانی زل هێزی ناوچەییە و لەوێوە نەخشەی دابەشکاری دەستەڵاتەکان دیاری دەکرێ ، لە عێراقیش وڵاتانی ناوچە بە ڕێککەوتنیان لەسەر وڵاتانی بچوکتر کارت بە کارتی پێ دەکەن ، ئێستە جەمسەری ئێران و ڕوس و چین باڵادەستن و شەڕێکی هەمەچەشنی فرە سەر هەیە کە جوگرافیاکەی ئۆکراینایە ، کاتێک ڕوس شەڕی وزە دەکات و تورکیاش بە ناچاری دەچێتەوە سەر هێڵی ڕوسی ( پێویستی بە غازی ڕوسی و ئێرانی هەیە ) ئەوا کوردستانیش ( زۆنی زەرد) دەبێتە بەشێک لە سیاسەتی تورکیا و لەوێوە ئاراستە دەکرێ ، هەرێم لە نێوان ئێران و تورکیادا بۆ ئێران جێهێڵراوە لەبەرامبەر سوریادا ، واتا هەرێم هەر کات بیەوێ بەرژەوەندیەکانی ئێران تێپەڕێنێ ئێران بچوکی دەکاتەوە بێ ئەوەی تورک هیچ بڵێ چونکە ئێرانیش بۆ سوریا و کاردانەوەی تورک هیچ ناڵێ ، واتا دابەشکاریەکە بە پێی ڕێککەوتنامەی ستراتیژیە و پۆست و سنور و ئابوری و جوگرافیا بەش کراوە ، سەرۆکی هەرێم لە بەرامبەر سەرۆکی عێراقدایە تا پارتی سەرۆکی هەرێم نەدا بە یەکێتی ئێران ناهێڵێ سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێ و تورکیش هیچ ناڵێ چونکە وا ڕێککەوتون ، خۆ ئەگەر هەرێم بیەوێ وەک دەرفەتێکی جەنگ غاز بنێرێ ئەوا دەکرێ کورتهێنانی غازی تورکی بە ڕەزامەندی ڕوس و ئێران پڕ بکاتەوە بەڵام بیەوێ کورتهێنانی غازی ئەوروپی پڕبکاتەوە ، ئەوا وەک ڕیفراندۆمەکە و غەزەبی نەوتەکە جارێکی تر هەرێم دەکەوێتە بەردەم هەڵەیەکی تری قورس (وەک بینمان سعودیە هەمان هەڵەی کردو حوسیەکان ئارامکۆیان وێران کرد) ، هەرێم دەبێ بزانێ چۆن مامەڵەی سیاسی لە نێوان جەمسەرەکاندا دەکات ، دەبێ بە ئاراستەی پێچەوانەی ڕوس و ئێران سیاسەت نەکات ئەو کات دەچێتە سەر بلۆکی ناتۆ و ناتۆش لە پاشەکشەدایە وەک لە ئۆکراینا بینیمان ، بەڵام تورک سەرەڕای ئەندامی ناتۆ هێشتا دەڵێ ناهێڵین هەمو پردی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ڕوس بپچڕێ ، هەر بۆیە هەردو زۆنەکە و عێراقیش لەژێر هەیمەنەی ڕوس و ئێراندایە هەر کوتلە و هێزێک پێچەوانەی ئەمە یاری بکات هەمان چارەنوسی زلینیسکی دەبێت و ناتۆ و ئەمریکا هیچ هەڵوێستێکیان نابێت ، لە عێراقیش ئەگەر چی سونە هاتوتە پێش بەڵام هەر دەبێت لە ژێر هەیمەنەی ئێران و ڕوسدا بێ و تورکیش بۆ ئەوەی کاریگەری لە سوریا هەبێ گڵۆپی سەوزی بۆ ئێران و ڕوس هەڵکردوە ، عێراق تا ئێستاش لەژێرحکومی تەوافقدایە و ڕێکەوتنی ناوچەیی لەسەرە بە گڵۆپی سەوزی جیهانیەوە ، بۆیە بە پێی ئەمری واقع حکومی زۆرینەی نیشتمانی بۆ عێراق جگە لە خەونی کیسەڵ هیچی تر ناکات ،چونکە دابەشکاریەکە(پەرلەمان بۆ سونە ، سەرۆک کۆمار بۆ کورد ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ شیعە و ...هتد)  ڕێکەوتنی گشتی لەسەرە ، بە خاڵبەندی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم کۆمەڵێک سەپاندندایە:
١-هەرێم کاتێک دەتوانێ غاز بفرۆشێ کە ڕەزامەندی ڕوس و ئێرانی لەسەر بێت.
٢-هەرێم دەبێ بزانی تورکیا هەرێم بە عێراقیشەوە کارت بە کارتی پێ کردوە لەگەڵ سوریا و وە سوریا گرنگترە بوێ و لە چوارچێوەی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران مامەڵە لەگەڵ زۆنی زەرددا دەکات.
٣-پارتی گەر بیەوێ چی لە کوردستان و چی لە عێراق هەژمونی خۆی زاڵ بکات ئەوا بڕینی هێڵی سوری ڕێککەوتنی ستراتیژیە کە هی تورکیا و ئێرانە ، ئەوا ناتوانێ یەکێتی تێپەڕێنێ .
٢-لە عێراق شیعەکان هەمویان سەر بە ئێرانن و دابەش بون بەسەر هێزی نەرم و ڕەقدا ، ئێران زۆر کات یاری بەم هێزانە دەکات لە بەرامبەر نەیارەکانی دواجار هەر دەبێ ڕێکبکەون.
٤-هێزە سونیەکان پشکی خۆیان دەبێ بەڵام هەر دەبێ لە ژێر هەژمونی ئێراندا بن ، وەک چۆن عەلەویەکانی سوریا لەگەڵ تورک کێشەیان نیە.
دواجار هەمو یاریەکان لە دەرەوەڕا دێت و چەند دژ بن چەند ناکۆک بن دەبێت لەسەر مەبدەئی تەوافق ڕێک بکەون و دابەشکاریەکە دەست پێ بکات ، هەر کات چی پارتی و چی سەدریەکان هەندێ سەرکێشی وەک ڕیفراندۆم و زۆرینەی نیشتمانی بکەن(ئەگەر بۆ عێراق و هەرێم باشیش بێ) بەڵام دواجار هەر دەبێ بچنەوە سەر ڕێکەوتنە دەرەکیەکان .
 شتێک نیە لە عێراقدا خاوەنی ئیرادەی عێراقی بێ و هەمو هێزەکان دروشمەکانیشیان نیشتمانی عێراقە و لەسەر شاشەکەش لا غەربی و لا شەرقی ئیمارتیە و ئەوانی تریش یان تورکین یان ئێرانین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand