کورد، له سیناریۆكانی سبهینێدا
2022-03-25 20:42:27
كوردۆ فەرەج
رۆژی شەممە رێکەوتی 26\3\2022دا، بریارە کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر دەنگدان بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بکرێت، بە بەشداری کوردو سوننە و شیعە و سەربەخۆکان.
حەوت سیناریۆ بۆ یهكلایكردنهوه و یهكلاینهكردنهوهی پۆستی سەرۆک کۆمار:
1. ئەگەر کورد کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کە بریتین لە (موقتەدا سەدر و محەمەد حەلبوسی)، سەر بکەون و بتوانن دەنگی پێویست بۆ رێبەر ئەحمەدی کاندیدیان وە دەست بخەن، واتا شکستی ئێران و هاوپەیمانەکانیان کە بریتین لە بەشێکی نێوماڵی شیعە و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بەشێک لەسەربەخۆکان، کە کورد دەبێتە دۆڕاوی بەشێک لەو سەرکەوتنە
2. ئەگەر کورد کە وەک یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانەکانی سەر بە ئێران کە بریتین لە (نوری مالکی و حەیدەر عەبادی و قهیس خەز عەلی) و بەشێک لەسەربەخۆکان سەر بکەون، بەرهەم ساڵح کاندیدیان دەنگی پێویست بەدەست بخات، دیسان کورد دەبێتە بەشێک لە ململانی نێوخۆی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، کە کورد بەشێک دەبێت لەو لەتبوونەی کورد.
3. ئەگەر لە دانیشتنی رۆژی شەممە نەتوانرا ٢٢٠ پەرلەمانتار کۆبکرێتەوە بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکەی نێو هۆڵی پەرلەمان، دانیشتنەکە ئەنجام نادرێت، بەمەش واتا سەرکەوتنی تەیاری ئێران و یەکێتیی وەک کورد، کە دەبێتە هۆکاری شکستی کورد کە پارتی و هاوپەیمانەکانێتی.
4. ئەگەر توانرا لەژێر هەر فشارێکدا چ بە فشاری سیاسی و هەڕەشەکردن بێت، یان بەپێدانی پارە بێت لەرێککەوتنی ژێربەژێر دا، واتا سەرکەوتنی پارتی و هاوپەیمانەکانێتی، کە دیسان دۆڕانی کوردە بەدەستی حیزبە کوردییەکان.
5. ئەگەر دانشتنەکە ئەنجام نەدراو بە هۆی بەشداری نەکردنی ٢٠ پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ژێر فشاری ئێران و هاوپەیمانەکانی واتا بەشێک لە کورد کە لەنێو پەرلەمانتارە سەربەخۆکاندان و بەشدارییان نەکرد، دەبنە بەشێک لە تەیاری ئێران و هۆکاری شکستی پارتی و هاوپەیمانەکانی.
6. ئەگەر پارتی و حەلبووسی و سەدر لەو ماوە کەمەی کە ماوە توانییان لە ژێر هەر فشارێکدا بێت ڕازییان بکەن ئەو ٢٠ پەرلەمانتارە سەربەخۆیە بەشداری بکەن، واتای سەرخستنی پارتی و تەیاری دژە ئێران، کە ئەمەش دیسانەوە واتا کردنەوەی دەرگایەکی ململانێ توند بۆ کورد لەسەر دەستی کورد.
7. ئەگەر دانشتنەکە نەکرا و بۆ کاتێکی نادیار مایەوە کە عێراق دەچێتە بۆشایی یاساییەوە ئەگەری زۆرە سەدر لە ژێر فشاری دەنگدەرانیدا بریاری کشانەوە لەپرۆسەی سیاسیی بدات، بەمەش هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردنی عێراق ئەگەرێکی کراوە دەبێت و پێکهێنەرانی کابینەی ئێستای عێراق بمێنێتەوە و سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار بەشێوەی کاربەرێکەر تا دیاریکردنی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی دیکە، لەم قۆناغەشدا دیسانەوە شتی کورد دەبێت، چونکە دەبنە هۆکارێک بۆ لەتکردنی نێوماڵی شیعە و دژایەتی کردنی ئێران بە شێوەیەکی فەرمی.
بەم پێیە، دەبێت لایەنەکان پێش دەنگدان لە گەڕی یەکەم یان لە گەڕی دووەمدا، رێککەوتنی پێشوەختە لەسەر یەک کاندید بکرێت لە نێوان (بەرهەم ساڵح و رێبەر ئەحمەد)دا، یان لە ئەگەری ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن ژمارەی کورسییەکانی سەرجەم حیزەبەکان گۆڕانکاری بەسەر دێت و ئێران دەستی کراوە دەبێت لە زیادکردنی کورسییەکانی بەرەی خۆی کە لە نێوییاندا یەکێتیی سومەندی سەرەکی دەبێت، جگه لهوهی زیاتر له 31 ساڵ خهبات و پرۆسهی سیاسیی كورد، دهكهوێته بهردهم رهحمی ئێران و رۆژئاواییهكان.