ئایا هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت غازی سروشتی هه‌نارده بكات ؟
2022-03-12 16:43:03
فه‌رهاد حه‌مزه محه‌مه‌د*
غازی سروشتی یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی ووزه كه توانایه‌كی زۆری هه‌یه , چڕییه‌كه‌ی كه‌مه وزیاتر دۆستی ژینگه‌یه وپاكه , پێكهاته كیمیاوییه‌كه‌ی هه‌روه‌ك نه‌وت بریتیه له كاربۆن و هایدرۆجین به‌ڵام لێره‌دا بڕی هایدرۆجینه‌كه‌ی زیاتره .
له جیهاندا غازی سروشتی به دوو چه‌شن هه‌یه :- 1-غازی هاوه‌ڵ(associated gas) واته له ناو نه‌وتدا تواوه‌ته‌وه‌و دوای به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت جیاده‌كرێته‌وه , 71%ی غازی عێراق پێكده‌هێنێت . 2- غازی ئازاد (Free gas) به‌ته‌نها ده‌رده‌هێنرێ و 29% ی غازی ووڵات پێكده‌هێنێت بۆ نموونه غازی كێڵگه‌ی كۆرمۆر و مه‌نسوریه .
یه‌ده‌كی جیهان له غازی سروشتی‌دا (187) ترلیۆن مه‌تر سێجایه كه 48,5%ی ده‌كه‌وێته لای ووڵاتانی روسیا‌و ئێران و قه‌ته‌ر . تا ساڵی 2010 له‌م بره 3,9ترلیۆن مه‌تر سێجای خه‌رج كراوه .
یه‌ده‌كی عێراق له غازی سروشتی‌دا 3.5 ترلیۆن مه‌تر سێجایه و سێ كیڵَگهی گه‌شه‌پێدراوی غازی هه‌یه كه بریتین له سیبه, مه‌نسوریه و عهككاس . یه‌ده‌كی هه‌رسێكیان 10,8ترلیۆن پێ سێجایه .
له سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌عسدا بایه‌خێكی زۆر به بواری غاز دراوه , هه‌ردوو كۆمپانیای غازی باكوور‌و غازی باشووریان دامه‌زراندبوو, هه‌موو ووڵاتیان به تۆرێكی ناوخۆی غازه‌وه به درێژی 3 هه‌زار كیلۆمه‌تر پێكه‌وه گرێدابوو , به فیرۆدانی غاز گه‌یشتبووه نزمترین ئاست .
حاڵی حازر عێراق نزیكه‌ی 3 ملیار پێ سێجا غاز به‌رهه‌م ده‌هێنێ و به‌هۆی خراپی ته‌كنه‌لۆجیاكه‌یه‌وه 50%ی ده‌سووتێ و سوودی لێوه‌رناگیرێت كه له رووی ماددییه‌وه ساڵانه بایی 1,5 ملیار دۆلاره .
له رووی به‌رهه‌م هێنانی كارهباوهعێراق پێویستی به 30هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه به‌ڵام له 20 هه‌زار مێگاوات زیاتر ناتوانێت به‌رهه‌م بهێنێ . وێستگه‌كان به غاز‌و نه‌وتی ره‌ش و نه‌وتی خاو كارده‌كه‌ن , رۆژانه جگه له غاز 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ره‌ش و نه‌وتی خاو ده‌سووتێنن .
ئه‌گه‌ر هه‌موو ویستگه‌كان بكرێن به غازی ئه‌و كاته بۆ به‌رهه‌م هێنانی هه‌ر (3,4) مێگاوات كاره‌با پێویستیمان به یه‌ك ملیۆن پێسێجا غاز هه‌یه . كه‌واته بۆبه‌رهه‌م هێنانی 30 هه‌زار مێگاوات پێویستیمان به نزیكه‌ی 10ملیار پی سێجا ڕۆژانه غاز ده‌بێت . كه‌واته عێراق ئه‌وه‌ی به‌رهه‌میشی ده‌هێنێت به فیرۆی نه‌دات پێویستی به 7 ملیار پێ سێجا غازرۆژانهی تر ده‌بێت . هه‌ر بۆیه عێراق به ناچاری ئێستا له‌لایه‌كه‌وه رۆژانه بری 1.8 ملیار پێ سێجا غاز هاورده ده‌كات له‌لایه‌كی تره‌وه كاره‌با له وڵاتانی دراوسێ ده‌كرێت . وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكیدا له 30 ی نیسانی 2021 ئاشكرای كرد بۆ كۆتایی ساڵی 2025 به‌رهه‌می غاز ده‌گه‌یه‌نینه 4ملیار پێسێجا له رۆژێكدا شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش بایه‌خ به به‌به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌ی كاره‌با له‌خۆر ده‌ده‌ین. له توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا هاتووه له ساڵی 2030دا عێراق رۆژانه پێویستی به نزیكه‌ی 11 ملیار پێ سێجاغاز ده‌بێت ئه‌وسا ده‌توانێت پێویستیه‌كانی ناوخۆله كاره‌با و پیشه‌سازییه غازییه‌كانی وه‌ك پترۆكیمیاوی و ئهمۆنیاو ئه‌له‌منیۆم پڕبكاته‌وه . هه‌روه‌ها له توێژینهوهكهداهاتووه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت بگاته 6.5 به‌رمیل له رۆژێكدا ئه‌وا عێراق ده‌بێته خاوه‌نی 5 ملیار پێ سێجا غاز له رۆژێكدا .
له ساڵانی هه‌شتاكاندا پێش شه‌ری كه‌نداو ی 1991 عێراق رۆژانه 7700 مێگابایت كاره‌بای به‌رهه‌م ده‌هێنا كه 5 هه‌زاریان مێگابایتیان له رێگه‌ی غازه‌وه بوو . له‌و كاته‌دا عێراق غازی(LPG) واته غازی ماڵانی لێَزیاد ده‌بوو . بۆئه‌م مه‌به‌سته بۆرییه‌كی 100كیلۆمه‌تری له نێوان عێراق و كوێتدا راكێشابوو .
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه كۆمپانیای (بۆز) له توێژینه‌وه‌یه‌كدا باسی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت (عێراق چه‌ندێك به‌رهه‌می نه‌وت به‌رز بكاته‌وه ئه‌و بڕه غازه‌ی لێ زیاد نابێت كه هه‌نارده‌ی بكات له دوای په‌ره پێدانی كێڵگه غازییه‌كانیشه‌وه ) .
سیفه‌ته‌كانی وڵاتی هه‌نارده‌كاری غاز
سستمی هه‌نارده‌كردنی غاز ڵه‌گه‌ڵ نه‌وتدا جیاوازی زۆریان هه‌یه ، هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت ببێته هه‌نارده‌كه‌ری غاز پێویسته ئه‌م مه‌رجه سه‌ره‌كییانه‌ی تێدا بێت :-
1-بڕی غازی به‌رهه‌م هاتوو له دوای دابین كردنی پێویستییه‌كانی ناوخۆ له كاره‌با و پیشه‌سازییه‌كان ئه‌وه‌نده بێت كه به‌شی هه‌نارده‌كردنی به‌رده‌وام و بێ پچڕانه‌وه بكات ، ڕووسیا 600 ملیار مه‌تر سێ جا له ساڵێكدا به‌رهه‌م ده‌هێنێت ته‌نها 180 ملیار مه‌تر سێ جا ی هه‌نارده ده‌كات . جه‌زائیر 130 ملیار مه‌تر سێ جا غاز له ساڵێكدا به‌رهه‌مێتی كه چی 21 ملیار مه‌تر سێ جا ی لێده‌نێرێته ده‌ره‌وه .
2- به‌ستنه‌وه‌ی وڵات به تۆڕێكی بۆڕی غازی كه به‌رهه‌می غازی هه‌موو كێڵگه‌كان كۆبكاته‌وه .
3- ڕاكێشانی بۆڕی بۆ ئه‌و وڵاته‌ی غازی بۆ هه‌نارده ده‌كرێت كه تیچووه‌كه‌ی به چه‌ندین ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت .
4- بوونی سستمێكی هه‌ڵگرتنی فراوان كه هه‌ر كاتێك كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌به‌رهه‌مهێنانی غاز هاته‌وه ئاراوه هه‌نارده كردن نه‌وه‌ستێت واتا بوونی ژێرخانێكی پێشكه‌وتووی كه توانای هه‌ڵگرتنی له 6-9 رۆژ كه‌متر نه‌بێت .
ئه‌گه‌ر بڕوانینه باری وڵاتی عێراق ده‌بینین له حاڵی حازردا هیچ كام له‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نییه چونكه بری غازی به‌رهه‌م هاتوو نه‌ك به‌شی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ناكات به‌ڵكو هێشتا له ئێرانه‌وه رۆژانه 1,8 ملیار پێ سێ جا غاز هاورده ده‌كرێت .
سسته‌می ناردنه ده‌ره‌وه‌ی غاز خاوه‌نی سروشتێكی ستراتیژی ئاڵۆزه پێویسته واقعیانه خۆمانی له قه‌ره بده‌ین چونكه تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار هه‌روه‌ها پێویستی به كاتێكی زۆر هه‌یه تا ده‌چێته سه‌ر رێچكه‌ی خۆی ، ئه‌مه وێرای بوونی سه‌قامگیرییه‌كی ئه‌منی و سیاسی ، به ته‌نها كۆمپانیایه‌ك كاره‌كه ئه‌نجام نادرێت به‌ڵكو پێویسته چه‌ند كۆمپانیایه‌ك هه‌ر یه‌كه‌یان چمكێكی باره‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت ، هه‌روه‌ها پێویسته گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وام بیًت تا بڕی زیاتری غاز بدۆزنه‌وه .
گواستنه‌ی غاز به بۆڕی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵه 1885 له ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا له عێراقیش له ساڵی 1959 بۆ یه‌كه‌م جار غاز له كه‌ركوكه‌وه به بۆڕی ڕه‌انه‌ی شارۆچكه‌ی دوبز كرا به مه‌به‌ستی ئیش پێكردنی وێستگه‌ی كاره‌با .
هه‌رێمی كوردستان و غاز
هه‌رێمی كوردستان پێشینه‌یه‌كی وه‌های له به‌رهه‌م هێنانی غازدا نییه، ئه‌وه‌ی له پێش ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 كراوه دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵه له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه كه ته‌نها دوو بیریان تێدا هه‌ڵكه‌ندووه و وازیان لێهێناوه هه‌روه‌ها كێڵگه‌ی كۆرمۆر كه له‌سه‌رده‌می به‌عسدا 8 بیری تێدا هه‌ڵكه‌نراوه و به كێڵگه‌یه‌كی غازی ناسراوه . یه‌ده‌كی ئه‌م دوو كێڵگه‌یه 3,9 ترلیۆن پێ سێ جایه . ته‌مه‌نی كاركردن له هه‌رێمی كوردستان له 15 ساڵ زیاتر نییه له‌و كاته‌وه‌ی كۆمپانیای دانا غاز ئه‌ركی ده‌رهێنانی غازی له‌و دوو كێڵگه‌یه گرته ئه‌ستۆ .
به ووته‌ی سه‌رۆكی ئه‌و كۆمپانیایه ئێستا سه‌ره‌تای ساڵی 2022 به‌رهه‌می كێڵگه‌كه گه‌یشتۆته 450 ملیۆن پێ سێ جا له رۆژێكدا ، بۆ ساڵی 2025 ده‌گاته 950 ملیۆن پێ سێ جا .
هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت هه‌ر به‌رمیلێكیش تێكڕا 600 پێ سێ جا غازی لێ جیاده‌كرێته‌وه . كه‌واته بڕی غازی جیاكراوه له نه‌وت رۆژانه ده‌گاته 300ملیۆن پێ سێ جا ، كۆی هه‌ردووكیان یه‌كسان ده‌بێت
950+300= 1,250 ملیار پێ سێ جا غاز له رۆژێكدا , تا ساڵی 2025 به‌رهه‌می نه‌وت چه‌ندێك زیاد بكرێت بڕی غازی رۆژانه له 1,5 ملیار پێ سێ جا تیناپه‌رێت .
هه‌رێم رۆژانه پێویستی به 6 هه‌زار مێگا وات كاره‌با هه‌یه ئێستا 3500 مێگا وات به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، هه‌ر چه‌نده تا ساڵی 2025 پێویستی كاره‌باش به‌ڕێژه‌ی 5% زیاد ده‌كات به‌ڵام با بڵێین پێویستییه‌كه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه ( 6 هه‌زار مێگا وات ).
هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخانیش له باشترین حاڵه‌تدا له 500 مێگاوات زیاتر دابین ناكات ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌كاته 5500 مێگاوات .
سیستمی تۆربینه غازییه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با وا دا رێژراوه كه هه‌ر یه‌ك ملیۆن پێ سێجا غاز توانای به‌رهه‌م هێنانی 3.4مێگاوات كاره‌بای بۆ24 سه‌عات هه‌یه , ئێستا بابزانین هه‌رێم به‌و 1,5ملیار پێ سێجا غازه‌ی له رۆژێكدا هه‌یه‌تی چه‌ندێك كاره‌بای ده‌ست ده‌كه‌وێت :-
1500000000* 3.4 /1000000 =5100 مێگاوات
كه‌واته بۆ ساڵی 2025 غازی به‌رهه‌م هاتوو ناتوانێت 100% پێویستیه‌كانی كاره‌با پربكاته‌وه واته هێشتا 400مێگاوات كه‌متره له بری پێویست , ئه‌ی چه‌ندێك بۆ پیشه‌سازییه پترۆكیمیاوییه‌كان وئه‌له‌منیۆم و په‌یین ته‌رخان ده‌كرێت . له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك دوای دابینكردنی پێویستیه ناوخۆییه‌كان غازی لێ‌زیاد نابێت تا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات .
كه‌ی هه‌رێم ده‌توانێت غازی سروشتی هه‌نارده بكات ؟
هه‌رێم ئه‌و كاته ده‌توانێت غازی سروشتی هه‌نارده بكات ئه‌گه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت پیاده بكات واته له ده‌می خه‌ڵكی هه‌رێمی بگرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات ئه‌وسا چۆن خه‌ڵكی بێ نه‌وت و به‌نزین و غازن ئه‌و كاته‌ش بێ كاره‌باو پیشه‌سازی ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش ناچێته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه. ئه‌وسا ناتوانین هه‌رێم به هه‌نارده‌كارێكی راسته‌قینه بژمێرین چونكه له یه‌كێك له گرنگترین مه‌رجه‌كانی ولاتی هه‌نارده‌كار لایداوه هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه باسمان كرد .
هه‌رێم چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ غازدا بكات ؟
چاكترین و راستترین رێگا له خزمه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت هه‌ماهه‌نگی كردنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ په‌ره‌پێدانی غازی هه‌رێم له پێناو دابینكردنی پێویستیه‌كانی ووڵات . له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بۆری غاز له كۆرمۆره‌وه بۆ توركیا رابكێشرێت با ئه‌و بۆرییه بگه‌نرێته ناوچه‌ی مه‌نسورییه له پارێزگای دیاله‌و تێكه‌ڵ به غازی پارێزگاكانی تری عێراق بكرێ ببێته مایه‌ی گێرانه‌وه‌ی زیاتری متمانه له نێوان هه‌ردوولادا كه به‌كرده‌وه ده‌ركه‌وت خۆته‌ریك كردن له به‌غداو پاڵدانه دوژمنان له نه‌هامه‌تی زیاتر هیچی بۆخه‌ڵكی هه‌رێم نه‌هێنا .
١مەتر سێجا یەکسانە بە ٣٦ پێ سێجا
*سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور