نه‌وت و نه‌هامه‌تی
.gif)
2022-03-07 11:15:47
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان خه‌مخۆری خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتێكی ئاكاریه ، مایه‌ی خێر‌و بێرو ده‌سكه‌وته ، له‌و وڵاتانه‌دا خزمه‌تگوزاری به‌راده‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات ، بێكاری نامێنێت ، هه‌ژارو ده‌ستته‌نگی و كڵۆڵی له نێو ده‌چێت و بوونی ده‌بێته مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌ی ، به‌ڵام بۆ وڵاتگه‌لێك كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دۆخی دۆزه‌خی وه‌رده‌گرێت و به‌هیچ پڕ نابێت مایه‌ی وێرانی و به‌دبه‌ختی و كوێره‌وه‌ریه ، ئه‌گه‌ر پۆلێن له سه‌ر ئه‌و جیاوازیه بكه‌ین ، عیراق وهه‌رێمی كوردستان له ده‌سته‌ی دووه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ن ، هه‌ڵبه‌ت به‌و جیاوازیه‌وه كه له عیراق ، موچه به به‌رده‌وامی ده‌درێت و نه‌وت و گازیش زۆر هه‌رزانتره لێره، راسته له‌وێش گه‌نده‌ڵی به‌ربارد هه‌یه‌و خزمه‌تگوزاری كه‌مه ، به‌ڵام به جۆری ئێره ده‌ستنه‌خراوه‌ته بینا قاقای خه‌ڵك .
هه‌ڵی خستنه سه‌رنه‌خشه‌ی جیهان له رێی نه‌وته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا ، خه‌ریكه خۆمان وه‌ك كورد له سه‌ر نه‌خشه ده‌سڕێته‌وه ، مافیای نه‌وت له بری ئه‌وه‌ی نه‌وت بكاته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك باش بێت ، كردویه‌تی به هۆیه‌ك بۆ هه‌زار ده‌ردوو نه‌خۆشی و جیاوازی ، مامه‌ڵه كردنی به‌رهه‌مهێنه‌رو فرۆشیارانی نه‌وت له كوردستان دوو جار دوژمنكارانه‌یه جارێك له گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته‌ی به هه‌ڕاج و به نرخی تۆڵه‌كه ده‌درێته توركیای دژه كورد‌و فرۆشیاره قاچاخچیه‌كان ، جارێكیش له گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان ، كه هیچ خێر‌و بێرێكی بۆیان نه‌بووه ، هه‌ڵبه‌ت جگه له‌وه‌ی بووه به هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی .
هه‌وڵی به هه‌مان ده‌ردی نه‌وت بردنی گازی كوردستان ، هه‌وڵێكه بۆ به ته‌واوه‌تی لێسه‌ندنی نه‌وت و غازی كوردستان له خه‌ڵكی كوردستان و خستنه ده‌ستی توركیا‌و مافیاكانه‌وه ، له راستیدا ئه‌گه‌ر گازیش به هه‌مان دۆخی نه‌وتا تێپه‌ڕێت كه ئێستا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه ئه‌وه له بری هه‌رێمی كوردستان توركیا ده‌بێته خاوه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌م ناوچه‌یه و ده‌بێته ده‌ستتێوه‌رده‌ری راسته‌وخۆی هه‌موو كار‌و باره‌كانی هه‌رێم ، وه‌ك چۆن ئێستا له زۆر شوێن ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌كات ، مامه‌ڵه‌ی خاوه‌ندارێتی .
ئێستا نه‌وتی كوردستان هۆیه‌كی گه‌وره‌ی نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه‌و بار‌و دۆخێكی دروستكردووه ، كه خه‌ڵكی كوردستان خۆزگه به ژێرده‌سته‌یی بخوازن ، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له خۆ بێزاندن و له‌وه ده‌چێت بۆ ئه‌مه‌ش وڵاتانی داگیركاری كوردستان به‌رنامه‌و سیاسه‌تی خۆیان هه‌بێت و به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانی جێبه‌جێ بكه‌ن ، ئه‌مه به ئاگاییه‌وه بێت یان نا ئاگایی ، نه‌وتی كوردستان له بری مرۆڤی كورد بكاته مرۆڤی خاوه‌ن شكۆ‌و خۆ خاوه‌ن كردویه‌تی به مرۆڤێك زیاتر وه‌ك سواڵكه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك خاوه‌ن نه‌وت ، كێشه سه‌ره‌كیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئێستا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌قی سه‌ره‌كیان لای ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك دوژمه‌نه كۆنینه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند .
بڵاو كردنه‌وه‌ی جۆری فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان و مانه‌وه‌ی ئه‌وبڕه‌كه‌مه بۆ خه‌ڵكی كوردستان له پاره‌ی فرۆشه‌كه‌ی ، شه‌رم و شكستێكی گه‌وره‌یه ، چۆن ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتێك نه‌وت بفرۆشێت و بڕی له 20%ی پاره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵك و بڕی زۆری پاره‌كه بۆ مافیا‌و كۆمپانیای نه‌وت و خه‌ڵكی دیكه بێت .
