کۆشکی سپى بۆ ڕۆژی ڕەش !!
2022-03-04 05:50:00
سالاری بازیان
کاتێک روسيا ڕێبەرایەتی نیوەی جيهانی دەکرد ھێز ھێزی عەقڵ و فەلسەفەی ماركسيزم بەر ئەساسی شۆرشێکی گەورەی مرۆڤایەتی فەتحی دڵ و عەقڵەکانی دەکرد، شۆرشێکی زنجیرەی بەیەکەوە بەستراو و تێکەڵاو له پەیامی مرۆڤ و مافى خوراوى گەلان له وته بەناوبانگەكەى جى گيفارا (چەوسانەوە له كوێ بێت منيش لەوێم )کاتێکیش خودى سيستمەكه کێشەی بۆ دروست بوو له پراكتيزيدا وەك تەزبيح هەڵوەشا، بەڵام نمونەى ناوازه دەگمەنەكەى (كوبا )بوو كە چراكانی دەوڵەتەکەی روناكيی دەگەيشته دەوڵەتی ئەمریکا لەو كاتەدا، كەسيستمى سۆشياليستى هەرەسى هێينابوو، بەڵام( ڤيدڵ كاسترۆ)كەلە وەڵامی رۆژنامەنوسێكدا وتی:" ئەگەر ( قەرارە دنيا شەش مليارد بێت پێنج مليارد و نۆسەد و نەوەدو نۆى لايەك بێيت و من بەتەنها لەسەر بيروباوەڕى خۆمم ....)له ئێستاشدا خەونی پۆتين بەڕێگاى هێز بوو گەڕانەوە بۆ ئەو رابردووە بێشك بەدی نایەت..دەستبردن بۆ داگيركردنى دەوڵەتێکی تر بەھێزی سەربازى شكست دەخوات لوتی ملهوڕى پوتين دەدات بەدارى غرورداو له گردابی شكست خەبەرى دەبێتەوە، چونكه کەوتنی ئۆکراین واته کەوتنى تاك جەمسەری ئەمریکا و ئەوروپا دەخاتە بەردەم شكستى گەورە .
ھەرچەندە متمانه، يان لاى گەلانی خوارميانەكەم رەنگ بێ متمانەبوه كەدێرزەمانه (عەبدوڵا ئۆچەلان پێشبينى ڕەوشی تێکچونی دنيا تاك جەمسەری نابووتبونی هەيمەنگەرایی ئەمريكا دەكات، وەلێ جێگەی داخه بۆ خاترى كوردبوون
له برى ئەوەى دنيا وەك فەيلەسوفێكى دەگمەن مامەڵەی لەگەڵ کەن سوود له دنيابينى و پێشبينى وەربگرن له گەله كۆمەيەكى. نێودەوڵەتی وابيست و دوو ساڵە به تاشه بەردەکانی ئیمڕالیەوە گرێ دراوه...)
بەپێچەوانەوە ئەگه ر روسيا سەربكەوێت دەبێتە سەنتەرى بڕياردانی جیهانى لەرێگەى هێزەوە ئەمەش هاتنەدى قورس سەخت و تەواوى
جیهان هەڵدەگێڕێتەوە...وەلێ ئەوەى پرسيارى جەوهەريه ئايا جيهان دەگەڕێتەوە بۆ پێش ڕۆژێ
ئايەگێژاوی ئەم فیتنەیە ھاوکێشەکان چى لێدەکات؟ ئەگەری جەنگی جیھانی و چەندەها لێكەوتەى تر ...
سەرەڕای دەرکەوتنى تان و پۆى ريزبەندى تازه و ليكەوتەكانی ديمەنی ئوكراين پێمان دەڵێت:" ئەى ئێمەی كورد چی بكەين ...؟ كه كوردبه حوكمى پيگەكەى لەم گيژاوى جه نگەدا بێکاریگەر نابێت بە تایبەت پێدەچێت بڕیاری دادگاى فیدڕالی عێراق هاوكارى روسيا بێت بۆ زياتر فشارکردن لەسەر ئەوروپا، وەلێ به دیوێکی تردا توركيا نەى شاردۆتەوه پشتيوانی له ئۆكراين دەكات له ئێستاشدا كوردستان پارتی ديموكرات فرۆشتنى گازەكەى رێگاى بەديل لەگەڵ توركيا واژۆ كردوه و پێدەچێت ڕۆڵی زلھێزەکان و كوردستان كەخۆی بخاتەبەردەم ڕیسکێکی مەترسیدار واتەشەڕى ئۆکراین بەخوينهێنەرى گۆرانکاری سياسى لەدايكبوونی تەنگەژەى جۆراو جۆرە، واته دەبێت مەتبەخى سياسى كورد له حاڵى حازردا لە مەتبەخێكى توێژینەوەی ورد به سوود وەرگرتن له ڕەوشەكه نەكەوينەوه جارێكی تر بەردەم هاڕينى چەرخى دەوروبەرمان
نازانم مەتبەخی لەو شێوەيه هەمانه يان ناگات بەپۆست و پۆست بازى پوشاڵی جناح جناح بازى بێنن رێگە چاره ئەگەرەکان تەتەڵە و
گێژ بکەن لایەنیکەم كوردستان و خەڵكەكەى نەدرێته دەستى قەدەر، چونكه رەوشى ئۆكراين
سەرۆكى ميلەتەكەى هەرگۆشەيەكى نامە و پەيامی گەورەى تێدايه بۆ كورد و كوردستانيان
ئيستا سەرۆكى ئۆكراين دەبێته ڕەمزى
بەرخودان دوێنێ سەرۆكى ئەفغانستان
بوه ڕەمزى ڕاكردن سەرۆكى ئۆكراين
له دەستى ميلەتەكەى هەڵنايە، بەڵكو له پێناوى ميلەتەكەيدا دەجەنگێ گيان بەخت دەكات هەردووكيان هێلكەكانيان خستبوه سەبەتەى ئەمريكا و ئەوورپا، سەرۆكى ئۆكراين ئەزموونی كوشتن و بڕينى نيیه، بەڵكو ئەكتەرێكى كۆميدى بوو، جيهان و مافى مرۆڤ و يەكێتى ئەورپا و
ئەمريكا دەخاته بەردەم هەڵبژاردەی سەر سورهێنەر شەمەزاركەر جارێكیتر مۆرال و
سياسەت و دنيا ليبراڵيزم تاك جەمسەرى
دەخاتە بەردەم پرسيار تەكنەلۆجيا ئیرادەی مرۆڤ ڕووبەڕوو دەکاتەوە ، ڕاکردن و هەڵاتنى دەگۆڕێت بۆ مەرگ له سەنگەردا مەرگ لەسەر قەرەوێلەى بيمارستانەكانی دەرەوەی وڵات بە نەفرەت دەكات رێگەيەك ده گرێته به ر ئەويش يان سەركەوتن، يا نيشتمان دەكاته گۆڕەستان، ڕەوشی ئۆكراين و سەرۆكەكەى و ميللەتەكەى
مافی مرۆڤ و ديموكراسى نەتەوه يەكگرتوەكان دەخاته بەردەم دووڕيانی مانەوەيەكى پراكتيزکراو، يان بەدەردى كۆمەڵەی گەلان دەچێت!!
خوڵاصه جوانترين ڕسته بوو كه سەرۆكى
كه دەڵێت:" كۆشكى سپى بۆ رۆژى ڕەش نابێت" و ده بێت لەم ڕستەيه كورد پەند و وانه وەربگرێت.!!