شێوازى ژیان!
2022-03-02 06:54:14
خه‌ڵات عومه‌ر
به‌شى یه‌كه‌م
گرنگترین ئه‌وپرسیاریانه‌ى كه‌ڕه‌هه‌ندى ژیارى وفه‌لسه‌فیان هه‌یه ئه‌وپرسیارانه‌ن كه‌ڕاسته‌وخۆ بایه‌خیان بۆژیانى مرۆڤ هه‌یه.
زاراوه‌ى ((ژیانى مرۆڤ)) به‌و واتایه نا كه‌مرۆڤ چه‌قى به‌هاو بوونى گه‌ردوونه، به‌ڵكو به‌و واتایه‌ى كه مرۆڤ له ژیانى دا به‌شداره له ژیاریكردن له‌ناو گه‌ردوون و له‌سروشتیشدا. یاخود به ده‌ربڕینێكى تر" مرۆڤ له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ره‌كانى تر‌و له‌گه‌ڵ كۆیى سروشتدا، گه‌ردوون پێك ده‌هێنێت"
ئه‌گه‌رچى تێزه زانستیه‌كان ده‌یسه‌لمێنن مرۆڤ ئه‌قڵدارترین بوونه‌وه‌ره‌كانه، به‌ڵام لێره‌دا باپرسیارێكى گوماناوى تۆماربكه‌م و ئاڕاسته‌ى مرۆڤى بكه‌م.
" باشه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئاقڵترین بوونه‌وه‌ره‌كانه، ئه‌ى بۆچى له‌گه‌مژه‌ترین بوونه‌وه‌ره‌كان زیاتر زیانى به سروشت گه‌یاندووه"؟!
له‌ڕاستیدا هیچ كه‌سێك وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ى من ناداته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤپه‌روه‌رانه به‌جۆرێك له خۆپه‌رستى و فاشیزم بارگاوى بووه و، له‌ناو جوغزێكدایه كه نه باكى به بوونه‌وه‌ره‌كانى تره وه هه‌یه‌و، نه باكى به‌سروشته‌و، نه‌باكى به‌هه‌مووگه‌ردوونه!
نامه‌وێت بابه‌ته‌كه له‌تۆى خوێنه‌ر ئاڵۆزبكه‌م، له‌وانه‌م كه بۆباسكردنى بابه‌تى ئاڵۆز‌و سه‌خت ده‌مه‌وێت چه‌ند له ده‌ستم بێت ئاسانكارى بكه‌م.
ڕایه‌كى ((هاشم ساڵح))ى بیرمه‌ندى عه‌ره‌ب هه‌میشه سه‌رسامم ده‌كات كه‌ده‌ڵێت "یه‌كێك له‌كێشه‌ى ڕۆشبیران و خوێنده‌وارانى عه‌ره‌ب ئه‌وه‌یه كه به‌زمانێك قسه‌ده‌كه‌ن، كه خه‌ڵك لێیان تێ ناگات، له‌كاتێكدا مه‌لاو پیاوانى ئاینى بۆیه گره‌ویان بردۆته‌وه به‌زمانى ساده‌وساكارى خه‌ڵك قسه‌ده‌كه‌ن"!
بابه‌تى ((شێوازى ژیان)) له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆرساده‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له خۆى دا بابه‌تێكى پڕگرنگه، ئاڵۆزوسه‌خته‌و پێویستى به‌كۆڵین وشرۆڤه و لێدوان هه‌یه. بابه‌تێكه زانستى بازڕكرد ساده‌ى ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى بڵێت كێشه‌یه‌كى گه‌وره له‌گۆڕى نیه، له‌ڕاستیدا گه‌وره‌ترین كێشه له گۆرێیه، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى ده‌رهه‌ق كێشه‌كه‌بێین پێویسته به قوڵى، به‌قوڵاییدا بچین و به‌ساده‌ى قسه بكه‌ین و ڕ‌ونى بكه‌ینه‌وه.
بڕوانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ((شێوازى ژیان))ى باش ونمونه‌ییت چۆن بۆباس ده‌كه‌ن "بڕۆ بۆ هۆڵه‌كانى وه‌رزش، ئه‌لكهول به‌كارمه‌هێنه و جگه‌ره مه‌كێشه، شه‌ش مانگ جارێك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى پزیشكى ئه‌نجام بده، ئه‌و ده‌رمانانه‌ى پزیشك بۆت ده‌نووسێت له‌كاتى خۆیاندا بیخۆ"
باتۆزێك به‌یارمه‌تى پزیشكه‌كان كه دڵنیام هه‌موویان بازرگان نین و تێیاندایه حه‌كیمن و كارێكى پیرۆزده‌كه‌ن، له سه‌ر ئه‌م شێوازه نمونه‌ییه‌ى ژیان كه هه‌ڵیان بژاردووه چه‌ند سه‌رنجێك تۆماربكه‌م.
یه‌كه‌م؛
بچۆ بۆ هۆڵه‌كانى وه‌رزشكردن، مه‌چۆ!
بۆچى ؟!
ئامێره‌كانى هۆڵى وه‌رزشكردن له چى پێكهاتوون؟ له‌لاسایكردنه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى كارى جومگه‌و ماسولكه‌كانى تۆن!
شۆڕشى پیشه‌سازى كه‌بریتیه له گه‌وره‌ترین پێشكه‌وتنى مرۆیى لاسایى كردنه‌وه‌ى باسك و جه‌سته‌ى تۆیه، ئامێرى دروستكردنى هه‌ڵم كه كارگه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رو دینامكیه‌ت دروست ده‌كات بۆ جوڵه‌ى به‌رده‌وام لاساییكردنه‌وه‌ى جه‌سته‌ى تۆیه، ئه‌مانه‌ن به‌رده‌وامى دروست ده‌كه‌ن و جوڵه دروست ده‌كه‌ن و به‌رهه‌م وبه‌رده‌وامى دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌م ئامێرانه، ئه‌م جوڵه پیشه‌سازیه به‌ماشێن وزۆر له‌هۆكاره‌كانى تر‌ى به كارگه‌كردن وگواستنه‌وه، هه‌موویان بوون به‌هۆى ئه‌وه‌ى تۆ جوڵه‌ت كه‌م ببێته‌وه، ماسولكه‌كانت بپوكێنه‌وه وجومگه‌كانت نه‌خۆش بكه‌ون و كێشت زیادبكات وته‌نت لاوازبێت وده‌رده‌داربیت، ئه‌مه‌ش له‌ڕوى ده‌رونى وساغڵه‌مى ئه‌قڵیه‌وه بارت گران بكات.
بۆچى ده‌چى بۆهۆڵه‌كانى وه‌رزش؟!
بۆئه‌وه‌ى كێشت داببه‌زێت و چه‌وریه‌كانت بكه‌ى به‌ماسولكه‌و كالۆرى بسوتێنیت و سه‌غاڵه‌مى ده‌رونیت چاك بێته‌وه‌و ته‌ندروستبیت،
له‌هۆڵه‌كانى وه‌رزش چى ده‌كه‌یت؟ ئامێره‌كانى تۆ به‌كاریان ده‌هێنیت چیت بۆده‌كه‌ن ؟!
ئه‌وئامێرانه‌ى به‌كاریان ده‌هێنیت، له‌سه‌ربنه‌مایى به‌كارهێنانى جه‌سته وبه‌هێزكردنى ماسولكه‌كانت بنیات نراون و لاسایى كردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌سروشتیه كه ئه‌گه‌ر ماشێن و شه‌مه‌نده‌فه‌رو هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه نه‌بێت تۆ خۆت به شێوه‌یه‌كى ئاسایى به‌كاریان دێنیت!
ده‌توانیت ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان نه‌كه‌یت و پێویستت به‌وه‌ى دووه‌م وهۆڵه‌كانى وه‌رزش نه‌بێت!
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایه هیچ پزیشكێك پێت ده‌ڵێت، زۆر ئۆتۆمبێل و شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌كارمه‌هێنه؟ زۆر خواردنى دروستكراوى كارگه مه‌خۆ؟!
ئایا پێت ده‌ڵێت ئه‌وشێوازه ژیانه‌ى كه‌به‌سروشتى پێڕه‌وت كردوه بیكه، وپێویستت به‌هۆڵه‌كانى وه‌رزش نابێت؟!
بێگومان نایڵێت!
دووه‌م؛
ئه‌لكهول مه‌خۆره‌وه وجگه‌ره مه‌كێشه، لێیان ته‌والابه‌و دوربه، هه‌ردوویان ده‌ردو دوون، به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانه هه‌ردوویان بۆ ته‌نى مرۆڤ و مێشك وساغڵه‌مى ده‌روونى به‌بڕى زۆركه‌م سودیان هه‌یه، ڕه‌نگه هه‌ردووكیان پێكیشه‌وه زۆربه‌كارهێنانیان نه‌ت كوژێت، به‌ڵام نان وشه‌كركه له‌وان خراپترن ئه‌گه‌رى تیانیه ده‌تكوژن، به‌ڵام چه‌ند پزیشك ئه‌م ڕاستیه‌ت پێ ده‌ڵێن؟!
خوێ بخۆ، تێر كۆڕستڕۆڵیش بخۆ، به‌ڵام نان وشه‌كرو برنجى له‌گه‌ڵ مه‌خۆ، چونكه ئه‌وانن زیانت پێى ده‌گه‌ێنن نه‌ك چه‌ورى وخوێ!
چ پزیشێك ئه‌مه ده‌زانێت ، یان ئه‌مه‌ت پێ ده‌ڵێت؟!
سێیه‌م؛
شه‌ش مانگ جارێك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى پزیشكى بكه.
به‌هه‌موو پێودانگه زانستیه‌كان ساغڵه‌مى ده‌رونى وئه‌قڵى پارسه‌نگى ڕاگرتنى ته‌نى باش و له‌ش ساغیه، بۆ نموونه تۆ ئه‌گه‌ر پێت بڵێن نه‌خۆشى دڵته، یان شێرپه‌نجه‌ته له ڕ‌وى ده‌رونیه وه‌به شێوه‌یه‌ك ده‌ساكێیت و ساغڵه‌مى ده‌رونیت تێك ده‌چێت، كه‌ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌شت نه‌بێت پاش ماوه‌یه‌ك تووشى ببیت، یان ئه‌گه‌ر هه‌شت بێت زووتر له‌و واده‌یه بمریت كه‌هه‌رنه‌ت زانیووه. باشى ئه‌وه‌ى كه‌نه‌ت زانیوه ئه‌وه‌یه كه تۆنه‌ت زانیوه به‌و نه‌خۆشیانه نامریت و ئاگات له هیچ نیه‌و له‌ناكاو ده‌مریت،ساڵێك ژیانى ساغڵه‌مى له ده‌ساڵ ژیانى نه‌خۆشانه باشتره!
جه‌سته خۆى ئاماژه‌ى نه‌خۆشیت پێده‌دا، ئامه‌ژه‌ى ناساغیت بۆده‌نێرێت، بۆ له‌وه ده‌پشكنى كه نیه‌و ده‌یكه‌یته ده‌ردوودووى ده‌رونى بۆئه‌وه‌ى ته‌نتى پێ نه‌ساغ بكه‌یت؟!
چواره‌م؛
ده‌رمانه‌كانت له‌كاتى خۆیدا بخۆ!
مه‌یخۆ!
له‌سه‌دا بیستى ئه‌وده‌رمانانه‌ى بۆ ده‌ردودوى فشارى خوێن و‌دڵ ده نوسرین فڕیان به‌ڕاستیه‌وه نیه!
هه‌تا ئێستا زانست نه‌یدۆزیوه‌ته‌وه هۆكارى ڕاسته قینه‌ى فشارى خوێن چیه، كاكى دكتۆر چۆن له‌خۆته‌وه ڕه‌چه‌ته بۆ خه‌ڵك ده‌نووسیت؟!!!
تۆ ده‌رمان بۆ له‌سه‌دا بیست ده‌نووسیت و له‌سه‌دا هه‌شدا ده‌كوژت!
ده‌رمانه‌كانت مه‌خۆ!
ده‌رمان ده‌ت كوژێت!
شێوازى ژیان ئاڵۆزوه‌و به جۆرى تریش ساده‌و ساكاره، كورد به تایبه‌تمه‌ندى خۆیان شێوازێكیان هه‌یه به‌زموونى چه‌ند هه‌زارساڵه هه‌ڵیان بژاردووه، پێڕه‌وى بكه‌یت عه‌یب و عارت نیه، ئاو له‌دووى بێڵم هات، بۆت باس ده‌كه‌م!
ئه‌م شێوازى ژیانه كوردیه هه‌رهه‌مووى حیكمه‌ته!
نیوه‌ى ته‌منم به‌هه‌رداو نه‌م ده‌زانى و ئێساتا پاش ئه‌وه‌ى به‌فرى پیرى له‌سه‌رسه‌رم داى كردووه، ده‌ڵێم خه‌نى له خۆم كه فێرى ئه‌وه‌بووم تۆزێكى لێ فێربم!
له‌و تۆزه‌ش تۆزێك بۆ تۆش باس ده‌كه‌م .
شێوازى ژیان !
خه‌ڵات عومه‌ر
به‌شى دووه‌م
((شێوازى ژیان)) ده‌سته‌واژه‌و زاراوه‌یه‌كى پڕئاڵۆزه، چونكه هه‌موو ئاینه‌كان، هه‌موو خورافه‌ته‌كان و هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌كان پێكه‌وه گرد ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌واتایه‌ك بگه‌ن، یان پێناسه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ناودێرى بكه‌ن. هێندێك جارهه‌مووشیان پێكه‌وه به‌م شێوازى بازاڕكردنه‌ى ئێستاى جیهان و به‌م سیستمه‌شه‌وه كه زانستیشى ڕامكردووه ئامبازى نابن!
له‌ڕاستى دا پێناسه‌كه به‌قه‌باره‌ره‌ى ئاڵۆزیه‌كه‌ى ساده‌و ساكاره. ئاینه‌كان و خوره‌فه‌ته‌كان و فه‌لسه‌فه‌كان وڕێناماییه زانستى وپزیشكیه‌كان خوازیارن شتێك به‌مرۆڤ ببه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ى ژیارى بگوزه‌رێنێت. ده‌ره‌نجام هه‌ریه‌كه‌و ڕێنمایى خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ده‌ره‌نجام ؛
مه‌بڕه و مه‌كوژه، ڕاستبه چاكبه پاكبه، تاوان مه‌كه، ئازارمه‌ده، بێزاركه‌رمه‌به‌و، ده‌ره‌نجام چاكه بكه‌و خراپه مه‌كه!
هه‌مووان چیرۆكى ئه‌و زانایه‌تان بیستووه كه به‌دیار كتێبخانه‌یه‌كى گه‌وره‌وه ڕاوه‌ستابوو و، لێیان پرسى" ئه‌رێ تۆ ئه‌م هه‌موو كتێبه‌ت خوێندۆته‌وه"؟!
وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى پرسیویه‌تى ئه‌وه‌بووه" به‌ڵێ " بووه. به‌ڵام پرسیاركه‌ر كه هیچى نه‌خوێندۆته‌وه وتوویه‌تى "من ده‌زانم ده‌ره‌نجام ده‌ڵێت چاكه‌بكه‌و خراپه مه‌كه"!
له‌ڕاستى دا ئه‌وه‌ى هه‌موو كتێبه زۆر‌و گه‌وره‌كان و ئه‌و كتێبخانه‌یه‌و كتێبخانه‌ى سه‌د هێند گه‌وره‌تریشى خوێندۆته‌وه به هیچ حیكمه‌تێك سه‌باره‌ت به شێوازى ژیان ناگات له‌وكه‌سه‌ى به‌و حیكمه‌ته ده‌گات كه ده‌ڵێت " چاكه‌بكه‌و خراپه مه‌كه"!
هه‌واڵى خۆشت پێ بده‌م ده‌زانى چى یه ؟!
ئه‌وه‌یه ئه‌م حیكمه‌ته‌یه‌كه ده‌ڵێت" چاكه بكه‌و چاكه و، خراپه مه‌كه خراپه ومه‌یكه،ئه‌مه‌ش حیكمه‌تێكه ڕه‌گ وڕیشه‌كه‌ى كوردیه"!
به‌ڵگه نامه مێژوو یه‌كان ده‌یسه‌لمێنن ((كورد)) هه‌ژارن له نووسینه‌وه‌دا، له‌وه‌دا نووسراوو كتێبى گه‌وره تۆماربكه‌ن، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندن له زاراوه‌وهونه‌رى زاره‌كى دا .
بالێره‌دا سه‌رنجێك تۆماربكه‌م" كورد به‌هۆیى زمانیانه‌وه ماون ، زمانیشیان هه‌رئه‌وه نیه نووسراووه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌یه قسه‌ى پێده‌كه‌ن"!
زمانى زیندووى كورد ئه‌وه‌یه كه كه قسه‌ى پێده‌كه‌ن، پێى ده‌خافن و ئه‌مه كرمانجیه‌كه‌یه‌و پێى ده‌دوێێن سۆرانیه‌و،((دوین)) ى هه‌رامانى وگۆرانیه !
ده‌وڵه‌مه‌ندى به‌كارهێنان، له ده‌وڵه‌مه‌ندى به‌كارنه‌هێنان باشتره!
عه‌ره‌ب بیستوو دوو ده‌وڵه‌تن و به‌عه‌ره‌بى فوسحا كارناكه‌ن، كورد دابه ش و په‌رت وبڵاون، به‌چه‌ندین شێواز ده دوێن!
جارێكیان له ((عه‌مان)) ى پایته‌ختى ((ئوردن)) به‌شدارى كۆڕبه‌ندێك كرابووم سه‌باره‌ت زمانى ((عه‌ره‌بى)) وتم" ئه‌م زمانه‌ى ئێوه‌و توشى ده‌ردوو دوو بووه" وتیان چۆن وتم ؟! "به‌زمانێك قسه‌ده‌كه‌ن كه زمانى نووسین نیه، به‌زمانێكیش ده‌نووسن كه‌زمانى قسه‌كردن نیه، ئه‌رێ به‌ڕاست ئێوه‌ى عه‌ره‌ب كه‌من تیاندا غه واره‌م چۆن مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌م"!
دكتۆر((عه‌لى ئه‌لوه‌ردى )) گه‌وره لێكۆڵێره‌وه‌ى ئێراقى ڕایه‌كى هاوشێوه‌ى هه‌یه به‌گیرو گازیان هێنام و ووتم " ئه‌رێ پێم بڵێن كامتان له‌م بیست و دوو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه به‌زمانى قورئان قسه‌ده‌كه‌ن كه زمانى عه‌ره‌بیه"!
ده‌چیته وڵاتى ((تونس )) عه‌ره‌بیان وه‌ك عه‌ره‌بى ئێراق نیه، له‌شام عه‌ره‌بیان، وه‌ك ((تونس)) نیه، میسریه‌كانیش وه‌ك عه‌ره‌بى كه‌نداونیه، ئێمه‌تان سه‌رلێشێوندووه، گیانم به‌وه‌یه ئه‌م عه‌ره‌بیه‌ى ده‌ى زانین و زاناكانتان كه ((نه‌حوو سه‌رفیان)) بۆداناوون، هه‌موویان كوردن ، ئه‌گینا زمانى خۆشمانتان له‌بیرده‌بردنه‌وه!
ئه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رم هه‌موویان عه‌ره‌بى قه‌ومچى و نه‌ته‌وه‌چى بوون وتیان "ئه‌مه هه‌رقسه‌یه‌كى عه‌جه‌میه"
دۆستێكى عه‌ره‌بم به‌ده‌وره‌وه بوو وتى " لێت قه‌وماوه‌و وه‌ڵامت نیه، به‌فریات ده‌كه‌وم به‌ڵام ئه‌مه‌ت بۆڕۆژى ڕه‌ش بۆهه‌ڵده گرم، كه‌لێم قه‌وما تۆش هه‌قم بۆ بكه‌ره‌وه " ووتم " خۆت ده‌زانى كورد به‌مروه‌تن چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌یت ده‌هێندت له به‌رامبه‌ردا بۆده‌كه‌نه‌وه "
مروه‌تى هاوڕێ عه‌ره‌به‌كه ئه‌وه‌بوو ڤیدیویه‌كى ((سه‌دام حسێن))ى سه‌رۆك كۆمارى ئێراقى پیشان دام كه‌ده‌ڵێت چۆته سه‌رقوتابخانه‌یه‌كى ئێراقى و له ڕۆژگارى ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى دا باس له‌وه ده‌كات كه كورد له هونه‌رى ((نه حوو سه‌ڕف)) دا شاره‌زان، چه‌ند ئاخ هه‌ڵده‌كێشێت كه‌عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت زمانى خۆیان، چ نازانن!!!
له‌م ده‌مه‌دا زۆرگه‌ڕام هاوڕێ عه‌ره‌به‌كه‌م كه فریام كه‌و تبوو و به‌هناوه‌مه‌و هات ڕاستى كرد كه ((سه‌دام حوسێن)) باس له له شاره‌زایى كورد ده‌كات له زمانى عاره‌بى دا!
پێش ئه‌وه به‌چه‌ند ڕۆژێك له‌وڤیدیوێیه‌ى هاوڕێ عاره‌به‌كه‌م ناردى دۆستێكى ترم له خۆرهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه‌ى به‌هۆى سۆشیال میدیاوه گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى بۆناردم سه‌باره‌ت لێدوانێكى ((عه‌لى خامه‌نه‌ئیى)) رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه سه‌باره‌ت به پله‌و پایه‌ى مامۆستا ((هه‌ژارى موكریانى))، وه‌ى ئه‌گه‌ر پشكه فارسیه‌ك بزانن، ده‌زانن چۆن وه‌سفى ده‌كات وباڵاگه‌ردانى ده‌بێت كه چۆن ((ئیبن سینا))عاره‌بى به‌فارسیه‌كى ڕه‌وان كردووه !
هێندێك جار شتى خۆمان لابچوكه وشتى بچوكمان لا گه‌وره‌ومه‌زنه . داخم ناچێت كه ((نه‌وشیروان مسته‌فا)) كه‌لامان زۆرگه‌وره‌بوو له‌به‌ر به‌ندوو باووى حیزبایه‌تى ((هه‌ژارى موكریانى)) لابچوك كردینه‌وه و كه‌چى ئه‌و زاته چه‌ند مه‌زن وگه‌ه‌وره بوو!
نه‌وشیروان مسته فا كه خۆشى كه‌م نه‌بوو له‌ڕێگاى گۆڤارى ((ڕزگاری)) یه‌وه به‌وتاره به‌ناوبانگه‌كه‌ى سه‌باره‌ت ((هه‌ژارى موكریانى شایه‌رى ده‌ربارى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى )) هه‌موومانى كردبوو به دوژمنى ((هه‌ژار)) ،كه‌چى ئێستا كه ((هه‌مبانه بۆرینه)) ده‌خوێنیته‌وه ده‌زانى ئه‌م زاته چى بۆكلتورو فه‌رهه‌نگى نه‌ته‌وه كردووه !!!
كه ((هه ژارى موكریانى)) ده‌خوێنیته‌وه‌و چاوانت پڕده‌بێت له به‌رهه‌مه‌كانى، ئه‌گه‌ر چاوانت پرَبێت له زانین، ده‌زانى ئه‌م جه‌وهه‌ره پڕگه‌وهه‌ره كوردیه چۆن بۆ ئه‌وه‌ى شێوازێكى ژیانى كوردى وه‌ك ڕستى ملوانكه‌یه‌ك بهۆنێته‌وه، چى كردووه بۆئه‌وه‌ى بۆنه‌ته‌وه‌كه‌یى و بۆمێژووى مرۆڤایه‌تى !!!
نازانیت چى بڵێێیت جگه له‌وه‌ى شێوازى ژیانى كوردى شایه‌نى ئه‌وه‌یه لاسایى بكرێته‌وه و، پێڕه‌و بكرێت و خه‌ڵك پێیدا هه‌ڵ بده‌ن!
له‌ڕاستى دا لایه‌نگرى پێدا هه‌ڵدان ولاسایكردنه‌وه نیم، به‌ڵام كه له جیهانێكدا خراپترین و ناشینترین شێوازى ژیان لاسایی بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌كى چاك هه‌بێت بۆ هانده‌ر نه‌بین بۆئه‌وه‌ى به‌لاى كه‌مه‌وه وه‌ك باشترین نمونه له‌نێو خراپه‌كاندا به‌هاى پێبدرێت و به‌لاى كه‌مه‌وه به هێند وه‌ربگیرێت!
شێوازى ژیان ئه‌گه‌ر خراپ نه‌بێت ، ڕه‌نگه شێوازێكى باش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شێوازێكى زۆرباش ونمونه‌یش نه‌بێت، له م شێوازه‌باشتربێت، ئه‌گه‌رنه‌شڵێم شۆڕه‌شه، به‌شێك له چاكه‌یه‌كه، كه‌له‌خراپه باشتره!
باشتر له‌خراپه چاكه‌یه و، جاچاكه خراپه‌ى چیه؟!