وانەیەک لە یۆکڕاینەوە
2022-02-28 18:13:21
سەهین موفتی
چەند رۆژی رابرد، روسیای ئێستێی پۆتن هێرشێکی چڕی دەستپێکرد لەبۆ یۆکڕاینییەکان، چی روویدا، چەندان قوربانین لە هەردوو لا، کێ براوە دەبێت، کامییان دەقوڕێدا دەچێتە خوارەوە، ئەمانە بۆ ئێمەومانان، لەوەیە زۆر گرنگ نەبێت، چونکێ پڕوشکی دوکەڵ و ئاگر، لێمانەوە دوورە!
لێ، ئەمن بەوپێیەی گەڕیدەی هەردوو وڵاتان بوویمە، زێدەتر روسیا! دۆستی هەردوو زێد هەن، بەردەوام لێییان دەپرسمەوەو زۆریش منەتییان پێیەو بەم رووداوەش وەک خود، پشتیوانی زوڵم لێکراوێمە، واتە یۆکڕاینییەکان!
وانەکە:
- هاووڵاتیانی یۆکڕاینی، هیچ هاوسۆزییەکییان دەگەڵ حکومەت و سەرۆکەکەو دەسەڵاتی جێبەجێکردن نەبوو، لێ لەودەمەی هێزی داگیرکەر رووی تێکردن، بە ئۆپۆزیسیۆن و خەڵکی سادەی نەیاری دەسەڵاتیشەوە، یەک دروشم و یەک بڕیارو یەک وەستاندنەوەیان کردە هەوێنی وڵاتەکەیان! کە دەبێت بەرگری بکەن.
- مێدیا، کە لە یۆکڕاین بە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کاتکوشتن و مۆدێلەوە، نێزیک سی، بۆ سی و پێنج کەناڵی فەڕمی هەن، هەموان یەکییان گرتەوەو بوون بە یەک سەرچاوە.
- هاوڵاتییانی یۆکڕاینی کە لەدەرەوەی وڵاتەکەیان دەژین، واتە رەوەندن و لە وڵاتانی دیکەن، تێکڕاو پێکڕا، بەبێ ئەوەی هیچ هێزو لایەنێکی سیاسی وڵاتەکەیان، یا حکومەتەکەیان داوایان لێبکات، خێرا خەریکی لۆبی دروستکردن و گەیاندنی پەیامی کەس و کارییان بوون، کە لە ژێر رۆکێتەکانی داگیرکەرانییانن.
ئیدی، باسی پیرەژن و پیرەمێردو مێردمنداڵانییان ناکەم، کەچۆن بوتڵی ئاگرینییان چێکرد، بەبێ ئەوەی فێر بکرێن! تانک و زرێپۆشی داگیر کەرانییان بسووتێنن! باسی ماڕکێت و دوکان و فرۆشگاکانیش لێدەگەڕێم، کە چڵۆن چڵۆنی لە سەربازو خۆبەخشەکانییان وێردیان دەکردو هەقی کڕینییەکانییان رەتدەکردەوە! نەک وەک خودان ئەو خانوانەی کە پێشمەرگەکانی ئێمە لە شەڕی داعشی تێرور بوون و داوای کرێییان لێدەکردن!
سڵاڤا، یۆکڕاینیسکا، ئی کوردستان.