سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ستایشكردنی ملكەچی بۆ ئەویتری داگیركەر!

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 شوبات 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئومێد حەمەعەلی
  لەڕاستیدا كێشەی گەورە لە  بیركردنەوەی بەشێكی مرۆڤی ئێمە دا پاساوهێنانەوە و ئەرگۆمێنتسازكردنە بۆ بە حەقیقەت ناسینی واقیعی ملكەچی، پاڵپشتیكردن و بە ئایدۆلۆژیاكردنی دۆخی گوێڕایەڵی و سەربەئەویتربوونە یان لە ژێر پاساوی تێپەڕاندنی ناسیۆنالیزمدا ئەم پرۆسەی بیانو هۆنینەوەیە بەڕێدەچێت، یان بە بیانوی ناواقیبوونی یاخیبوونەوە بانگەشەی بۆ ئەكرێت، یان بە بیانوی ساختەچێتی و كێشەی جەوهەری كۆمەڵێك هێز و كەسی سیاسی ناڕەسەنەوە، دەكەونە دژایەتی هەر جۆرە هەڵگەڕانەوەیەكی مرۆڤ و كۆمەڵگە جیاوازەكانی دونیا لە ئاست ئەویتری داگیركەری خۆیاندا. ئەم بیركردنەوە بەئایدۆلۆژیكراوەی ستایشكردنی ملكەچی هیچ دەرفەتێك لە دەست نادات بۆ ئەوەی شەڕی هەر جۆرە ئازایەتی و بوێرییەكی میللەتانی تریش بكات، كە خواستی یاخیبوون لە داگیركەر و خەونی سەروەربوون بەسەر خۆیاندا بیانجوڵێنێت. ئەم نەزعە ترسناكەی بیركردنەوە لە دونیای ئێمەدا هێندە دژی خۆیەتی بەواتا فەلسەفییە بوونەوییەكەی، كە ئامادەیە لە پرۆسەیەكی ترسناكی وەك كێشەی ئۆكرانیاشدا بۆ ڕەوایەتی ملكەچی و واقیعیبوونی دەسەڵاتی ئەویتری داگیركەر و ناواقعیبوونی سەر-بە-خۆیی نیشتمان و میللەتێكی دیاریكراو بگەڕێت.
 بەئایدۆلۆژیكردنی ملكەچی دەردی كوشندەی  بیركردنەوەی ئەو مرۆڤانەیە كە دۆخی زەلیلبوون و داڕمانی شكۆمەندی وەك مرۆڤایەتی و شارستانێتی و پێكەوەژیانی جیاوازییەكان تێدەگەن. لە ڕاستیدا ئەم پاساوهێنانەوە و ستایشكردنەی ملكەچی لە ڕیشەوە كاراكتەری بكوژی جیاوازییەكانە و، بە زمانێكی لاكانییانە ئەتوانین بڵێین پاساوهێنانەوەیە بۆ ڕەوایەتی و توانەوە لە بوونی باوكی ڕەمزی، یان ئەویتری گەورەدا. ئەگەر قەراربێت مرۆڤ هەموو واقعێك بە حەقیقەت بزانێت، بەر لەوەی بیر لە بیانو هێنانەوە و هۆنینەوەی ستایشی ملكەچی بكاتەوە، پێویستی بەوەیە دەستبەرداری خودی پرۆسەی بیركردنەوە ببێت. چونكە تەسلیمبوون بەوەی واقیع حەقیقەتە ڕاستەوخۆ تەسلیمبوونە بە ئایدیای مرۆڤ و كۆمەڵگەی كۆیلەكان. 
 جەوهەری ئەم كێشەیە لە ئاستێكدا پەیوەستی بە ئایدۆلۆژیكردنی ملكەچی و عیشقە بۆ ئەویتری سەروەر، لە ئاستێكدا گرێدراوی ئەوەیە لە دونیای ئێمەدا بیركردنەوە لە لاوازترین و تراژیدیترین دۆخی خۆیدا ئەژی بەتایبەت لە پەیوەست بە تێگەیشتن و گەڕان بۆ ئەڵتەرناتیڤی جیاوازەوە بۆ ژیان بە گشتی، بۆ ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی. ئەگەر وەها بیركردنەوەیەكی تیژ و قووڵ لەئارادا بوایە لەبری گەڕانەوە و پاڵپشتی لە سیستمە دیكتاتۆری و تۆتالیتارییەكانی ئێستا و ڕابردوو، جا لە وڵاتەكانی خۆمان، یان وڵاتانی تری جیهاندا بێت، پێویستبوو هۆشیارانە سەرنجی ئەوە بدرایە كامە ئەڵتەرناتیڤی سیاسی و شارستانی لە جیهاندا سازگارترە لەگەڵ شكۆ و ئازادی مرۆڤدا. هەر ئەم نەبوونی و كێماسییەی بیركردنەوەیە لە دونیای ئێمەدا هەر كات كێشەیەكی ناخۆیی دێتە ئاراوە لەبری هەوڵدان بۆ دروستكردنی جێگرەوەیەكی سیاسی و ئەخلاقی جیاوازی دیموكراتی، شەپۆلێك لە خۆزگەخواستن و شتایشكردنی دیكتاتۆرەكان و سیستمە تۆتالیتارییە پێشینەكان دێتەوە ناو زمانی گشتییەوە؛ هەر ئەم شێوازە بیركردنەوە ڕووكەشی و ناسازگارە لە كێشە جیهانییەكانیشدا بەبێ بیركردنەوە لە كرۆكی ئەلتەرناتیڤی جەمسەرەكانی شەڕ و ململانێ لە وڵات و ناوچەكانی خۆیاندا، بەبێ تێگەیشتن لەمەترسی زاڵبوونی ئەو ئەڵتەرناتیڤانە بەسەر دونیا دا، هەمان پرۆسەی ستایشی ملكەچی و گەڕانەوە بۆ ئەڵتەرناتیڤە چەوسێنەر و فاشیستییەكان بە زەقی لە نوسین و بیركردنەوەدا دەردەكەوێتەوە.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!