شار بە کێ فرۆشراوە؟؟؟
2022-02-21 18:09:05
سالارى بازيان
سەرەڕای ئەوەی من باوەڕم وایە بست بە بستی باشور فرۆشراوە دیاریترینیان (نەوت و غازەکەیە). شاخ و دەشت و دۆڵەکەشی بە دەزگا تەجەسوسیەکانی.....
خەڵکی کوردستانیش لەژێر باری هات و نەهاتی مووچەدا دەناڵێنن بەڕاستی دەقا و دەق یادی کاتی ڕابردووی قوتابخانە و پێناسەی ئیستعمارم دێتەوە یاد کە (وەک مێشوولە خوێنی گەلان ئەمژێت)...
چەند ڕۆژێکە وەک تاوە تەرزەی بەهار باس باسی بەتاڵان بردنی زەوی شارە حەیاتەکەیە ئەوەی جێگەی تێڕامانە کە لە گوندەکانی شاریش ئەڵێن فریاکەون شار تاڵان کرا!!!
باشە ئێوە بۆ تەشریف نابەنە دادگا و گرتووخانەکان پڕن لە چیرۆکی ئەو بەندكراوانه ى کە مانگ و ساڵە لە زیندانن بە تۆمەتی دزینی مۆبایلێک یان چەند سەد لیتر گازێک لەفەرمانگەیەکی خزمەتگوزاری.... بەڕاست!!!! (ماوەیەک دزینی قتوە شیرەکە بازاڕی گەرم بوو).
باشە ئەگەر دەزانن شار تاڵان دەکرێت بەڕاست دڵتان ژان دەکات فەرموون ئەوە دادگاو ئەوەش مادەی قانونی ئەوەش زیندان لەژێر ئیختیاری خۆتاندایە.....
یان دەتانەوێت ببنە پاڵەوانی میدیاکان و خەڵک بڵێت بەڕاستی خەلیفەی حەق و ڕاستین!!!
وەلێ تاریخی قسە و بازاڕی پۆپۆلیستی بەسەرچووە، بە قەولی ئێرانیەکان (دوصەد گفتە چون نیم کردار نیست).
تۆ بە ڕەمز قسەمان لەگەڵ مەکە، بست بە بستی شار ئەزانی چی لێدێت؟ بۆ ئەوەناشارتان خۆشئەوێت نا چونکە بۆ هەر بستێکی بەشت دەوێت! دێر زەمانە خەریکی هۆنینەوەی ئەم گوریس و زنجیرەن بەناوی بۆ میللەت. شار ئەژیم و سوتاوم دەخرێتە ملی بێچارەکان وەلێ ئێرە سلێمانیە؟؟؟؟؟
شارێکی بۆ کەس هەتا سەر نەبووە حەقە ناوبنرایە شاری پەند و عیبرەت!!!! زۆری بردە کەشکەلانی فەلەک و زۆریشی لەسەری قولەوە بەردایە خوارەوە.....
شارێک نە فێڵی لێدەکرێت و نە لە خشتەش دەبرێت نە نهێنی تێدا وون دەبێت و وە نە دەستیش لە کەس دەپارێزێت.
کەس ناتوانێت دەستی چەوری پێدابسڕێت.
چەند ڕۆژێکە هەواڵ گەرمە دەڵێن شاری داگیرکراوە زۆر خەندەدارە کاتێک هەمەکارەی شاری بڵێیت وەرن فریا کەون شار فرۆشرا!!!!
وەلێ شار نەجوابی دایەوەو نە سەری بۆ لەقاند.
جێگەی ترسە!!!!! هیچ کات سلێمانی ئەندازەی ئێستاغه رقى بێدەنگی نە ئەندازەی ئێستا کم دوو بووە......
کاتێک سلێمانی بێهیوا بێت لە سیاسەت لە قسە و بەشداری سیاسی هات و هاوار و دەنگی ئازادی مەسخەرە نوکتەبازی هیچ باکی نەبێت لە ڕووخاندنی پردەکانی پێشوو دوای خۆی لەناو گێژاوی خۆیدا خول بخوات.
فرۆشتنی گویژە و باخی گشتی بەرلووتی مەڵبەندی یەکی سلێمانی و نەخۆشخانەی شیرەکە ببێتە باس و خواستی ڕۆژنامەکان خەڵکی شار بێدەنگی هەڵبژێرێت دەبێت سیاسی و کار بەدەستانی شار بزانن چۆن دەستیان ناوەتە گەرووی سلێمانی و وا ڕۆحی دەردەچێت، چۆن سیاسەتیان شار بەدەر کردوەو لێرە و لەوێش هەندێک مەسئول فرمێسکی گەوجاندن و دیما گەوج کردن دەڕێژن.....
گوایە گرفتار و بێئاگان لە ڕەوشەکە....
(وەلێ شکور هۆشیارە مەحوی تێدەگات دنیا خراباتە)...
بەداخەوە!!!! کۆمەڵگا هێندە لەم شانۆگتریە بێزارە بکەرەکانی چیان پێناخۆش بێت کۆمەڵگا خۆشحاڵ دەکات...
ڕاستیەکانیش بە سیناریۆ سەیر دەکات، (خەڵک بێزی نەهات دەنگمان بداتێ) ئەمە ڕستەکەی بافڵ تاڵەبانیە.
حەقە بە گەورەیی لە بەردەکی سەرا هەڵواسرێ واتە شار هەمووشی بفرۆشرێت بێزیان نایەت سەرە ڕێمان لێبگرن، ئەزانن بۆ؟؟؟؟ چونکە ئاوێنەی شار بەجۆرێک وێران و شوخت و خەتی تیاکراوە نە کەس قیافە و چارەی خۆی ئەبینێت نە ئایندە.
خوڵاسەی کەلام گەل نایەت بە هاناتانەوە تا شار داگیر نەکرێت، بەڵکو دەڵێت پەنجەکانتان لە گەلوو بکەنەوە با شارە سەوزەکە زەرد هەڵنەگەڕێ هەرکەسێک هەوڵی دابێت ئەم شارەبخنکێنێت خۆی غه رق ده بێت .