Draw Media

تاقیکردنەوەی رۆبەرت هیر

تاقیکردنەوەی رۆبەرت هیر

2022-02-20 07:24:31


ئارام سەعید

فەیسبوک ماڵێک بۆ سایکۆپاتەکان

بەگوێرەی ئەو ریزبەندیەی دانراوە بۆ سایکۆپات لەنێوان نەخۆشییەکاندا، سایکۆپات بەنەخۆشی عەقڵیی دانەنراوە، بەڵکو وەک کەسێتییەکی دژ بە کۆمەڵگا وەسف دەکریت کە هەڵگری چەند سیفەتێکی کەسیتییە لەوبوارەدا. جگە لەم ناونانە لە پێناسە گرنگەکان بۆ سایکۆپات ئەوەیە کە ئەوان زۆر بەئەستەم بێ ئومیدی قبوڵ دەکەن و بەهیچ شێوەیەک حەزناکەن لەسەرەوە فەرمانیان پێ بکرێت، بۆنمونە لەکاتی مناڵیدا فەرمانی باوک، یان دادگا، یان دەسەڵات لەکاتی هەرزەکاریاندا.. لەکاتێکدا پێیان دەگوترێت "نا" توڕەییەکی زۆریان لێدەردەکەوێت و دوورنیە بگاتە توندوتیژی، بەئەستەم دەتوانن هەستی خۆیان دەرببڕن و وەک پێشتر وتمان هەرگیز هەست بەوەناکەن تاوانێک یان هەڵەیەکیان کردبێت و ویژدانیان بجوڵێت.

ساڵی ١٩٩١ رۆبەرت هیر زانای دەرونناسی کەنەدی لیستێکی دروستکردووە لە بیست پرسیار بۆ ئەوەی بزانین کەسێک سایکۆپاتە یان نا، کە پێشی دەوترێت "پێوانەی هیر" لێرەدا بیست پرسیارەکەی هیر تەرجەمە دەکەین کە بۆ دەستنیشانکردنی کەسی سایکۆپاتە، کە دەتوانین بۆ وەڵامی هەر پرسیارێک نمرەی سفر تا ٣ ی پێ بدەین، ژمارە سفر مانای ئەوەی ئەو کەسە ئەو ئەو هەڵسوکەوتەی نییە، ژمارە ٣ مانای ئەوەیە تەواو لەگەڵ زانیاری پرسیارەکە گونجاوە.

لەکۆتایی تاقیکردنەوەکە ژمارەکان کۆبکەرەوەو ئەگەر ئەنجامەکەی لە ٣٠ زیاتربوو یان ٣٠ بوو، ئەوا ئەو کەسە دەچێتە خانەی ئەو کەسێتیانەوە کە دەکریت بگوترێت سایکۆپات، ئەمەش پرسیارەکانە:

1. قسەکردنی زۆرو سیحری رووکەشی: ئایا ئەو کەسە قسەکەرێکی زمان شیرینە؟

2. هەستێکی باڵا بە "من" : ئایا ئەو کەسە زۆر بڕوای بەخۆیەتی؟

3. پێویستی هاندان: ئایا زوو هەست بە بێزاری دەکات؟

4. نەخۆشی درۆ: ئایا درۆ زۆر دەکات، تەنانەت بۆ شتی بێماناش؟

5. هەڵخەڵەتاندن و یاری پێکردن: ئایا یاری بەدەوروبەری خۆی دەکات؟

6. نەبونی پەشیمانی وهەست بە گوناح: ئایا قەت هەستی بە تاوان کردووە؟

7. کاریگەری روکەشیانە: ئایا هەستی دەجوڵیت یان ساردو سڕە؟

8. نەبونی سۆزداری: ئایا هەست بەئازاری ئەوانی تر دەکات یان گرنگیان پێدەدات؟

9. مەیلی بون بەئەرک بەسەر ئەوانیترەوە: ئایا کەسانی دەوروبەری بەکاردەهێنێت؟

10. لاوازی خۆ کۆنترۆڵکردن: ئایا که‌سێکی توڕەو توندوتیژە لەهەڵسوکەوتدا؟

11. تێکەڵاوی سێکسی: ئایا دەچێتە سەرکێشی سێکسیەوە؟

12. کێشەی هەڵسوکەوتی پێشتری: ئایا هەمیشە وابووە؟

13. نەبونی ئامانجی دریژخایەن: ئایا ئەو کەسە هیچ ئامانجێکی هەیە لەژیاندا؟

14. هەڵەشەیی: ئایا لە هەڵسوکەوتەکانیدا هەمیشە بەخیرایی کاردانەوەی دەبێت؟

15. نابەرپرسیاریتی: ئایا بۆ هەڵەکانی خۆی هەمیشە ئەوانی تر تاوانبار دەکات؟

16. نەبونی توانای هەڵگرتنی بەرپرسیاریتی لەهەڵەکانی: ئایا هەست بە گوناە دەکات لەئەنجامی کارەکانی؟

17. ژمارەیەکی زۆری پەیوەندی کورت مەودا: ئایا ماڵێکی جێگیری هەیە؟

18. تاوانی سەردەمی هەرزەکاری: ئایا لە هەرزەکاریدا هیچ کارێکی نایاسایی کردووە؟

19. پاڵەوانانی ئازادبوون لە زیندان بە مەرجەوە: ئایا پێشتر هیچ کێشەیەکی یاسایی هەبووە؟

20. هەمەجۆریی لەو تاوانانەی ئەنجامی دەدات: ئایا ئەو کەسە تاچەند تاوانێکی کردووە کە شێوازەکانیان جیاواز بێت؟

ئەو زانایە ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە ئەم تاقیکردنەوەیە دەکەن و دەڵێت" مەرج نیە ئەم تاقیکردنەوەیە کەسی سایکۆپاتمان بۆ دەستنیشان بکات! بۆ گەورە ساڵان دانراوەو ناکریت بۆ مناڵ و هەرزەکار بەکاربهێنریت، ئەم پێوانەیە لەسەر زیندانیکراوەکان پەرەی پێدراوەو ئامرازێکە بۆ پسپۆڕانی پیشەیی بوارەکە دروستکراوە.

لەکۆتاییدا سایکۆپاتەکان مەرج نیە بەئاسانی بناسرێنەوەو بتوانریت تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەنجام بدرێت مەگەر ئەوانەی لە زینداندان و ئەوانی تر لە پۆستی باڵاو پێگەی گرنگدان و ئاسان نیە دەستنیشانکردنیان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand