بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت.. !
2022-02-19 19:06:36
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
به‌پێی ئه‌و سوێند یاساییه بێت كه خواردووتانه و ده‌ستهێنانیشتان به قورئانی پیرۆزدا، پاشان ئه‌و به‌رپرسیارێتییانه‌ی كه له فه‌رمانڕه‌واییدا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆتان، بڕیار وایه كه ئه‌ركی هه‌ریه‌كه له ئێوه بریتی بێت له به‌ڕێوه‌بردنێكی نیشتمانییانه‌و پیشه‌ییانه‌ی ئه‌و ئه‌رك و پێگه سیادییانه‌ی كه له‌ناو هه‌رێمدا خراوه‌ته ئه‌ستۆتان.
بێگومان هه‌موومان له واقعی كوردستاندا ئه‌ژین و كه‌سیش ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌و خه‌یاڵپڵاو نییه كه چاوه‌ڕوان بێت هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كان ته‌واو پێرفێكت و پرۆفیشناڵ به‌ڕێوه‌بچن و بێ عه‌یب و عاربن، به‌ڵام خۆ لانیكه‌م نابێ ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان، پله به پله، وه‌ك باره‌گایه‌كی حزبییان لێ بێت و له چالاكیی ئه‌وانه‌ی تێیاندا كۆبوونه‌ته‌وه، ره‌چاوی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئیئتیلافیی تێدا نه‌كرێت و وا بزانرێت حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه ئه‌مڕۆ ئه‌و دوو پۆسته لای به‌ڕێزتانه، ته‌نها موڵكی پارتێكی سیاسیی دیاریكراوه.
ململانێی ئه‌م ماوه‌یه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆستێكی دیاریكراو، نابێ به‌و راده‌یه، زه‌ق زه‌ق، له‌جموجوڵیی كاری فه‌رمانڕه‌وایی ئێوه‌دا ره‌نگبداته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ خه‌ڵكی هه‌رێم له‌هیچ كێشه‌و قه‌یرانێكی وڵاته‌كه‌دا، به پله‌ی یه‌كه‌م، ته‌نها پارته‌كه‌ی ئێوه تاوانبار نه‌كاو له خۆشی و ناخۆشیدا هاوبه‌شتان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌م ویسته به كردار له جموجوڵی كاری ده‌وڵه‌تمه‌داریشدا ده‌ربكه‌وێت، له بڕیار‌و هه‌ڵوێسته‌كانتاندا به‌دی بكرێت، وه‌فده‌كانتان بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی هێزه به‌شداربووه‌كانی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمه‌كه بێت، نه‌ك ته‌نها یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك ئاراسته‌و یه‌ك حزب كه جارێ ئه‌مه هه‌ر بۆخۆی گومانی گه‌وره‌تان له‌نێواندا دروست ده‌كات!.. باشه، ئه‌ی كه‌وابێ بۆ ره‌خنه له‌وه بگیرێت كه هاوبه‌شه‌كانتان به‌رپرسیارێتیتان له‌گه‌ڵدا دابه‌ش ناكه‌ن و وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ره‌فتار ده‌كه‌ن؟
پاشان، به راستی، نه خۆتان به سه‌هودا به‌رن و نه له رای گشتیشی بشارنه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیارتان داوه كه ئاوها، به ئاشكرا، حساب بۆ هاوبه‌شه‌كانتان نه‌كه‌ن و ته‌نها وه‌ك دیكۆر و هه‌ر بۆ ناو ناویان ببه‌ن و ئه‌جندایه‌كی تایبه‌تیتان هه‌یه كه پارته‌كه‌ی خۆتان پێی سپاردوون، ئه‌وا راشكاوانه رای بگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ش وانییه‌و ئه‌وه‌ی له‌و باره‌وه ده‌وترێ ته‌نها تۆمه‌ته‌و بۆتان هه‌ڵده‌به‌سترێت ئه‌وا وه‌ك دوو كاراكته‌ر كه ئه‌مڕۆ كه‌سی نمره یه‌كی ناو ده‌زگای ده‌وڵه‌تین له هه‌رێمدا نابێ رێگه به خۆتان بده‌ن كه ململانێی نێوان پارته‌كه‌تان و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌و راده‌یه كار له جوڵه‌و وه‌زیفه‌ی نیشتمانی و پیشه‌ییتان بكات له ده‌زگاكانی هه‌رێمدا كه ته‌نها موڵكی یه‌ك پارتی سیاسی نییه.
كاك مه‌سرور، له‌م ماوه‌یه‌دا، زیاتر له جارێك ده‌چێته وڵاتانی ناوچه‌كه‌و له‌بری وه‌زیره‌كانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی له حكومه‌تدا، كه‌سی ناڕه‌سمیی نزیك له خۆی ده‌بات!، كاك نێچیریش وه‌ك ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری پارتێكی سیاسی بێت، حزبه عێراقییه‌كان و توركیا به‌سه‌رده‌كاته‌وه!، نوێترین جوڵه‌ش رووداوی كۆنفرانسی ئاسایشی موینشن-ی ئه‌ڵمانیایه كه دیسانه‌وه پێكهاته‌ی وه‌فده‌كه، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تیش، دیسانه‌وه پێكهاته‌یه‌كی نا ئاساییه‌و له سیماكانی ته‌نها یه‌ك حزبی فه‌رمانڕه‌وا پێكدێت. ئه‌مه با له‌وه گه‌ڕێن ئاخۆ ئاكام و خێر‌و بێری ئه‌و جوڵه‌و سه‌ردانانه‌ش بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردی باشوور، چییه‌و چی نییه!.
ئه‌م ده‌ركه‌وتنه زه‌قه‌ی دابه‌شبوون له ئاستی ده‌وڵه‌تداریدا، زیانی مه‌عنه‌ویی یه‌كجار گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێم له عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهانیش هه‌یه، واش مه‌زانن ئه‌و وه‌فدانه‌ی ده‌یانبینن له مه‌عالمی ئه‌و دابه‌شبوونه بێ ئاگان!. هه‌رچی له‌ناوخۆیه، ئه‌وا بێگومان له دیدی گشتیدا، له‌رووی مه‌عنه‌وییه‌وه، هێنده‌ی تر سیفه‌تی ره‌سمیتان لێ وه‌رده‌گرێته‌وه.
بێگومان به‌شبه‌حاڵی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه ته‌نانه‌ت كاك قوباد-یش، له‌ناو پێكهاته‌ی وه‌فدی حزبه‌كه‌یدا بێت له‌و سه‌ردان و دانوستانانه‌ی كه یه‌كێتی بۆ به‌دواداچوونی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ لای هێزه عێراقییه‌كان و له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌و كونسڵگه‌ریی وڵاتاندا به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، ئه‌وه‌شیان باش نییه. راسته چ ئێوه‌و چ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌بڵ ئه‌ركن، له حزبدا پێگه‌تان هه‌یه‌و له‌ناو سیسته‌می فه‌رمانڕه‌واییش، ئه‌مه نه‌نگی نییه، به‌ڵام راستتر وایه كه ئه‌م دوو ئه‌ركه به‌ته‌واوی لێك جیا بكرێنه‌وه، به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌وه كار نه‌كرێت و پێكهاته‌كه حزبی بێت، یان وه‌فدی حزبی بیت و به سیفه‌تی ره‌سمیی پێی ده‌ربكه‌ویت. ئه‌مه ده‌بێته هۆكاری زیاندان له مسداقییه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ی پیشه‌و به‌رپرسیارێتییه‌كان و لێدانی ئاشكرا له نوێنه‌رایه‌تیكردنی وڵات.
تا ئێره، ئێمه به زمانی بابه‌تی له‌سه‌ر دیاره‌كه ده‌دوێین، بێگومان خۆتان ئازادن له‌وه‌ی حساب بۆ هاوبه‌شه‌كانتان ده‌كه‌ن یان نا، ئیشی هاوبه‌شه‌كانیشتانه كه هه‌ڵوێستیان ده‌بێت یان نابێ؟ ئاخۆ پێتان ده‌ڵێن پێگه‌كانی هه‌رێم ته‌نها مۆنۆپۆڵی هێزێك نین، یان بێده‌نگی لێده‌كه‌ن. ئه‌مما خه‌می ئێمه، خه‌می ئاقیبه‌تی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و دیارده‌یه‌یه كه ده‌زانین، ئه‌گه‌ر له‌كات و شوێنێكدا نه‌وه‌ستێت، ئاكامی خراپی ده‌بێت، دڵنیاین له‌سه‌رخۆ زه‌مینه‌ی فكری و سایكۆلۆژی و جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌رله‌نوێ دابه‌شبوونه‌وه‌ی ئیداری خۆش ده‌كاته‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا‌و ده‌مانباته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م.. خۆ ئه‌گه‌ر خۆیشتان، له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌تان داناوه‌و به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش كار ده‌كه‌ن، ئه‌وا شاردنه‌وه‌ی ناوێ، ناوی خوای لێ بهێنن و جاڕی بده‌ن.!