رێگا راسته‌كه ته‌سلیمكردنی مه‌له‌فی نه‌وت به‌رانبه‌ر به به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم
2022-02-16 20:03:41
ئومێد قه‌ره‌داخی
یه‌كه‌م: دوای بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ، هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دۆخێكی دژواردایه ، حه‌ماسه‌تی فووتێكراوی نه‌ته‌وه‌یی وعینادی سیاسی نه قه‌واره‌ی هه‌رێم و نه خوشگوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به هیچ شوێنێك ناگه‌یه‌نێت ، به‌ڵكو پێویستمان به ره‌چاوكردنی عه‌قلانیه‌تی سیاسی هه‌یه ، عینادی سیاسی و حه‌ماسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دوور نیه هه‌رێم بخاته به‌ردەم کارەساتی گەورە، کارەسات تا سنووری په‌لاماری سه‌ربازی عێراق ، بۆیه رێگه چاره‌ی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بریاره‌دا بكه‌ن و بچنه دانوستاندنێكی جدییه‌وه ، مه‌له‌فی نه‌وت و غاز راده‌ستی به‌غدا بكرێته‌وه ، به‌رانبه‌ر به‌مه به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم وه‌ك پێش ساڵی 2014 بنێرێت ، به‌مه كورد و قه‌واره‌كه‌ی له هه‌ره‌شه‌یه‌كی جدی به‌غدا رزگاری ئه‌بێت ،هه‌میش خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌ست به‌ڵای فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت رزگاری ئه‌بێت و له‌سایه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه كورد ئه‌توانێت سودمه‌ند بێت و له‌رووی ئابووریه‌وه ده‌بوژێته‌وه
دووه‌م :گومان له‌وه‌دا نیه هه‌ریم به‌خراپترین شێوه‌ی ئیداره‌ی مه‌له‌فی نه‌وتی كردوه ، كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی خراپ بۆ فرۆشتنی نه‌وت ئه‌نجامدراون كه هه‌ندێكیان زیاتر له 40% داهاتی نه‌وت ئه‌چێت بۆ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن، كرێی گواستنه‌وه و فرۆشتنی بۆرییه نه‌وتیه‌كان و مامه‌ڵه‌ی نارۆن له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی سامانی نه‌وتی خستۆته خزمه‌ت ئه‌جێندای ئه‌وانیتره‌وه ، نه‌بوونی لانیكه‌می شه‌فافیه‌ت له فرۆشتن و داهاتی نه‌وتدا ، گۆرینی سامانی نه‌وت له سامانێكی نیشتیمانییه‌وه بۆ سامانێكی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی كه له‌سایه‌یدا كوردستان بوه به ژێر قه‌رزێكی بیست و چوار ملیاردۆلارییه‌وه ، ژێرخان و سه‌رخانی كوردستان وێران بوه، ته‌واوی پرۆژه‌ی عومرانیه‌ت و ئاوه‌دانی وه‌ستاوه ، حكومه‌ت ناتوانێت لانیكه‌می پابه‌ندییه داراییه‌كانی كه دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه دابین بكات ، به‌م هۆیه‌شه‌وه باج و خه‌راجێكی تاقه‌تپروكێن به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا سه‌پێنراوه ، له‌سایه‌ی نا شه‌فافیەتی نەوتەوە جیاوازییه‌كی چینایه‌تی بێ وینه دروست بوه ،كه‌مینه‌یه‌كی نزیك له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات خه‌ریكی ره‌یعخۆرین و زۆرینه‌ش له هه‌ژارییه‌كی كوشنده‌دا ئه‌ژین ، ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌له‌فی نه‌وت و ئابوریه سه‌ربه‌خۆیه شتێكه م ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه مایه‌ی ئه‌سه‌فه كه موسته‌فیدی پاره‌ی به لێشاوی نه‌وتن یان كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تییه‌وه كه بێگومان ته‌نها وه‌ك دیۆجامه‌یه‌ك به‌كارهاتوه بۆ بارزگانی به سامانی نه‌وت و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی بنه‌ماڵه‌وه
سێیه‌م : كاتێكی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ن و فشاری لێبكه‌ن به ئاراسته‌ی ته‌سلیمكردنی مه‌له‌فی نه‌وت ، سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی فرۆشتنی نه‌وت كوردی گه‌یاندۆته لوتكه‌ی كاره‌سات ، ته‌نها نوخبه‌یه‌كی ره‌یخۆر سودمه‌ندن و به‌س