كاتی هەڵدانەوەی ده‌فته‌ری حه‌ق و حسابه
2022-02-13 20:24:42
عرفان عزیز عزیز
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ روویداوه ده‌كرێـت به‌م شێوه‌یه شیمانه‌ی بۆ بكرێت, ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كاك هۆشیار زێباری هات بابه‌تێكی ته‌واو سیاسییه و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه وه‌به‌رهێنه‌ری پێكراوه، بۆیه یاری پارتی له مه‌یدانه‌كه له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ناو عێراق نییه به‌ڵكو گه‌وره‌تره له‌وانه ئه‌مڕۆ كاك هۆشیار خۆشی ته‌واوی ئه‌و راستیه‌ی دڕكاند بۆیه هیچ لایه‌نێكی كوردی سیاسی عێراق پێی وانەبێ ئه‌و براوه بووه به‌رانبه‌ر به پارتی، چونكه به‌پێوه‌ری هه‌موو پره‌نسیبه‌كانی دیموكراتی به‌ره‌ی پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی زۆرینه‌ن له‌په‌رله‌مانی عێراق، و خودی كاك هۆشیاریش تۆمەتبار كراوه به بابه‌تی گه‌نده‌ڵی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن پرسیار لێره دروست ده‌بێت، 370 ملیار دۆلار له 18ی ساڵی رابردوو له عێراق به‌هه‌ده‌ردراوه ئێستا ده‌یانه‌وێت شكستی ئیداره‌دانی رابردووی خۆیان به‌سه‌ر كاندیدی پارتی بشكێننه‌وه؟ پارتی هه‌میشه پشتی به جه‌ماوه‌ر و كادیر و خه‌ڵكی كوردستان به‌ستووه وابه‌سته نه‌بووه به‌سیاسه‌تی هیچ ئه‌جێندایه‌كی هه‌رێمایه‌تییه‌وه، بۆیه زۆر ئاساییه له هه‌ندێك هه‌نگاوی سیاسی (ئه‌م كه‌یسانه رووبده‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رگای خۆكاندید كردن داده‌خرێت چاوه‌رانی هه‌ڵوێستی نوێی پارتی ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت روونكردنه‌وه له‌سه‌ر دوای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه بۆ كاندیده‌كه‌ی دروستكرا ده‌رگای نوێ بۆ پارتی ده‌بێته‌وه، كه چۆن له‌گه‌ڵ بارودرخه‌كه مامه‌ڵه‌بكات، چونكه ده‌ركه‌وت به‌شێك له دامه‌زراوه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت دادگای فیدراڵی و كۆمسیۆن و ناوه‌ندی یاسایی به‌غدا له‌ژێر هه‌ژومنی بڕیاری سیاسین، ئه‌مه زۆر مەترسیدارە، ئه‌وه‌تا له ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقه‌وه ناوی هۆشیار زێباری چوه‌ته په‌رله‌مان و به‌قسه‌ی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچ تانه‌یه‌ك و نیشانه‌یه‌كی پرسیار له‌سه‌ر كه‌یسی كاك هۆشیار نه‌بووه كه له‌ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، ئایا ئێستا خێره دادگای فیدراڵی تانه له دۆسیه‌ی كاك هۆشیار ده‌دات؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بڕیارێكی سیاسی نه‌بێت چۆن له ده‌سته‌ی نه‌زاهه تێپه‌ڕی به‌ڵام له دادگای فیدراڵی ره‌تكرایه‌وه، کەوایە جۆرێك له دابه‌شكردنی میحوه‌ری سیاسی له‌ناو دامه‌زاروه بێ لایه‌نه‌كانی عێراقیش هه‌یه، ئه‌مه له‌رووی ناوخۆیی و نێوده‌وڵەتیه‌وه گه‌وه‌ترین پرسیار له‌سه‌ر عێراق دروست ده‌كات، تا ئه‌م عه‌قڵیه‌ته له دامه‌زاروه‌كانی عێراق هه‌بێت ئۆقره‌یی سیاسی نابێت، مادام به شه‌كوای 3 په‌رله‌مانتار كاندیدێك ره‌تكرایه‌وه كه‌وایه ده‌بێت زۆر به ئاسانی له عێراقدا تانه و ئاسته‌نگ بۆ هه‌رشتێك دروست بكرێت كه ئه‌گه‌ر یاساییش نه‌بێت.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه پارتی ده‌فته‌ری حه‌ق و حساب ده‌ربهێنێت و وشه به وشه سیاسه‌ت به سیاسه‌ت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا بچێته‌وه كه له رابردوو كردوویه‌تی و بۆ داهاتووش چی ده‌كات دیاره ویستێك له عێراقدا هه‌یه كه هێشتا نایه‌وێت كه‌سی به ئه‌زمو‌ن و به‌هێز ده‌وڵه‌تداری بكات ؟ ده‌نا بۆچی ئه‌و ماوه زۆره‌ی كاك هۆشیار له پۆست نه‌بووه ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه له عێراق كراوه دادگای فیدراڵی له كوێ بووه ؟ ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ته‌ی عێراق دزراوه دادگای فیدراڵی بۆچی به‌یاننامه‌یه‌ك و یاخود بۆچی ئیدانه‌یه‌ك و دووسێ به‌رپرسی گه‌وره‌ی عێراقی بانگێشت نه‌كرد؟ كه‌وایه ئه‌م جاره‌ش له جیاتی ده‌رگای یاسایی و ململانییه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی بكرێت، هاتن له پاشقوڵ لێدان له پارتی و شه‌ری ده‌روونی له‌گه‌ڵ كاندیدی پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێكی دیكه‌ی خراپی سیاسی تاقی بكه‌نه‌وه دواجار ئه‌وه‌ی له مه‌یدانه‌كه قسه‌ی خۆی ده‌كات خه‌ڵكی كوردستانه له ماوه‌ی رابردوو عێراقییه‌كان وانه‌یه‌كی به‌هێزیان دایه ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی كه ئه‌جێندای هه‌رێمایه‌تیان له عێراق جێبه‌جێ ده‌كرد، بینیمان ئه‌و هێزانه‌ی 18 ساڵه حوكمی عێراق ده‌كه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی چۆن خه‌ڵكی عێراق سزای دان. ده‌پرسین بۆچی عێراقییه‌كان سزای ئه‌و گروپانه‌یان دا؟ له‌وه‌ڵامدا هه‌موویان به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن سیاسه‌ت ده‌بێت بۆ عێراقییه‌كان بێت نه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه بۆ خودی عێراق دروست بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان 10 جار دروسته كه به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه دیاره كه كێ په‌یڕه‌وی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی له كوردستان ده‌كات.
هێزێكی ناوخۆیی و پشت ئه‌ستور به جه‌ماوه‌ر وه‌ك پارتی هه‌ر ده‌بوو خۆی ئاماده بكات بۆ سیناریۆیه‌كی له‌م شێوه‌یه، له داهاتووش هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه، هه‌موو سیناریۆكان له دژی پارتی ئاماده‌ن و ئه‌وه خودی پارتییه كه بۆ داهاتوو چۆن بتوانێت له بارنبه‌ریان خۆی ئاماده بكات, كاتی خۆی سه‌رۆك بارزانی به ئاشكرا باسی ئه‌و لوغمانه‌ی كرد كه له به‌رده‌م پارتی دایه، ئێستا پارتی زیاتر له جاران ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانی به وریایی و به حه‌كیمانه بنێت، چونكه نه‌یارانی پرۆسه‌كه له‌ئان و سات ده‌گه‌رێت بۆ لاوازكردن. پارتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بوو ئه‌نجامی دا له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان به كرده‌یی چووه پێشه‌وه و كاندیدی خۆی پێشكه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تا دواسات گفتووگۆی كرد و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی شیعه كرد و سوننه‌كانی یه‌كخسته‌وه، پارتی ئه‌وه‌ی له توانای بوو بۆ راست كردنه‌وه‌ی پر‌وسه‌ی سیاسی عێراق ئه‌نجامیدا و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵێك هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵە‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كانه‌وه كه پرۆسه‌ی سیاسی عێراق په‌ك بخه‌ن و ده‌وڵه‌تانی جیهانیش به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیاره لەوەی له 2017 روویدا جارێكی دیكه له عێراق دووباره نه‌بێته‌وه و به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه له‌رووی ئه‌خلاقییه‌وه پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پارتی بكه‌ن بۆ داهاتووی عێراق، هێشتا یاریه‌كه زۆری ماوه به‌بێ پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی دڵنیابن كاندیدی هیچ حزبێك سه‌ركه‌وتوو نابێت.