Draw Media

نامەکەی خامەنەیی بۆ بارزانی 

نامەکەی خامەنەیی بۆ بارزانی 

2022-02-01 07:02:37


سالاری بازیان

لە دونیا بینی جمهوری ئیسلامی ئێراندا  ،نامەی رەهبەر بەقەد ئەو ڕیسالەیە پیرۆزە. کە پێغەمبەر ناردی بۆ ووڵاتانی دراوسێ ،،ناوەڕۆکی نامەکەش. بۆ بارزانی دەستکەوتێکی گەورەیە. گێڕانەوەی متمانەیەکە. کە بەهۆی ڕیفراندۆمەوە. زیانی بەر کەوتووە پەیامی نامەکە بریتیە لە:
١/دان پیانان و ناساندنی بارەگای بارزانی 
٢/بارزانی وەکو مەرجەعیەتی هەرێم حسابی بۆ دەکرێت .
٣/پاراستنی سنوری ئاسمانی و زەمینی باشوری کوردستان .
بە پێچەوانەوە بەدەنگەوە نەهاتنی پەیامەکە دوور نیە کوردستان و پایتەختەکەی ببێتە مەیدان ڕەمی باڵگەردە بێ سەر نشینەکان .
هەرچەندە پێناچێ بارزانی بێ منەت بێ و درکی بە مەترسیەکانی کردووەو لەیەکەم کاردانەوەدا (نێچیرڤان بارزانی)دەنێرێتە نەجەف ..
بەڵام ئەگەر لە گۆشە نیگای قەوارەی هەرێمەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێ تاحاڵی حازر هیچ یەکێ لەو پەرچە کردارانە وە مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخەکە بەسوودو بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان لێک نادرێتەوە.
بەڵکو چەندین پرسیاری جەوهەری بەدوای خۆیدا دەهێنێت:
١/بارزانی دەبوو لە ڕەوشێکی وادا دەستە جەمعی نێوان حیزبە سیاسیەکان ڕەچاو بکاتو لەم فرسەتە مێژوویەدا کورد یەک دەنگ و یەك هەڵوێست و بە پرۆژەو لە ڕوانگەی بەرژەوەندی نەتەوەییەوە وەڵامی پەیامی لەم شێوەیەو هاوپەیمانێتیان لەگەڵ حیزبە عێراقیەکان بکردایە .
٢/پۆستەکانی بەغدا ئەوەندە گرنگن ماڵی کورد پارچە پارچە بکات.
٣/هاوپەیمانێتی لەگەڵ حیزبە عێراقیەکان ماددەی (١٤٠)دۆسیەی پێشمەرگەو بوجەی هەرێمو دەیان کێشەی تری هەڵواسراو بوونەتە نووسراو  وەسیقەی ئیمزا کراو؟؟!!
٤/داموو دەزگا دەستورێکانی هەرێم لە کوێی ئەم گۆڕان کاریانەدان؟
٥/ئەگەر هەژموونی ووڵاتانی زل هێز ئەوەندە کاریگەریان بەسەر عێراقەوە هەبێ چی گەرەنتیەك هەیە بۆ ئەو هاوپەیمانێتیەی لە نێوان کوتلە سیاسیەکاندا هەیە ..لە خولاسەی کەلام عێراقی دیموکراتی حکومەتی زۆرینەو کەمینە وەك کوتانی ئاوە لە دۆڵا ..نایەتەدی و هەڵواسینی قەوارەی هەرێمیش بەم دنیا بینێوە سەری قەوارەکە دەخوات .باشترین کار لە ئێستادا کۆکردنەوەی سەرجەم حیزبە سیاسیەکانە بە دەستپێشخەری بارزانی و کردنەوەی گرێ کوێرەی سەرۆك کۆمار…

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand