تێپەڕاندنی بۆری بەفیڕۆدانی سامانی عێراق
2022-01-19 19:07:21
باقر جەبر زوبەیدی
بەداخەوە حكومەت بڕیاریدا بەردەوام بێت لە بونیادنانی بۆری گواستنەوەی نەوت لە بەسرەوە بۆ بەندەری عەقەبەی ئوردن, لەو كاتەوەی كە پرۆژەكە لە لایەن حكومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی و حكومەتی ئوردنی لە ساڵی 2019 راگەیەندراوە, ئێمە هۆشداری دەدەین لە مەترسی ئەو بۆریە, كە بە سەرەتای راستەقینەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی دادەنێین لەگەڵ ئیسرائیل, چونكە بۆرییەكە بە " تیران" دا تێدەپەڕێت كە ئەمڕۆ لەژێر ئیدارەی " تەلئەبیب"دایە, هەروەها بەگوێرەی چەند زانیارییەكی تایبەت بۆرییەكە پێش ئەوەی بگاتە عەقەبە بە چەند كیلۆمەترێك لقێكی نهێنی لە ژێر زەویدا هەیە كە دەگاتە ئیسرائیل و بەبێ ئەوەی حكومەتی عێراق ئاگای لێبێت.
لە رووی ئابورییەوە ئەو بۆرییە هیچ سودێكی نیەو تێچووی بونیادنانی 26 ملیار دۆلارە, بەواتای ئەوەی تێچووی گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوت دەگاتە نۆ دۆلار لەبەرامبەردا تێچوی هەناردەكردنی لە كەنداوەو لە رێگەی بەندەرەكانی بەسرەوە نیو دۆلارە, جگە لەوەش مەترسی ئەمنیی زۆری لەسەرە بەهۆی ئەوەی بۆرییەكە بە دۆڵی حۆراندا تێدەپەڕێت كە لەژێر كۆنترۆڵی چەكدارەكانی داعشدایەو بەوەش گریمانەی تەقاندنەوەی بۆرییەكە هەمیشە لە ئارادایە.
میسر و ئوردن زۆر پێویستیان بە بۆری نەوت هەیە لە بەسرەوە بۆ عەقەبە, ئوردن و بەندەری عەقەبە پێش بەسرە دەكەون و پێگەكەی وەك هەناردەكەری نەوت لاواز دەكەن, ئوردن قازانجێكی زۆر دەكات لە تێپەڕینی نەوت بە خاكەكەیدا جگە لەو كۆمێنشنە مەترسیدارو ترساناكانەی كە دەچنە گیرفانی سیاسییە عێراقیی و میسریی و ئوردنییەكانەوە.
میسر وڵاتی ئوردنی قایل كردووە كە بۆرییەكە بگاتە ئەوێ بەهۆی كۆمپانیای " الجسر العربی" كە كۆمپانیایەكی هاوبەشی میسری ئوردنی عێراقییە بۆ گواستنەوەی دەریایی و بەوەش پێدوایستی میسر لە نەوت دابین دەبێتو لەلایەكی تریشەوە ئەو نەوتە هەرزانەی كە لە عەقەبەوە هەناردە دەكرێت بە سوێسدا تێدەپەڕێتو نۆكەندی سوپَس بۆ هەر بەرمیلێك نەوت 7 بۆ 10 دۆلار دەچنێتەوە.
پێویستە هیچ یاداشتێكی لێكتێگەیشتن یان رێككەوتنێك لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا نەكرێت كە داهاتووی عێراق هیچ پەیوەندییەكی بەو وڵاتانەوە نیەو جەمسەری سیاسیی عێراق نین و هیچ رێككەوتنێكی سیاسی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا كۆمان ناكاتەوەو میسرو ئوردن چەندان جار هەڵوێستی خۆیان دەربارەی عێراق گۆڕیوە بە ویستی وڵاتانی كەنداوو ئەمریكا ئەوان هاوبەشێكی سیاسی و ئابوری گەرەنتیكراو نین.
*ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی ئینجاز