ئیدارەی بایدن، چۆن ڕوبەڕوی بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەبێتەوە.
2022-01-17 20:25:54
دانا نەقی
بەردەوامی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە کۆتاییەکانی ٢٠٢١ و سەرەتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢، بە تەواوی ئیدارەی بایدنی هەراسانکردوە. بەرزی نرخی نەوتی خاو لە ئەمەریکا بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین لەو وڵاتە. بە پێی لێکۆڵینەوەکانی سەنتەری ووزە لە جیهان چارەکی یەکمی ٢٠٢٢ نرخی نەوت دەگاتە ١٠٠ دۆلار، هەر چەندە ئەمەریکا لە هەوڵدایە بۆ ڕێگریکردن لە گەشتنی یەک بەرمیل نەوت بۆ سەد دۆلار، بەڵام هەوڵەکانی دیاریکراوەو توانای وەستانی بەررزبونەوەکەی نیە. نیگەرانی ئیدارەی بایدن لەم دۆخە ئەوەیە، کە بەتەوای هەراسان بوە بە دەست بەرزبونەوەی نرخی بەنزین لە ئەمەریکا شان بە شانی بەرزی نرخی نەوت. ئەمەریکا ڕۆژانە پێویستی بە هەشت ملیۆن و نیو لیتر بەنزین هەیە بۆ ناوخۆ، بەرامبەر بەمەش زیاد لە نۆ ملیۆن بەرمیل نەوتی پێویستە بۆ پاڵاوتن. هۆکارە زەقەکانی شکستی ئەمەریکا بەرامبەر بە ڕێگیرکردنی بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئەم سێ خاڵەن.
١- شکستی ئیدارەی بایدن لە بە کارهێنانی نەوتی خەزنی ستراتیجی ئەمەریکا، هەر چەندە لە ساڵی پار پەنجا ملیۆنی بە کار هێنا، بەڵام هەر نەیتوانی ئامانج بپێکێت.
٢- ڕەتکردنەوەی داواکاریی ئەمەریکا لە ووڵاتانی وەک( بەریتانیا، هند، چین، یابان، کۆریای باشور) بۆ بەکارهێنانی نەوتی خەزنکراویان.
٣- ئەندامانی ئۆپیک بە هەمان شێوە گوێگریان نەکرد بۆ داواکانی ئەمەریکا، کە ڕێژەی هەناردە کردنی زیادە بریتی بێت لە ملیۆن و نیوک بەرمیل ڕۆژانە، بەرامبەر بەمە ئۆپیک چواردسەد هەزار بەرمیلی زیاد کرد.
ئاشکرایە نەوتی خەزنکراوی ستراتیجی ئەمەریکا، لە ساڵی ٢٠٠٢ پێنج نەوەدو دوو ملیۆن بەرمیلە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٢. ئەمەریکا ئەم خەزنەی هەمیشە وەک کارتێکی سیاسی بەکار هێناوە بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، گەر ئەمەریکا لە داهاتو بیەوێت نەوت و نرخەکەی دابەزێنێت ئەوا دەبێت ١٠٠ ملیۆن بەرمیل بە کار بهێنێت و، پاشان دەتوانێت بە خستنە بازاڕی ئەو خەزنە نرخی بەنزین لە وڵاتەکەی بگەینێتە هەژدە سەنت بۆ لترێک بەنزین.