Draw Media

دەربازبوون لە تەڵەزگە

دەربازبوون لە تەڵەزگە

2022-01-17 17:32:10


فارس نەوڕۆڵــی

کورد ئەو نەتەوەیە لە مێژوودا زۆرجار کەوتۆتە دۆخی تەڵەزگەوە ( مەئزەق)، زۆرجاریش لەو دۆخەدا ڕێگا چارەی نەدۆزیوەتەوە و وەک بەردەکەی (سیزیف ) هاتۆتەوە بۆ خوارەوە و بۆ سەرەتای یارییەکە.

لەشێوازێکی تراژیدیدا، دۆخی تەڵەزگە لە سیاسەتداو بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر دووبارە دەبێتەوە.

تەڵەزگە ئەو دۆخەیە، کە هەڵبژاردەیەکت لە ئەوی دیکە خراپتربێت ئەمەش لە ئامادە نەبوونی بیرکردنەوەی ستراتیجی و دەسکراوەیدایە، بەڵام هەندێکجار فاکتەرێک لە ناوەوە یان ڕوداوێک لە دەرەوە دەلاقەیەک دەکاتەوە دەکرێ بقۆزرێتەوە بۆ دەربازبوون لە دۆخی تەڵەزگە، تێنەگەشتن لە دۆخی تەڵەزگە تێنەگەشتنە لە دیاری نەکراوی ئاڵۆزییە ناوەکییەکان، بۆ تێگەشتن لە ئاڵۆزییە ناوەکییەکان پێویستمان بە هونەری لێکدانەوە هەیە، هونەرێک بە تێگەیشتن لەو فاکتەرانەش کە دەوریان داوین.

کورد ژیانی ئەزمونکراوی زۆرە لەتەک دۆخی تەڵەزگەدا، لێرەدا دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ئەو تێگەیشتنەی کە سیاسەت هونەری ئیدارەدانی جیاوازییەکان و کێشمەکێشەکانە، بۆ ئەمەش دەبێ بۆچارە سە ر باوەڕمان بە فەلسەفەی هەڵکردن هەبێت ئەوکات دەزانین لەم ناوچەیەدا لە فەزای سیاسی و کێشمەکێشەکاندا چی دۆخی نا ئەقڵانی و دۆخی تەڵەزگە دروستدەکات. حیکمەت و ئەقڵانییەت لێرەدا خۆی مانیفێست دەکات وئەوەمان پێدەڵێ ئەقڵانییەت ئەوەیە کە بتوانی ئیدارەی دۆخی نا ئەقڵانی بدەیت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand