Draw Media

هەولێر و وفدی شاری خامۆشان؟!!!

هەولێر و وفدی شاری خامۆشان؟!!!

2022-01-17 17:31:22


سالاری بازیان
ئەوانەی دوێنی وتمان دوژمنن ئەرتەش و سوپایان دەناردە سەر كوردستان بەئیمامی
ئيزرائيل ريفراندۆمیان لەناوبرد، 
ئێستا بوونەتە عزيزى ميصر و 
هەولێریان کردۆتە سەرەڕێ !!!  نیازمەندن بەماڵی شێواوی كورد پینە و پەڕۆیی
 بەرگی دڕاوى  شيعەيزم بكەن و 
 نەخشەی زۆرینە و کەمینە و سەروەری خاكى عێڕاق لەهەولێر بەکرد بدەن، پرسی سەرۆک کۆماریش ،وەک داشەهارە بجوڵێینن و 
كەرکوک و ماددەی (١٤٠)و  قوتی خەڵک و پێشمەرگە هەڵواسراوی بێ ڕێککەوتن 
و وەرەقەی واژۆکرا بەویژدان و بەزەیی برا شیعەکان و هاومەزهەبەکان بسپێرن
سلێمانیش هەر چاوەڕێ وەفدی
شاری خامۆشانە و گیریخواردوە،
سەرۆک کۆمار بەفرۆکەخانەی
هەولێر بنێرن مسۆگەرە يان
بەکەرکوک و سلێمانی بنێرن.
 باشە..ئیسلامییەکان و یەکێتی و گۆڕان  سلێمانی شکۆ و هەیبەتی ئەوانە و حەق نییە
کۆبوونەوەیەک بکەن و بڵێن ئێمەش هەین؟؟!!! چاوەڕێ كام جۆره لەبەشدارى سیاسین؟ 
 هەر هێندەی بەڕەکەی خۆتان بەنیازن پێ ڕاکێشن، ئەگەر هەڕ وابێ ده نگی بێ سەدابن زۆر دڵنیابن هەڵبژادن ئەمجارەی کوردستان چارەنووستان دەچێتە بەر شمشری زۆرینە و  کەمینە 
دەرد و بەڵا یەخەتان دەگرێت بەهیچ حەکیمێک دەوا ناکرێت ، ئەوسا نەک بەقەد بەڕەکەی خۆتان پێ ڕاناکێشن، بەڵکو بەڕەتان نامێنی 
تا لەسەری دابنیشن ...

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand