موقتەدا سەدر ڕاگرن!!

Draw Media

2022-01-14 11:39:56



 
سالاری بازیان
زۆرترین دووبارەکردنەوەی وشەی(عێراقیزم) رستەی سەرەوەی خاکی عێراق گەڕان بەپێی(برهنه )دانیشتن لەسەر زەوی سادەیی و ساکاری و موقتەدا پێمان دەڵێت عارفی دیموکراسی و مرۆڤدۆستییە، ولێ لەڕووی کرداریەوە دەیەوێت دەستور و بنەماکانی دیموکراسی لەدنیا بینینی شەریعەتی شیعەدا کۆبکاتەوە بیخاتە چوار چێوەیەکی( پیرۆزە)وە و ببێتە سەرچاوەی (امربالمعروف النهی بالمنكر)لەم گوشەنیگایەوه بەکاریزمای
 مەرجەعیەتی شیعی  ڕازی نییە دەیەوێ بەیتی شیعی بێتە سەرچاوەی ئیلهامبەخشی 

بەرێوەبردنی وڵات نەخشەی عێراقێکی یەک پارچەو ڕابەری کردن لەلایەن خودی خۆیەوە لەژێر عەباکەیدا بەدیدەکرێت هەڵکردنی چرای سەوزی ئەمریکی و (لا شەرقیە و لاغربیە )دەستوری عێراقیش لە ڕیفراندۆمێکدا سەراولێژکاتەوە دیزانینی لەم جۆرەش لەدوێنێی شۆڕشی ئیران گەلانی ئەمڕۆی ئەفغانستان بەدیدەکرێت، جێگەی تێڕامانە لەیەکەم هەنگاوی ئەم فەلسەفە نوێیەی دیزاین کردنەی عێراقدا تیمی کورد لەبەغداد لێکهەڵوەشا و بەرشەواره كەوتن و بەوەعد و بەلێن بۆ پۆستی ژێربوشی بەغداد (30) ساڵە لافی کوردایەتی شەڕی 

دەوڵه ت و ئاڵای  جیابونەوه ئابووری سەربەخۆی بوونەسه راب، بەدیوكی تردا له بەرپرسیاریتی مێژوویدا  سەرەڕای دنیایەک قەیران و ئابوری و سیاسی کۆمەڵایەتی بەشداری  بۆ گۆڕینی مۆدیلی  سیاسی داڕشتنەوەی عێراق بەفەلسەفەی زۆرینە و كەمینه  قەوارەی هەرێم دەكەوێته ژێر هەڕەشەی جددییەوه، هەرچەنده له چەند روژی رابردودا له وتارێکمدا ئاماژەم پێداوه قەڵای هەولێر و قەڵاچوالان لێكدوور ده كەونەوه 
هەرچەنده هەوڵدرا له نمایشكی سیاسیدا

پینەی ئه م دوركەوتنه بكرێت، ولێ زۆری نەبرد ئەوەی كه ئێستا لەبەغداد ڕوودەدات قه وارەی هه رێمی خستۆته به رده م مەترسیی له ناو بردن و توانەوه ی بەهیواشی له سەرخۆ، هەرچەنده دۆخی كوردستان ئالۆز تر دەكا ت ماڵی كورد شێواو تر و پێگەی هەرێم لاوازتر و
بێ كاریگەرتر  دەبێت .. دواجار تێپەراندنی ئەم
 ڕەوشە بۆ سەدر عێراق دەبانەوه سێگوشەی یەكەم و كوردستانیش دەبێتەوه شمالی حەبیب.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand