لەنێوان لەشفرۆش و لەشکڕدا!

2022-01-14 11:39:10



شوان حەمە

پرسی لەشفرۆشی بەدرێژایی مێژوو گرێدراوە بە ڕەگەزی مێ‌وە، لەکاتێکدا بەدریژایی هەمان مێژوو، لەنێوان پیاواندا نێربازی و بەچەبازی وەک جۆرێک لە لەشکڕین و لەشفرۆشتن هەبووە.
ئەوەی شوناسی لەشفرۆشی بەڕەگەزی مێ‌وە گرێداوە کۆمەڵگای پیاوە. چونکە دواجار پیاو نایەوێت لەبەرامبەر ژندا شەرمنانە بوەستێت و دان بەو ڕاستییەدا بنێت.

هەردوو خانمە توێژەرەوەی نەرویجی سیسیلیا هۆیگۆرد و لیڤ فینستاد لەکتێبی "پشتی شەقامەکان" بە وردی باس لەکارەساتە دەروونییەکانی لەشفرۆش دەکەن کە دەبێتە هۆی وێرانکردنی ڕۆح‌و  لەدەستدانی خودڕێزی و خودشوناسی.

ڕۆماننوسی براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، گابریل گارسیا مارکیز لەڕۆمانی "قەحپە غەمگینەکانی من"  پێمان دەڵێت هەر لەشفرۆشێک لەناخی خۆیدا، ئارەزوویەکی گەورەی بۆ خۆشەوسیتی لەنێوان خۆی و یەک پیاودا هەڵگرتووە.

تێگەیشتنی کۆمەڵگای کلاسیک هەمیشە بەئاڕاستەی سزادانی لەشفرۆش کاریکردوە. بەتایبەت سزادانی ژنانی لەشفرۆش و ئازادکردنی پیاوانی لەشکڕ.
پرسیاری دادپەروەرانە ئەوەیە: پێویستە کێ سزا بدرێت؟ لەشفرۆش یان لەشکڕ؟
لەشفرۆشی جۆرێکە لەچەوساندنەوەی لەشکڕ بەسەر لەشفرۆشدا.
 لەشفرۆش لەپێناو داهاتێکی دیارکراو لەشفرۆشی دەکات. لێرەدا دۆخی لەشفرۆش ئاستێکی پلەخوار و ناچار و سەپێندراوی بەکۆیلەکردنە. لەبەرامبەردا لەشکڕ وەک ڕەگەزی باڵادەستی خاوەن پێگە و پارە، ڕۆڵێ چەوسێنەر و خاوەن کۆیلە دەبینێت.
لەشکڕین واتای بەکۆیلەکردنی لەشفرۆش ئەگەر بۆ کاتژمێریش بێت.
ئەوەی پێویستە سزا بدرێت لەشکڕە، نەک لەشفرۆش!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

كێ دەبێتە سەرۆك كۆماری عێراق؟

بەرهەم ساڵح
هۆشیار زێباری
لەتیف رەشید
حاكم رزگار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand