سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لافاوەكانی هەولێر: بەرپرسەباڵاكان دەبێ دادگایی بكرێن 

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 کانوونی دووەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د.محەمەد كیانی


هەولێر هەزاران ساڵە شارە لەو جیگەیەی ئێستای بوە و ماوەتەوەش بێ ئەوەی ئاو بیبات. لە مێژودا، هەردەم شار و گوند لە نزیك جۆگە و ڕوبار و زێ دورستكراون، هەر بویەش وتراوە ئاو و ئاوەدانی. لە هەولێر و دەوروبەری بەستەكان سەرچاوەی دابینكردنی ئاو بونە بۆ ژیان و بژێوی سەرچاوە كشتوكاڵیەكان و ئاژەڵداری. كە دانیشتوانی شار هەستیان كردوە ئاوی بەستەكان سەرچاوی نەخۆشی بووە، سیستەمی كارێزیان داهێناوە بۆ هێنانی ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە و بەكارهێنانی مرۆیی لە سەرچاوەی ئاوی ژێرزەوی ئەو بەرزایییەكانی دەرەوەی شار. 
مانەوەی هەولێر وەك شار و گەورەبونیشی لەماوەی پێشو بە گوێرەی ئەزمون و زانیاری خەڵكی زانا و وشیار و دواتریش بە گوێرەی زانیاری و زانستی ئەندازیاری شار بووە، بویە ئاوەڕۆی گەند و بەستەكانی بە ناو هەولێر و دەوروبەریدا دەڕۆن دەستكاریییان نەكراوە لەوەندە زیاتر بۆ جوانكاری و پێویستی تەندورستی بێت. 

لەپاش دەستبەكاربونی شێخدەسەڵاتداری كێوی كورد، دەستكاری لە هەڵكەوتەی سورشتی شاری هەولێردا كراوە بە بەرژەوەندی چەند دەسەڵاتدار و دەستوپەیوەندێكی گەندەڵ بۆ سود وەرگرتن لەو زەویانەی لە ئەنجامی دەستكاریكردنی كەندو و بەست و ئاوەڕۆكانی سورشت دورستی كردون بۆ سەرفكردنی ئاوی باران و سەرچاوەكانی ئەو ئاوەی ڕوو لە هەوڵێر دەكات بە وەرزی باران و لە كاتەكانی تریش، وەك بەبیرمان دێت ئاوی بەستی بنەسڵاوە و كەسنەزان بە هاوینانیش بەناو هەولێردا تێدەپەڕی تا ئەو بیست سی ساڵەی دوایی نەبێت ئاوەكەیان وشكی كرد.
هەر كەس گۆڕانی كەشوهەوا و ڕێژەی زۆری باران بكاتە بەهانەی لافاوەكانی هەولێر بە كارەساتی سورشتی ناویان بنێ، ناڵێم ڕاست ناكات، دەڵێم درۆی گەورە دەكات. چەندین بارانی گەورەی بە خوڕمان لە هەولێر بینیەوە و لافاو بە كەند و بەستەكاندا دەهات بەڵام زیانی مالی و گیانی قەت لێنەدەكەوتەوە، مەگەر چۆنها نەبوبێ. ئەو لافاوە زیانبەخشانەی ئێستا كە زیانی گیانی زۆر و مالیان لێدەكەوێتەوە لافاو و كارەساتی دەستكردی مرۆیین، قەت كارەساتی سورشتی نین. سەردەمی پێشان، هاتنی لافاو بە بەستەكاندا دەبوە بۆنەیەك بۆ ئێمەی منداڵ لە قەراغی بەستەكان یاری بكەین و مایەی خۆشیمان بو. 
لەسەر ئەو لافاوە دەستكردە مرۆییە زیان بەخشانەی ئێستا، دەبێ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و نەوزاد هادی و ئەندازیارە گەندەڵەكانی شارەوانی و ئاوەڕۆكان بدرێنە دادگا، چونكە لە زەمانی دەسەڵاتداری ئەوانە هەڵكەوتەی سورشتیی هەولێر دەستكاری كراوە بێ ڕاوێژكردن و دیرسەكردنی زانستیانەی پێویست بۆ پاراستنی سەلامەتی سەر و ماڵی دانیشتوانی شار. ئەم كردارە تێكدەرانەی كراون تەنها بە بەرژەوەندی چاوچنۆكانەی چەند كەس و لایەنێكی گەندەڵی سودمەند لەو عەردانەی بەتێكدانی ئاوەڕۆكان بەدوستهاتون كراون بێ ئەوەی حیساب بۆ داهاتوی ئەو شارە و خەڵكی بێ دەرەتان بكرێت و ژیان و سەر و ماڵی خەڵك هیچ ئیعتیباری بۆ دابندرێت. لەپاش ئەوانە ئینجا كۆمپانیا سودمەندەكان دادگای بكرێن. حوكمەت، ئەگەر حوكمەتێكی بەرپرس و خزمەتكاری جەماوەر بێت، دەبێ دەستبەجێ چارەسەری پێویست لە ئێستاوە بگرێتەبەر بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو تكدانانەی لە ڕێڕەو و ئاوەڕۆ سورشتیەكان كراون تێچوەكەی هەرچەندە بێت و گرتنەبەری هەر ئیجرائاتێكی پێویست بێت بۆ چاككردنەوەی ئاوەڕۆ سورشتیەكان یان بەدیلی كاریگەر ئامادە بكردرێت بێ دواخستن و سێ و دوی بوچەی پێویست. جگە لەوانەش دەبێ هاوڵاتییان بە تەواوەتی قەرەبو بكرێنەوە لەسەر بوچەی حوكمەت و بە سزادانی كۆمپانیاكانی هۆكاری ئەو زێدە ڕۆییانە بونە كە بونەتە هوكاری ئەو كارەساتە دەستكردە مڕۆییانەی بەسەر شاری هەولێدا هاتون و دێن.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!